باینجان

باینجان بە یەکێک لە سەوزە بەسوودەکان دادەنرێت کە بڕێکی زۆری لە ڤیتامین و پێکهاتەی بەسوودی تێدایە کە مرۆڤ دەپارێزێت لە چەندین نەخۆشی.
باینجان
سودەکانی باینجان

مێژوو و سەرچاوەی

لە ئاسیادا هەیە بەتایبەتی هیندستان خۆرهەڵاتی باشوور، دەگەڕێتەوە بۆ هەمان کلاسی تەماتەو پەتاتەو بیبەر، لە کۆنەوە لە ئەوروپا ناسراوە بەتایبەتی بەریتانیا کە دەگەڕێتەوە بۆ فەرمانڕەوایی ئیمپراتۆر (پیۆفراستیۆس) لە سەدەی سیانزەیەم، زۆر جاریش بۆ بەرگری لە چاوو زاری حەسوود بە پێشەوەی سەری هەندێ ئاژەڵیان هەڵدەواسی، یەکێک لە نوسەرەکان بەناوی (گیرارد) دەڵێت : باینجان بەکاردەهێنرا بۆ چاکبوونەوەی شوێنی برین و خوێن تێزان دوای ڕووداوی کەوتن یا لێدان، یەکێکی تر بەناوی (لینایۆس) دەڵێت : باینجان بەکارهاتووە بۆ چارەسەری ڕۆماتیزم و تا و هەوکردن.

پێکهاتەکانی باینجان

  1. شەکری سادەو شەکری گلۆکۆسایدی تێکەڵاوی تێدایە
  2. نیشاستە و ماددەی بنێشتی و ماددەی سمغی
  3. سولانینی تفت: کە ماددەیەکی سڕکەرە گەر بڕێکی زۆر بخورێت چونکە کاردەکاتە سەر کۆئەندامە ناوەندی دەمارو لێدانی دڵ و هەناسە و گەیاندنی دەمارە خانەکان و پلەی گەرمی لەش کەم دەکاتەوە، ئەمانەش دەبنە هۆی سەرسوڕان ودڵ تێکهەڵچوون و گەشکە گرتن
  4. پۆتاسیۆمی تێدایە
  5. کالیسیۆم
  6. کاربۆهیدرات
  7. پرۆتین
  8. چەوری
  9. سۆدیۆم
  10. ڕیشاڵەکان
  11. ئاسن
  12. مەگنسیۆم
  13. فسفۆر
  14. ڤیتامین ج

سوودەکانی باینجان و بەکارهێنانی پزیشکی

  • کاریگەرییەکی سڕکردنی لەسەرخۆی هەیە
  • چالاکی ئارەقە کردن زیاد دەکات و بۆنێکی خۆش دەبەخشێ بە لەش
  • کرداری دەرهاویشتنی میز زیاد دەکات و هەندێ ڕەوانیش دەکات
  • ڕێژەی کۆلیسترۆڵی ناو خوێن دادەبەزێنێت
  • ڕەنگی پێست بەرەو ڕەشی دەبات گەر زۆر بەکاربهێنرێت
  • یارمەتی کرداری هەرس دەدات بەهۆی هەبوونی بڕێکی باش لە ڕیشاڵەکان
  • ئێسک بەهێز دەکات
  • لەش لە نەخۆشیەکانی کەم خوێنی دەپارێزێت
  • بەسوودە بۆ تەندروستی دڵ
  • دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کێشی لەش
  • بەرگری لەش بەهێز دەکات
  • توانای مێشک زیاد دەکات
  • جگەر دەپارێزێت لە ماددە زیان بەخشەکان
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان