تووی فەرەنگی

توو فەرەنگی یاخود شلیک یا شلێک بە عەرەبی "الفراولة"، میوەیەکی شیرین و تام خۆشە و لەزۆربەی وڵاتاندا بەرهەم دەهێنرێت و بەکاردێت، ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان و ڕیشاڵ و لە بواری پزیشکیدا بۆ چەندین مەبەست بەکاردەهێنرێت.
تووی فەرەنگی
سودەکانی شلیک
بەشی بەکارهاتوو: بەرەکەی و گەڵاکەی و دەنکەکەی.

سەرچاوەی و مێژووی

لە نیوەی باکووری گۆی زەوی دەڕوێت بەتایبەتی شوێنە ساردەکان.
یەکەم جار ناوی ئەو میوەیە لەسەر تەختەیەک لە نووسینەکانی سەکسۆنیەکان هاتووە لەسەدەی دەیەمی زاینی دەربارەی ڕووەکەکان.
بین جۆنسون لە نووسینەکانی باسی ئەو میوەیەی کردووە لەساڵی ١٦٠٥ ی زاینی.
ئەو میوەیە یەکێکە لە خانەوادەی گوڵ (Rosacess).
دوو جۆری هەیە کێوی و چاندراو، شوێنی سەرەکی ئەوروپایە بەتایبەتی چیاکانی (ئەلب)، ئەو میوەیە بۆ یەکەم جار لە سەردەمی فەرمانڕەوایی پاشا لویسی چواردەم چاندرا، کە فەرمانیدا بە ناشتنی ئەو میوەیە لە باخچەی ڤێرسای، هەربەناوی ئەو کەسە کراوە کە ئەو میوەی هێنایە فەڕەنسا کە ناوی (فریزییە) بووە.
زانای ڕووەکناس (لانی) ئەو میوەیەی بەکارهێنا بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکانی پاش تووشبوونی بە (نەخۆشی شاهانە - داء الملوك)، بەمەش ئازارەکەی سووک بوو.
لە وڵاتانی دەریای سپی ناوەڕاستیش زۆر دەچێنرێ بەتایبەتی لە لوبنان کە بەربەرەکانی وڵاتانی ئەوروپا دەکات بەتایبەتی فەڕەنسا کە یەکەم وڵاتە زۆر گرنگی پێدەدات و بەکاری دەهێنێ.
بەشێوەیەکی ئاسایی ئەم ڕووەکە لە وەرزی بەهاردا دەڕوێت بەڵام ئێستا لە مانگی دوانزەو مانگی یەک دەچێنرێ چونکە شوێنی تایبەتی وەک خانوی شووشەو نایلۆنیان بۆ دروست کردووە (Glear House).

پێکهاتەکەی

  • شەکری زۆرو ماددەی هیلامی و زەیتی هەڵچوو و ڕیشاڵ
  • کانزای کالیسیۆم و فۆسفۆڕو ئاسن و سۆدیۆم
  • ڤیتامیناتی (بی وسی)
  • پرۆتین و پیکتین و ماددە قەبزکەرەکان
  • سییۆتانیک ئەسید و مالیک ئەسید و سیتریک ئەسید
  • ترشی سالیسیلیکی (ئەسپرین) تیایە کە لە ڕووی پزیشکیەوە زۆر بەکاردێت

سوودەکانی و بەکارهێنانی

  1. بۆ نەخۆشی ڕۆماتیزم بەکاردێت وەک کەمکەرەوەی ئازار
  2. بۆ نەخۆشی شاهانە چونکە ترشی یوریک دەردەکات لەگەڵ میزو ئازار کەم دەکاتەوە
  3. هۆکاری میز زیادکردن و کەمکەرەوەی بەردی گورچیلە
  4. چالاکی لەش زیاد دەکات چونکە ڤیتامینی سی و ترشی سالیسیلیکی تیایە
  5. چالاکی جگەر زیاد دەکات و بەرگری لە دروستبوونی بەردی زەرداو دەکات
  6. هێمنکەرەوەی دەروونیەو پشێوی کەمدەکاتەوە
  7. ڕەوانی دەکات و بەرگری لە گرانەتاش دەکات
  8. بۆ سکچوون بەکاردێت
  9. وەک پاککەرەوەی ددان بەکاردێت، بە هێشتنەوەی گیراوەکەی بۆ ماوەی ٥ خولەک لەناو دەم و پاشان شووشتنی دەم بە گیراوەی سۆدە (سۆدیۆم بایکاربۆنات)
  10. دەتوانرێ ورد بکرێت و بخرێتە سەر پێست بۆ ئەوەی ڕەونەقی پێست زیاد بکات و لەکە لابەرێت و بیپارێزێ لە خۆربردن، دەتوانرێ گیراوەکەی لەسەر پێست دابنرێت و شێلانی بۆ بکرێت بۆ ماوەی یەک کاتژمێر دوایی بە ئاوی شلەتێن و گیراوەی بینزۆیت بشۆردرێت
  11. نەخۆشەکانی شەکرە دەتوانن بیخۆن
* تێبینی
  1. خواردنی دوای شووشتنەوەی چونکە لەوانەیە ماددەی کیمیاوی و تۆزی پێوە بێت
  2. لەوانەیە لای هەندێ کەس زیادە هەستیاری دروست بکات
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان