خەمیرە

خەمیرە
خەمیرە.
خەمیرە (الخمائر - Yeast Saccharomyces).

خەمیرە چییە؟

خمیرە جۆرێکە لە کەڕوو کە بەکاردێت بۆ دروستکردنی نان و کحول، هەشیانە بۆ چارەسەری نەخۆشی بەکاردێت و هەیانە زیان بەخشە.
خمیرە سوود بەخشەکان چەند جۆر سەرچاوەی هەیە:
  1. خەمیرەی برۆویر - Nutritional Yeast - Brewer Yeast. ئەم خەمیرەیە کە لە گیای دینار (Hops) وەردەگیرێ و لە پیشەسازی بیرە بەکاردێت.
  2. Torula Yeast: ئەم خەمیرەیە کە لە کرۆکی دار وەردەگیرێ و بۆ پیشەسازی دارو دۆشاو بەکاردێت.
  3. Whey Yeast: ئەو خەمیرەیە کە لە شیر و پەنیر وەردەگیرێ.
  4. Liquid Yeast: ئەوەیە لە ئەڵمانیاو سویسرا دروست دەکرێت کە لەسەر گیاو پرتەقاڵ و تووی فەرەنگی دەژی. خەمیرەی وشککراوەی وەک بۆدرەش هەیە.

سودەکانی خەمیرە و بەکارهێنانی پزیشکی

  1. سەرچاوەیەکی سروشتیە بۆ ئاسن.
  2. سەرچاوەی پرۆتینە.
  3. سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامینەکانە بێجگه له ڤیتامین بی ١٢ و ئەی و سی و ئی.
  4. کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێ پاش تێکەڵکردنی لەگەڵ لیسیسین.
  5. چارەسەری نەخۆشی شاهانە.
  6. ئازارەکانی دەمارو بڕبڕەکان کەم دەکاتەوە.
  7. بریتیە لە خۆراکێکی تەواو.
  8. فۆسفۆڕی زۆر تیایە بۆیە کاتێ لەگەڵ شیر دەخورێت ئەوا ئەو کالیسیۆمە زیادەی لەش دەردەهاوێت و کالیسیۆمەکەش چالاکی خمیرەکە زیاد دەکات.
  9. لەکاتی ماندووبوون و شەکەتی تێکەڵەی خەمیرە و ئاو چالاکی دەگەیەنێتە لەش پاش چەند خولەکێک.
  10. خواردنی بڕێکی باش کاریگەری هێمنکەرەوەو جێگیربوونی هاوسەنگی و چاک خەوتنی هەیە و بۆ شەقە سەریش باشە.
  11. سەرچاوەیەکی باشی بیوتین و پانتۆسینیک ئەسیدە.
  12. زینک و کرۆمی زۆر تیایەو بۆ نەخۆشی شەکرە باشە.
  13. ترشی فۆلیک ئەسیدی تیایە.
  14. ماددەی میلاتۆنینی تیایە.
  15. چارەسەری دەنکۆڵەی گەنجی و هەستیاری و جوانکاری.
  16. هۆکارە بۆ نان ئامادەکردن و زیادکردنی بەرگری لەش و کاریگەری تیشکە زیان بەخشەکانی سەر لەش لادەبات.
  17. لەکاتی بەهار بەکاردێت بۆ زیادکردنی چالاکی و دوورکەوتنەوەی پیری.
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان