گۆیژ

گۆیژ یان گژنیژ بە عەرەبی "زعرور"، گێوژ لە تیرەی گوڵ سوورەکانەو لە وەرزی پاییزدا بەرەکەی پێدەگات و یەکێکە لە میوە بە سوودەکان و بۆ چارەسەری چەندین نەخۆشی بەکاردێت.
گۆیژ
بەشی بەکارهاتوو: بەرەکەی و گەڵاکەی و گوڵەکەی و توێکڵەکەی.

سەرچاوەکەی

ئەوروپاو باکووری ئەفریقیاو خۆرئاوای ئاسیا.
خەڵکی دێهاتەکانی ئینگلتەرا تاوەکو ئێستا دەڵێن گەڵای گۆیژ بۆنی ئەو تاعونەی لێدێت کەوا تووشی شاری لەندەن بوو، بووە هۆی کوشتنی خەڵکێکی زۆر.
داری گۆیژ باڵای بۆ بەرزی ٣٠ پێ دەڕوات و دوو جۆری هەیە کە گۆیژی کێوی و خۆماڵیە، لە چیاکانی لای لوبنان جۆری کێوی زۆرە.

پێکهاتەکەی

  • ماددەی ئەمایدەلین (Amyddalin) تیایە
  • توێکڵی دارەکە ماددەی (Cratoegin) تیایە

بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی

  1. بەکاردێت لەگەڵ دەرمانە هێمنکەرەوەکان تاوەکو ماکە خراپەکانی ئەو دەرمانانە کەم بکاتەوە
  2. بۆ گشت نەخۆشیەکانی دڵ و بۆری خوێنەکان و ماسولکەکانی دڵ باشە
  3. میزکردن زیاد دەکات و بەرد دەتوێنێتەوە
  4. چالاکی لەش بە گشتی زیاد دەکات بۆیە بۆ شەکرە باشە
  5. چالاکی جینسی زیاد دەکات
  6. هەندێ ماددەی وەک (Bioflavonides)ی تیایە بۆ دروستکردنی ڤیتامین (سی) پێویستە کە ئەویش بۆ بەهێزکردنی بۆڕییەکانی خوێن پێویستە
  7. هێمنکەرەوەیەو خەو خۆش دەکات

جۆرەکانی گۆیژ

گۆیژ زیاتر لە ٢٠٠ جۆری هەیە لە جیهاندا
  1. گۆیژی ئەوروپی
  2. گۆیژی باو (شائع)
  3. گۆیژی تورکی
  4. ڕۆژهەڵاتی
  5. سوور
  6. زەرد
  7. سەوز
  8. ڕەش
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان