سودەکانی پرتەقاڵ

میوەی پرتەقاڵ یەکێکە لە میوە بە سوودەکان، سودی پرتەقاڵ بۆ مرۆڤ جۆراوجۆر و زۆرە چ بۆ نەخۆشی و چ بۆ قژ و پێست، هەروەها دار پرتەقاڵ دارێکی باڵا مامناوەندە و لە ناوچە گەرمەکان دەچێنرێت.
سودەکانی پرتەقاڵ
سوودەکانی پرتەقاڵ
بەشی بەکارهاتوو: بەرەکەی، گوڵەکەی و توێکڵەکەی.

سەرچاوەی

ئاسیا، هیندستان، ئیسپانیاو هەموو وڵاتانی دەریای سپی ناوەڕاست.
یەکەم ناوی پرتەقاڵ لە نوسینی عەرەبەکاندا هاتووە، کات و چۆنیەتی چاندنی پرتەقاڵ لە ئەوروپا زۆر دیار و ڕوون نییە.
ڕۆنی زەیت لە توێکڵی پرتەقاڵی سەوز دەردەهێنرێت وپێی دەڵێن (Oil of petit grain)، ڕۆنی زەیت لە توێکڵی پرتەقاڵی زەردی تاڵ دەردەهێنرێت وپێی دەڵێن (Oil of Bigarade)، ڕۆنی زەیت لە توێکڵی پرتەقاڵی زەردی شیرین دەردەهێنرێت پێی دەڵێن (Oil of purtugal)، بەڵام ئەو جۆرە زەیتە هەڵچووە و زۆر نامێنێ بۆیە باشترین شێوە بۆ هەڵگرتن و مانەوەی ئەو جۆرە زەیتە ئەوەیە لەگەڵ زەیتی زەیتون تێکەڵ بکرێت بە ڕێژەی ١٠٪.
گوڵەکانی زەیتێک دەدەن ناوی (Neroli)ە، لە وڵاتانی عەرەبی ئاوی گوڵەکە دەردەهێنن کە تێکەڵە بە زەیتی گوڵەکە و ناوی (ئەبو صەفیرە) و لە پیشەسازی بۆن و بەرام ڕۆڵی زۆرە.
گەورەترین کێڵگەو باخچەی پرتەقاڵ لە خوارووی فەڕەنسایە، لە سەقەلیەو کالۆبریا هەیە.
بڕی ئەو زەیتەی لە گوڵی پرتەقاڵ دەردەهێنرێت دەوەستێ لەسەر پلەی گەرمی کەشوهەوای ئەو ناوچەو بەشێوەی دڵۆپاندن دەردەهێنرێت.
ئاوی گوڵەکەش بۆ تام و بۆن و خۆشکردنی هەندێ بسکویت و خۆراکی تر بەکاردەهێنرێت، یەکەم جار لە فەڕەنسا دەستیپێکردو دوایی بەڕیتانیاش بەدوای ئەو هەمان پیشەسازی ئەنجامدا.
ئاوی گوڵەکەی لەگەڵ بۆنی تر تێکەڵ دەکرێت و بۆنێکی تایبەت دەدات کە ناسراوەو بەناوبانگە بە (Magnolia).

پێکهاتەکەی

زەیتی پرتەقاڵی تاڵ
  • ٩٠٪ لیمۆنین
  • سترۆنیمیال ١٠٪
  • سیترال
بۆنی زەیتی پرتەقاڵی تاڵ زۆر خۆشترو توندترە لە پرتەقاڵی شیرین.

سوودەکانی و بەکارهێنانی

خواردنی پرتەقاڵ سودی زۆرە بۆ تەندروستی مرۆڤ، پرتەقاڵ بەرگری لەش بەهێز دەکات و دەتپارێزێت لە چەندین نەخۆشی.
  1. بۆ بۆنخۆش کردنی خواردن
  2. شەربەتی پرتەقاڵ یارمەتی گەدە دەدات
  3. بۆ هەوکردنی سییەکانی درێژخایەن
  4. چالاکی گورچیلە زیاد دەکات
  5. گوڵی وشکراوە بۆ زاخاوی مێشک و زیادکردنی چالاکی دەماخ باشە
  6. بۆ تام خۆشکردنی هەندێک دەرمان بەکاردێت کاتێ دەرمانەکە تامی زۆر ناخۆش بێت
  7. سوودەکانی پزیشکی هەمان سوودی لیمۆی هەیە کەلە دواییدا باسی دەکەین
  8. مرەبای پرتەقاڵ بۆ تووشبووانی نەخۆشی شەکرە بەسوودە ئەگەر بەشێوەیەکی تەندروست دروست بکرێت

زیانەکانی پرتەقاڵ

زۆر خواردنی ئەم زیانانەی هەیە
  1. زیادکردنی کێش
  2. دڵەکزێ
  3. هۆکارە بۆ قەبزی
  4. سکچوون و گرژبوونی سک
  5. تەنگەنەفەسی
  6. برینی ناودەم
  7. کێشەی ڕیخۆڵەکان

سودەکانی توێکڵی پرتەقاڵ

  1. دژی کۆلیسترۆڵە
  2. ڕێگری دەکات لە توشبوون بە شێرپەنجە
  3. چارەسەری کێشەکانی هەرس
  4. کۆئەندامی هەناسە دەپارێزێت
  5. بۆ سپیکردنەوەی ددان
  6. سپیکردنەوەی پێست
  7. لابردنی پەڵەی ڕووخسار
  8. ماسکی پرتەقاڵ خاڵە ڕەشەکانی سەر پێست لادەبات

سوودەکانی شەربەتی پرتەقاڵ

سودی شەربەتی پرتەقاڵ :

  1. پەستانی خوێن هاوسەنگ دەکات
  2. بەرگری لەش بەهێز دەکات
  3. شێرپەنجە لەناودەبات
  4. یارمەتی کرداری هەرس دەدات
  5. برینی گەدەو ڕیخۆڵە ساڕێژ دەکات
  6. نەهێشتنی بەردی گورچیلە
  7. چەوری کەمدەکاتەوە
  8. کەمکردنەوەی خێرا لێدانی دڵ
  9. دژە ئۆکسانە

پرتەقاڵ بۆ منداڵ

بۆ منداڵانی تەمەن ٨-١٠ مانگی بەسوودە بەشێوەی شەربەتی فرێش بدرێتە منداڵ بەڵام ئەگەر پێی نەکەوت و تووشی سکچوون بوو واباشترە پێی نەدرێت.

پرتەقاڵ بۆ دووگیان

خواردنی پرتەقاڵ لەکاتی دووگیانیدا سوودی بۆ دایکەکەو کۆرپەلەکەی دەبێت چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان بەتایبەتی ڤیتامین C.
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان