قەیسی

قەیسی بە عەرەبی "مشمس" و بە ئینگلیزی "apricot"، قەیسی سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامین و کانزاکانە وە بەچەندین شێوە بەکاردێت و باوترینیان شلەی قەیسیە.
قەیسی
سوودەکانی قەیسی

مێژووی

هەر لە ناوەکەیەوە دیارە ئەو میوەیە لە ناوچەی ئەرمینیا ڕواوەو لەوێوە بۆ وڵاتانی تر بڵاوبۆتەوە، هەندێک دەڵێن شوێنی سەرەکی باکووری وڵاتی چینە بەتایبەتی بناری چیای هیمالایا و وڵاتانی شێداری ناوچەکە، لەسەردەمی فەرمانڕەوایی پاشا هینری سێیەم لەڕێگەی ئیتاڵیاوە گەیشتە ئینگلتەرا.
داری قەیسی لە ناوچە ئاووهەوا مامناوەندەکان دەڕوێت و لە سەرەتای بەهار گوڵدەگرێت و دوای زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژ بەر دەگرێت.

پێکهاتەی قەیسی

  • ئاو ٨١٪
  • شەکر ٨٪
  • ڕیشاڵ ٦٪
  • ڤیتامینی (ئەی وبی١ وبی٢ وسی) تیایە
  • کانزاکان ٠.٨٪ کە پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و فۆسفۆڕ و ئاسن و کالسیۆمە
  • زەیتی ئۆلین و گلایسیرایدی لانۆلیک ئەسیدی تیایە
  • ئەو چەورییەش بەکاردێت بۆ پێکهاتەکانی کرێم و مەرهەم بۆ جوانکاری و نەرم کەرەوەی پێست

سودەکانی قەیسی و بەکارهێنانی

  1. تینوویەتی دەشکێنێ و ڕەوانی دەکات و بۆ کەمکردنەوەی ترشی گەدە بەکاردێت بەتایبەتی کاتی هاوین و مانگی ڕەمەزان
  2. بۆ چارەسەری زیادە هەستیاری پێست
  3. ڕۆنەکەی بۆ چارەسەری مایەسیری بەکاردێت
  4. بۆ چارەسەری قەڵەوی بەکاردێت چونکە ڕەوانی دەکات و ووزەی کەمە
  5. وەک هێمنکەرەوەیەو بۆ هاوسەنگی دەروونی باشە
  6. پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە
  7. بۆ سەرئێشەی دەروونی و شەقەسەر باشە
  8. چونکە ئاسنی تیایە بۆ کەمخوێنی باشە
  9. کالیسیۆمی تیایە بۆ بەهێزکردنی ئێسقان باشە
  10. بۆ ئەوانەی لە ژێر زەوی کاردەکەن یان لە شارە گەورەکان دەژین کە ژینگەیان پیسە سوودی هەیە چونکە ڤیتامیناتی زۆر تیایە
  11. شلەی قەیسی ڕێژەیەکی باش پۆتاسیۆمی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان هەرس ئاسان دەکات و قەبزی ناهێڵێت
  12. زەیتی قەیسی خانە شێرپەنجەییەکان لەناودەبات

بەکارهێنانەکانی

  1. نانە قەیسی
  2. شلەی قەیسی
  3. قەیسی وشک

سودەکانی قەیسی وشک

  1. ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکانی چاو کەم دەکاتەوە
  2. بەرگری لەش بەهێز دەکات
  3. مێشک چالاک دەکاتەوە
  4. دژی ئۆکسید و هەوکردنە
  5. ڕێگری لە بەرزبوونەوەی شەکرە دەکات
  6. بەسوودە بۆ کەمخوێنی چونکە هیمۆگڵۆپینی تیایە
  7. قەیسی وشک ڕێگری دەکات لە شێرپەنجەی گەدە
  8. چرچ بوونی پێستی دەموچاو دوادەخات

سودەکانی ناوکی قەیسی

ناوکە قەیسی شێرپەنجە بەیەکجاری لەناودەبات کە ناوکە سپییەکەیەتی و لە جیاتی حەپ و دەرمان بەکاردەهێنرێت.

سودی شەربەتی قەیسی

  • چاو بەهێز دەکات
  • بەرگری لەش بەهێز دەکات
  • یارمەتی هەرس دەدات
  • کێشی لەش دادەبەزێنێت
  • بەسوودە بۆ تەندروستی دڵ
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان