سودەکانی کولەکە

کولەکە بە عەرەبی "كوسا، القرع، اليقطين" و بە ئینگلیزی "gourd"، سودی کولەکە زۆرە، کودی یەکێکە لەو سەوزانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و کانزاکان و ئاسان هەرس دەبێت و یارمەتی کرداری هەرس دەدات و قەبزی ناهێڵێت.
سودەکانی کولەکە
سوودەکانی کولەکە
بەشە بەکارهاتووەکانی: بەروبوومی و تۆوەکەی، لەگەڵ کولەکەی زەردی گەورە.
سەرچاوەی: ئەمریکای ناوەڕاستە

پێکهاتەکەی

  • ئاو ٨٩.٩٪
  • نیشاستە ٧.٧٪
  • پرۆتین ١.٣٪
  • ڕیشاڵ ١.٣٪
  • ڕۆن ٠.٣٪
  • کانزای کالیسیۆم و گۆگرد و فۆسفۆڕ و پۆتاسیۆم و ئاسن و مەگنسیۆم

بەکارهێنانی پزیشکی

  1. پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێ و تینوێتی دەشکێنێ
  2. ڕەوانی دەکات
  3. چالاکی جگەر زیاد دەکات و بەرگری لە زەردویی دەکات
  4. هێمنکەرەوەی دەروونەو بۆ چارەسەری پشێوی باشە
  5. بۆ توانەوەی بەردی زەرداوو میزکردن باشە
  6. بۆ هەوکردنی سییەکان و کۆکە باشە
  7. بۆ کرمی شریتی باشە
  8. تۆی کولەکە دەپارێزێت لە نەخۆشی شەکرە و چارەسەری دەکات
  9. دەنکە کولەکە ڕێژەی شەکر لە خوێندا کەم دەکاتەوە
  10. ناوکی کولەکە تەندروستی دڵ دەپارێزێت
  11. ناوکە کولەکە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە

بەکارهێنانی

  • مرەبای کولەکە
  • شلەی کولەکە
  • زەیتی کولەکە
  • مەحشی کولەکە
  • شۆربای کولەکە

جۆرەکانی کولەکە

  1. کولەکەی زەرد
  2. کولەکەی پرتەقاڵی
  3. کولەکەی سەوز
  4. کولەکەی شین
  5. کولەکەی سوور
  6. کولەکەی سپی
  7. کولەکەی جامبۆ
  8. کولەکەی ڕەش (ژاپۆنی)

سودەکانی ناوکی کولەکە

سودەکانی تۆوی کولەکە زۆر زۆرە ناوکە کولەکە یەکێکە لە باشترین چەرەزاتەکان کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان، سودی ناوکە کولەکە بزانە :
  • تەندروستی دڵ دەپارێزێت
  • شەکر لە خوێندا کەم دەکاتەوە
  • بەرگری لەش بەهێز دەکات
  • دڵ بەهێز دەکات
  • پارێزگاری لە تەندروستی پرۆستات دەکات
  • مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە
  • خەو ڕێکدەخات

لێنانی شلەی کولەکە

کەرەستەکانی دروست کردنی شلەی کولەکە

  1. گۆشت
  2. کولەکە
  3. پیاز
  4. تەماتە
  5. کەرەوز
  6. خوێ
  7. بیبەری ڕەش
  8. دۆشاوی تەماتە
  9. یەک دەنک سیر

چۆنیەتی ئامادەکردنی شلەی کولەکە

  • گۆشتەکە بەجیا بکوڵێنە
  • کولەکەکە پاک بکەو بەخڕی قاشی بکە، کەرەوزەکە ورد بکە، تەماتەکە ورد بکە، پیازەکەش قاش بکە بە ئەڵقە، پاشان سیرەکەش قاش بکە
  • تۆزێ ڕۆن و پیازو کولەکەکە سوورکەرەوەو پاشان تەماتەکەو سیرەکەو بیبەرو خوێی تێبکە، کە سووربویەوە دۆشاوی تەماتەی تێبکە
  • ئاوی گۆشت و گۆشتەکەی تێبکەو بابکوڵێت و خەست بێتەوە

دروستکردنی مرەبای کولەکە

کەرەستەی دروستکردنی مرەبای کولەکە

  1. کیلۆیەک کولەکەی گەورە
  2. سێ پەرداخ شەکر
  3. لیترێک ئاو
  4. چەند دەنکێک دارچینی
  5. چەند دەنکێک هێل
  6. ئاوی یەک لیمۆ
  7. کەوچکێک لیمۆدۆزی

چۆنیەتی ئامادەکردنی مرەبای کولەکە

  • کولەکەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک بهێڵەرەوە تۆزێ وشک بێتەوە، کولەکەکە قاش بکە ناوەکەی پاک کەرەوەو دەرەکەی پاکبکەو قاشی بکەو بیکەرە ئاو کەوچکێک لیمەدۆزی تێبکە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر تێیدا بێت قاپێ بخەرە سەری با بنیشێت دوای ئەو ماوەیە شەکرو ئاوەکە دارچینی و هێل بخەرە سەر ئاگر بابکوڵێت پاشان کولەکەکە بپاڵێوەو تێی بکە با بکوڵێت و خەست بێتەوە ئاوی لیمۆکەشی تێبکە بۆ ماوەی چارەکێک بکوڵێت ئاگری مامناوەند پاشان کولەکەکەی تێبکە زانیت خەست بویەوە دایبگرە باسارد بێتەوە پاشان دەیکەیتە شوشەیەک دەخرێتە سەلاجە.
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان
  3. پەرتووکی هونەری چێشتلێنان