سودەکانی بندوق

فندوق یەکێکە لە چەرەساتە بەتامەکان و بەچەندین شێوە بەکاردەهێنرێت و لەگەڵ خواردندا بەچەندین شێوە ئامادەدەکرێت، وە بوندق دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و کانزاکان، وە بۆ چەندین نەخۆشی باشە.
سودەکانی بندوق
سوودەکانی بندوق
بەشی بەکارهاتوو: بەرەکەی و توێکڵی لقەکان و گەڵاکەی و تۆوەکەی.

مێژوو و سەرچاوەی

لە زۆر کۆنەوە هەیەو لە نەخش و وێنەکانی سەر دیوارو پەرستگاکان وێنەی بوندق هەبووە، هەتا وەکو گەیشتە ئەوەی کەلە ناو گۆڕەکان هەبووە.
بوندق لە ناو دارستانەکان دەڕوێت لە زۆر شوێندا.
ناوی Corylus Avellana ناوێکی لاتینیە بەمانای کڵاوە (القبعة) دێت، هەربۆیە لەلای زانا دیسقۆردیس ناوی هاتووە بەوەی کەوا بۆ گەدە خراپە.
بوندق بە ووردکراوی لەگەڵ هەنگوین بۆ چارەسەری کۆکە، هەروەها بۆ هاتنەوەی قژی سەر لە نەخۆشی (دەردە ڕێوی - داء الثعلبة).
ئێستا فندوق چۆتە ناو پێکهاتەی دروستکردنی شوکولاتە و ئەو پێکهاتەی کەوا کاکاوی تیایە.

پێکهاتەکانی

لە هەر ١٠٠ میلیگرام لە بوندق:
  • ئاو ٤٪، پرۆتین ١٥.٧٪، زەیت ٦٥.٣٪ کە بریتییە لە نزیکەی ١/٢ی کێشی بوندق
  • نیشاستە ١٣٪، کانزاکان ٢٪ (ئاسن و کالیسیۆم و فۆسفۆڕو پۆتاسیۆم)
  • ڤیتامین (ئەی وبی١ وبی٢)
  • هەندێ ماددەی قەبزکەرو فلاڤۆناید

بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی

  1. بۆ دابەزینی شەکرو کۆلیستڕۆڵ باشە
  2. بۆ چارەسەری کرمی شەریتی باشە
  3. بۆ زیادکردنی میزو چارەسەری هەوکردنی گورچیلە و توانەوەی بەرد باشە
  4. توێکڵی لقەکانی بۆ دابەزینی پلەی گەرمی باشە
  5. گەڵای کوڵاوی بۆ دابەزینی کێش باشە
  6. کەمکردنەوەی ئازاری ڕۆماتیزم
  7. کەمکردنەوەی ئارەقە کردن
  8. بۆڕییەکانی خوێن تەسک دەکاتەوە بۆیە بۆ خوێن وەستان و دەوالی قاچەکان باشە
  9. بۆ چالاکی مێشک و ڕوونی بیروهۆش و خەوڕەوینەوە باشە، نەخۆشی لەرزە (البارکنسۆنیزم) و شەلەل و ئیفلیجی باشە
  10. بۆ کۆکەو هەوکردنی سییەکان باشە
  11. بۆ چالاکی جینسی باشە
  12. بۆ هەندێ نەخۆشیەکانی دڵ و بۆڕییەکانی خوێن باشە بەڵام هێشتا بەتەواوی ڕوون نەبۆتەوە
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان