خۆراکی شەمێ

خۆراکی شەمێ
خۆراکی شەمێ.
مێو یا شەمێ بە ئینگلیزی "Wax"، و بە عەرەبی "الشمع"، پاش ئەوەی هەنگ شیلەی گوڵەکانی مژی لەناو لەشیدا ٨ جۆر گلاند هەیە ئەو ماددانە شی دەکەنەوە، تاوەکو لەناو لەشی هەنگەکەدا ببێتە شلە، بەڵام ڕاستەوخۆ دوای هاتنە دەرەوە لە لەشی دەبێتە ماددەیەکی چەوری لینج و بە دیواری شەش پالۆکاندا دەنوسێ. ئەو شەش پالۆیانە شتێکی زۆر سەیرن و تاوەکو ئێستا زانست نەیتوانیووە هەموو نهێنییەکانی بدۆزێتەوە، کارەکەشی وەک شوێنی دانانی هێلکە و حەوانەوەی کرمەکان و داکردنی هەنگوینە.

پێکهاتەکانی شەمێ

سودەکانی شەمێ و بەکارهێنانی پزیشکی

  1. ماددەی خۆ جوانکردن وەک قەڵەمی لێوو چاوو بۆنەکان.
  2. لابەری مووی لەش.
  3. وەک مۆمی ڕووناککەرەوەو هاوێنەی پزیشکی.
  4. وەک پارێزەرێک بۆ ئەو ماددانەی کە زوو تێکدەچن.
  5. برین و هەوکردنی پێست و لابردنی کێم و خیزاو.
  6. بە تێکەڵکردنی لەگەڵ وەنەوشە بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ و سییەکان و ڕەبۆ بەکاردێت.
  7. نەخۆشیەکانی سەرما و هەڵامەت.
  8. نەخۆشی ڕێویە (ڕووتانەوەی قژی کاتی).
  9. هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ بەهۆی مژینی بۆ ماوەیەک.
  10. نەخۆشیەکانی زیادە هەستیاری.
  11. نەخۆشی لەوزەکان.
  12. بەهێزکردنی ماسولکەو سووڕی خوێنی لەش.
  13. چارەسەری شێرپەنجە کە هێشتا تەواو ڕوون نەکراوەتەوە.
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان