قۆخ

قۆخ بە ئینگلیزی "peach"، قۆخ میوەیەکی هاوینەیەو دەوڵەمەندە بە ئاو و ڤیتامینەکان، وە بۆ ڕۆژە گەرمەکان بەسوودە، لە خوارەوە سودی قۆخ بزانە.
قۆخ
سوودەکانی قۆخ.

مێژووی

بەگوێرەی ڕای زانا (گاندۆلی) سەرچاوەی دوراق لە چینە، قۆخ هەر لە کۆنەوە ناسراوە و وێنەی قۆخ لەسەر دیوارەکان کێشراوە، ئەم میوەیە لە وڵاتی فارسەوە لە ئاسیا گەیشتۆته ئەوروپا، بەتایبەتی یۆنان.
لە وڵاتی فارسەوە گەیشتۆته وڵاتانی ڕۆمان لەسەردەمی فەرمانڕەوایی (گلادیس - Claudius)، کاتێ یەکەم جار بینیان ناویان نا سێوی فارس.
لەسەردەمی فتوحاتی ئەسکەندەری گەورە ئەو میوەیە ناسراوەو نووسەر پیۆفرەستاس لەساڵی ٣٩٢ ناوی بردووە بەوەی کە میوەیەکی فارسیە، لە زمانی سەنسکریتیەوە ئەو میوە ناوی نییە.
قۆخ سەرچاوی چینیەو ژاپۆنییەکانیش پێی دەڵێن (توو - Too) کە وشەیەکی چینیە.
قۆخ لە کتێبی کۆنفۆسیوس هاتووە کەلە سەدەی ٥ی پێش زاینیە، لە چین ئەو میوەیە زۆر لە کۆنەوە ناسراوە لەسەر دیوارەکان وێنەی هەیە.
لە ئینگلتەرا قۆخ چاندراوە لە سەدەی شەشەمی زاینی و گیرارد باسی کردووەو لە باخچەی خۆی ڕواندبووی، لەوانە جۆرێکیان ساڵێ دووجار بەر دەگرێت.
توێکڵی قۆخ لە گەدە هەرس دەکرێت و ڕێژەی شەکر لەو میوەیەدا کەمە بۆیە ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە دەتوانن بیخۆن.

پێکهاتەی قۆخ

سودەکانی قۆخ

  1. بەهێزکردنی دیواری ناوەوەی گەدەو هەرسکردن و ڕەوانی و بەرگری لە قەبزی دەکات
  2. بەهێزکردنی دەمارەکان و پێست و قژ
  3. چالاکی جگەر زیاد دەکات
  4. میزکردن زیاد دەکات و بەرد دەتوێنێتەوە
  5. بۆ نەخۆشیەکانی دەروونی باشە
  6. بۆ چارەسەری کۆکە و بەڵغەم دەرهاویشتن باشە
  7. ڕاگرتنی خوێنبەربوون و ساڕێژی برین
  8. لە ئیتاڵیا قسە هەیە لەسەر ئەوەی کەوا دانانی لەسەر بالوکەو دوایی شاردنەوەی لەژێرگڵ وادەکات بزر بێت
  9. بەهێزکردنی وزەی جینسی
  10. بۆ شکانی تینوویەتی باشە
  11. شەربەتی قۆخ لەشی مرۆڤ لە ژەهر پاک دەکاتەوە
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان