قارچک و دۆمەڵان

قارچک بە ئینگلیزی "Mushroom"، قارچک یا کوارگ بە گۆشتی ڕووەکی ناسراوە لەبەرئەوەی دەوڵەمەندە بە کانزاکان و بە خواردنی سوودێکی زۆر دەگەیەنێت بە لەش هەیە.
سودەکانی قارچک
سودەکانی قارچک
قارچک لە شوێنی شێدارو بن دارەکان دەڕوێت، ئەویش دوو جۆری هەیە : یەکەمیان وەک خۆراک بەکاردێت ئەوی تریان ژەهراوییە (قارچکی ژەهراوی) و خەڵک دەکوژێت.

پێکهاتەکانی

  • ئاو ٩١٪
  • شەکرو نیشاستە ٠.٧٥٪
  • ڕیشاڵ ٢.٩٠٪
  • ڕۆن ٠.٦٥٪
  • پرۆتینات ٤.٤٪
  • رەماد ١.٣٦٪
  • هەندێک ڤیتامین بی تیایە و کلۆرۆفیلی تیا نیە
  • بۆ بەهێزکردنی چاو باشە بەشێوەی کل بەکاردێت
  • سوپی قارچک یەکێکە لە سوپە تەندروست و بەسوودەکان

قارچک بۆ ئافرەتی دووگیان

سوودەکانی قارچک بۆ ئافرەتی دووگیان
  1. فشاری بەرزی خوێن دادەبەزێنێت
  2. ئافرەتی دووگیان دەپارێزێت لە تووشبوون بە شەکرە
  3. لەبەرئەوەی ڕێژەیەکی باشی ئاسنی تێدایە خانمی دووگیان دەپارێزێت لە کەمخوێنی
  4. بەسوودە بۆ ئێسک و ددانەکانی دایک و کۆرپەلەکە

جۆرەکانی قارچک

  1. تورەگەییەکان
  2. قارچکی ئیتاڵی ئاڵتونی
  3. قارچکی ڕەش
  4. مایتاکی
  5. شانتیرێل
  6. مۆریل
  7. بورسینۆ

زیانەکانی قارچک

  1. ئەو کەسانە خراپە کە نەخۆشی گورچیلە و زراویان هەیە
  2. لای هەندێ لە کەسەکان دوای خواردنی قارچک هەست بە نائارامی و ماندوێتی دەکەن
  3. کێشە لە هەرسدا
  4. هەستیاری پێست
  5. سەرئێشە
  6. زیادبوونی کێش
  7. زۆر خواردنی خراپە بۆ ئافرەتی دووگیان
دۆمەڵان جۆرێکە لە کەڕو لە بیابان و دارستانەکاندا هەیە، شێوەی خڕە و ڕەنگ خۆڵەمێشیەو قەبارەی جیاوازە و لەژێر زەوی دەڕوێت، لەلای خەڵک وا باوە ئەو ساڵەی باران و بروسک زۆر بێت دۆمەڵان زۆر دەبێت.
کلۆرۆفیلی تیا نیە بۆیە سەوز نییە.

پێکهاتەکانی

  • نیشاستەکان ١٣٪
  • پرۆتین ٩٪
  • ڕۆن ١٪
  • ڤیتامین (بی١)
  • کانزای فۆسفۆڕو کالیسیۆم و سۆدیۆم و سەرچاوەیەکی وزەیە

سودەکانی دۆمەڵان

  1. شەکرە هاوسەنگ دەکات
  2. خواردنێکی وزە بەخشە
  3. خانەکانی پێست نوێ دەکاتەوە
  4. ڕێگری دەکات لە نەخۆشییەکانی جگەر بەتایبەتی شێرپەنجەی جگەر
  5. بۆ چارەسەری قەبزی و نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس بەکاردێت
  6. مووی قژ و ڕیش بەهێز دەکات
  7. بۆ هەڵامەت باشە
  8. ئاوی دۆمەڵان بەسوودە بۆ نەخۆشیەکانی چاو
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان