هەڵوژە

هەڵوژە بە عەرەبی "برقوق" و بە ئینگلیزی "plum"، هەڵووژە تام و بۆنێکی خۆشی هەیە و دەوڵەمەندە بە کانزاکان و ڕیشاڵ و ڤیتامینەکان و سوودێکی زۆری هەیە.
هەڵوژە
سوودەکانی هەڵوژە
بەشی بەکارهاتوو: بەرەکەی بە تەڕی و وشکی.

مێژووی و سەرچاوەکەی

سەرچاوەکەی وڵاتی فارسە لە ئاسیا، دوایی گەیشتە وڵاتانی دەوروبەری دەریای سپی ناوەڕاست، لەوێووە گەیشتە وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەتی پاش شەڕی خاچپەرستان کە تیایدا سەڵاحەدینی ئەیوبی سەرکەوت بەسەر پاشاو ئیمپراتۆریەکانی ئەوروپا، لە ئاسیا بەزۆری لە سوریاو لوبنان هەیەو لە فەڕەنساش لەناوچەی بۆردۆ خۆخی جۆری باش هەیە.
لەسەردەمی ڕۆمەکان لە فەرمانڕەوایی (کاتۆس) خۆخ هەبووە.
لە جۆری کێویەکەی کە دڕکدار بووە بەهۆی موتوربە کردنەوە دڕکەکانی نەما.

پێکهاتەکانی

  • تام و بۆنێکی خۆشی هەیە لە نێوان شیرینی و ترشی، کاتێ تەواو پێدەگات تامی شیرنتر دەبێت
  • ئاو ٨٠.٦٪
  • شەکر ١٧.٦٪
  • نیشاستە ٠.١٨٪
  • کانزاکان : فۆسفۆڕ ١٨٪
  • گۆگرد ٦٪
  • سۆدیۆم ٢٪
  • پۆتاسیۆم ٢٥٪
  • کالیسیۆم ١٤٪
  • ئاسن ٠.٤٪
  • مس ٠.٩٪
  • ماددەیەکی لینجەو پیکتین و ڕیشاڵ
  • ڤیتامین (ئەی وسی)
پاش وشککردنەوە ڕێژەی ئاو زۆر کەم دەبێتەوە بۆ ٢٢٪ و شەکر بۆ ٧٣٪

سودەکانی هەڵوژە و بەکارهێنانی پزیشکی

  1. هەڵوژەی وشک پاش ئەوەی لەئاو دەکرێت بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر باشە بۆ ڕەوانی
  2. پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێ و تینوویەتی دەشکێنێ
  3. بەرگری لە ڕشانەوەو سەرسووڕە دەکات
  4. بەرگری لە شەقەسەرو سەرئێشە بەڕێگەی بەکارهێنانی زەیت، لەگەڵ خواردنی میوەکە
  5. بۆ بەهێزکردنی پووک باشە وەک غەرغەرە
  6. میزکردن زیاد دەکات و بەرد دەتوێنێتەوە
  7. ئارەزووی خواردن زیاد دەکات و چالاکی گەدە زیاد دەکات
  8. هەڵوژەی سەوز ماددەی دژە ئۆکسیدی تێدایە و دەوڵەمەندە بە چەورییە تاکە سوودبەخشەکان

بەکارهێنانەکانی

  1. شلەی هەڵوژە
  2. نانە هەڵوژە
  3. وشککردنەوە
  4. مرەبای هەڵوژە
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان