سودەکانی بستە

 بستە بە عەرەبی "فستق عبيد، فول سودانيبستە یەکێکە لە چەرەساتە بەتام و بەسوودەکان و لە بواری پزیشکیدا بۆ چەندین مەبەست بەکاردەهێنرێت.

سودەکانی بستە
سوودەکانی بستە
بەشی بەکارهاتوو: بەرەکەی.

مێژوو و سەرچاوەی

شوێنی سەرەکی ئەمریکای باشوورە بەتایبەتی بەڕازیل و پیرۆ.
ئەو جۆرە فستقە بەبەردینی دۆزراوەتەوە لە شوێنە دێرینەکانی ئالانکا لە پیرۆ، هەر لەوێوە بەهۆی ئیسپانیەکان گەیشتۆته ئەفریقیاو بەناوی بەندەکان (عبيد) کراوە.
وشەی بەندەش لە بەندە ڕەش پێستەکانی ئەفریقیا هاتووە کە وڵاتانی داگیرکەر کردبوویان بە بەندەی خۆیان.
لەدوای ئەو ڕووەکە گەیشتە ئەندۆنیسیاو چین و هیندستان و فلیپین و مەکسیک.
ئینگلیزەکان ناویان بە گوێزی زەوی ناو بردووە چونکە وەکو پەتاتە بەرەکەی لەژێر زەوی یە.
لە باشووری ئەمریکا کاتێ بەندەکان کاریان دەکرد لە چنینی لۆکە، خۆراکی سەرەکیان ئەو فستقە بوو، لەپاشان ئەو ڕووەکە گەیشتە بەشی باکوور.
ئەو ڕووەکە بەکاردێت لە دروستکردنی هاوێنەی پێوەنووساو (العدسة اللاصقة) و هەندێ لە پاککەرەوەکان و خۆراکی ئاژەڵ و هەندێ لە خۆراکی ئەوانەی دەچنە بۆشایی ئاسمان.

پێکهاتەکەی

یەک کوپ لە بستە لەم ماددانە پێکهاتووە:
  • ڕۆنی ڕووەکی ٤٧ گرام
  • پرۆتین ٢٦.١ گرام
  • خوێی کانزاکان ٣٩٣ گرام
  • کانزای فۆسفۆڕو ئاسن و یۆدو کالیسیۆم و سۆدیۆمی تیایە

بەکارهێنانی پزیشکی

  1. بۆ ئەوەی کاریگەری هەندێ دەرمان لە لەش زیاتر بمێنێ وەک (پەنسلین و ئەدرینالین)
  2. لە پیشەسازی کرێم و مەرهەمی خۆ جوانکردن بەکاردێت چونکە پێست ڕۆشن دەکات و چرچ و لۆچی لادەبات
  3. بوونی ڤیتامین و کانزای باش تیایدا هاوکارە بۆ زیادکردنی چالاکی بۆڕیەکانی خوێن و بەرگری لە نیشتنی کۆلیسترۆڵ دەکات لەناو بۆڕییەکان
  4. بەهێزکردنی ماسولکەو دەمارەکان و کرێمەکەی بۆ ماسولکەی خاوو ئیفلیج بەکاردێت
  5. خوێنبەربوون ڕادەگرێت
  6. چەوری باش زیاد دەکات، چەوری خراپیش کەمدەکاتەوە لە خوێن
  7. شەکر کەم دەکاتەوە لە خوێن
  8. بەهۆی بوونی پرۆتین و فۆسفۆڕ بۆ بیرتیژی و هۆشمەندی باشە
  9. وزە دەبەخشێت بە لەش چونکە پرۆتینی زۆری تیایە
  10. بۆ شێرپەنجەی ماسولکە بەسوودە
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان