سودەکانی ئەنەناس - سودی ئەنەناس بزانە

ئەنەناس بە ئینگلیزی "pineapple"، ئەناناس یەکێکە لەو میوە بەسوودانەی کە نابێت فەرامۆش بکرێت چونکە بەرگری لە لەش دەکات دژی هەوکردن و شێرپەنجە و چەندین نەخۆشی تر، هەروەها بەرگری لەش زیاد دەکات و دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان.
سودەکانی ئەنەناس - سودی ئەنەناس بزانە
سودەکانی ئەناناس
بەشە بەکارهاتووەکەی: بەرەکەی.

مێژووی و سەرچاوەکەی

ناوچەی هێڵی ناوەڕاست، ئەمریکای ناوەڕاست و خواروو، دوورگەی هاوای و تایلەند.
مێژووی زۆر ڕوون نیە کەوا چۆن هاتۆتە ئاسیاو ئەوروپا.

پێکهاتەکەی

  • ئاو، شەکر، خەمیرەی (برۆملین - Bromeline)
  • ڤیتامین (ئەی وسی وبی)
  • کانزای وەک پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و فلۆر

بەکارهێنانی پزیشکی

  1. بۆ پیشەسازی خۆراک بەکاردێت تاوەکو تامەکەی خۆش بکات، هەروەها بۆ تازەکردنەوەو نەرم نیشاندانی گۆشتە توندەکان بەکاردێت (Meat Tenderizer)
  2. بۆ نەخۆشیەکانی سەرماو هەڵامەت باشە، چونکە ڤیتامینی (سی) زۆرە
  3. بۆ شکانی تینوێتی و ڕۆژ بردن باشە کاتی هاوین
  4. زیادکردنی میزکردن و توانەوەی بەردی گورچیلە و بەرگری هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ
  5. بۆ ئەوانەی ڕێژیم دەکەن باشە چونکە شەکری کەم تیایەو میزکردن زیاد دەکات
  6. بۆ کەم کردنەوەی نیشتنی چەوری لەناو بۆڕییەکانی خوێن باشە
  7. هەرسی خۆراک ئاسان دەکات و قەبزی ناهێڵێت
  8. چالاکی جگەر زیاد دەکات و بەرگری لە زەردویی دەکات
  9. شەربەتی ئەنەناس ڤیتامین سی زۆر تیایە
  10. بەهۆی بوونی ئینزیمی برۆمیلین تیایدا، بەرگری لە ئاوسانی شانەکان و شێرپەنجە دەکات، بۆیە لە دروستکردنی زۆر دەرمان بەکاردێت
  11. بەرگری لە سوتان و برین دەکات
  12. بەرگری لە هەوکردنی ددانەکان دەکات، چونکە ماددەی فلۆری تیایە و بۆ گەشەی ددانی منداڵ باشە

زیانەکانی ئەنەناس

ماکە خراپەکانی ئەناناس ئەمانەن: ئەناناس گەر بە بڕێکی زۆر بخورێت ئەوا ئەو ماکە خراپانەی لێدەکەوێتەوە:
  1. دڵ هەڵچوون و سکچوون
  2. کرژبوونەوەی ماسولکەی منداڵدان و پاڵدانی کۆرپەلە بۆ دەرەوە
  3. دەرکەوتنی ماک لەسەر پێست ولێوو زمان
  4. ئەنەناس بۆ دوگیانی خراپە

کارلێکردنی لەگەڵ دەرمانی پزیشکی

  1. نابێت ئەوانەی پەستانی خوێنیان هەیە و حەبی کۆمەڵەی (ACE) بەکاردەهێنن وەک کاپۆتین و ئەمیلۆدیپین و ئەوانی تر، ئەناناس بخۆن
  2. ئەوانەی دەرمانی شلبوونەوەی خوێن دەخۆن وەک (کۆمادین - هیپارین - ۆرفارین)
  3. ئەنەناس بۆ ژنی دووگیان خراپە چونکە ماسولکەی منداڵدان کژ دەکات و دەبێتە هۆی لەبارچوون
  4. تێکچوونی کاری گەدەو پشێوی تیایدا
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان