بابایا
![]() |
بابایا |
خۆراکێکە وەک مانگۆ (مانجۆ) وایە بەڵام کەمێک گەورەترەو کەمتر شیرینەو ناوەڕۆکەکەی ڕەقترەو جیاوازەو شێوەی تایبەتە.
گیراوەکەی بەناوی گیراوەی هێلی ناوەڕاستە (Tropical fruit juice)، هەندێ ئەنزیمی تیایە باشە بۆ هەرسی خۆراک و بەرگری لە بەستنی پرۆتین و جیلاتین دەکات.
سەرچاوەکەی
لە هەموو ناوچەی ناوەڕاست دەڕوێت بەتایبەتی لە مەکسیک و ئەمریکای ناوەڕاست.
مێژووی
هنودە سوورەکانی ئەمریکا تێبینی ئەوەیان کرد کەوا ئەو گۆشتەی بە گەڵای ئەم میوەیە داپۆشرێ گۆشتەکە نەرمترە تازەترو تەڕتر دیارە لەوانی تر بۆیە بۆ ئەم مەبەستە بەکاریان هێنا، هەروەک لە ئەنەناس باسمان کرد.
هنودەکان چەند کونێکیان لەو میوەیە کردو شیلەکەیان دەرهێنا و بۆ ئەم نەخۆشیانەی خوارەوەیان بەکاردەهێنا:
- پولەکەی ماسی (الصدفية - Psoriasis)، کەڕوی سەر (کرمی خڕ)، هەوکردن و سووتانەوە
- ئافرەتانی هنود ئەو میوەیان دەخوارد بە کاڵی (پێش پێگەیشتن) تاوەکو بێ نوێژ بن، یان بۆ لەبارچوون
- فلیپینیەکان بەکاریان دەهێنا بۆ مایەسیری
- ژاپۆنییەکان بەکاریان دەهێنا بۆ چارەسەری ئازاری جومگەو سەوەفان و تێکهەڵچوونی گەدە
- لە ئاسیا گەڵاکەی بەکار دەهات بۆ چارەسەری سووتان و گوشراوی گەڵاکەشی لەناو زێی ئافرەتی دووگیان دادەنرا بۆئەوەی ئافرەتەکە زوو منداڵی ببێت
- تاوەکو پێش ٢٥ لە ئەمریکا هیچ گرنگیەکی نەبوو، دوایی هاتە بازاڕو بەکاڵی و گوشراوەیی (میوەکەو گەڵاکەی) وەک دەرمانی گیایی دەفرۆشرێت
- بۆ هەرسی خواردن و کوشتنی کرم و چارەسەری برینی پێست بەکاردێت
- ئێستا لێکۆڵینەوە کراوە لەسەر ئەوەی بەکار بێت بۆ چارەسەری نەخۆشی هەوکردنی ڤایرۆسی سییەکان (سارس - SARS)
پێکهاتەکەی
- میوەکە (بەرەکەی) ئەم ماددانەی تیایە: گلۆکۆساید، کاریسین، خەمیرەی مایرۆزین (Myrocin ferment)
- گەڵاکەی: ماددەیەکی تفتی تیایە بەناوی (کارپین - Carpaine) بۆ نەخۆشی پەککەوتنی دڵ باشە
- پۆتاسیۆم و ڕیشاڵ و ڤیتامینی ئەی وسی تیایە
سودەکانی بابایا و بەکارهێنانی پزیشکی
- میوەکەو گوشراوی و گەڵاکەی بۆ هەرسی خۆراک باشە
- تازەکردنەوەی گۆشت و نەرم کردنەوەی، بەمەش هەرسی ئاسان دەبێت
- زیاتر ڕێژەی ئینزیمەکان لە گوشراوەکەی دەبێت نەوەک لە میوەکە خۆی، یەکێک لە ئەنزیمەکان بریتیە لە (papain) کە بۆ پاککردنەوەی هاوینەی چاوی دەستکرد بەکاردێت
- هەردوو ئینزیمی (پیپسین و رینین) تیایدا وادەکات ژمارەیەک لە پرۆتین هەرس بکات لە گەدە، بەتایبەتی هەرسکردنی شیر
- ئینزیمی (پیکتەیز - Pectase) بۆ هەرسی نیشاستە باشە
- بۆ نەخۆشی برینی گەدە و ڕیخۆڵە (قرحة) باشە، ئەمەش پاش لێکۆڵینەوە کراوە لەسەر هەندێک ئاژەڵ کەوا حەبی ئەسپرینیان داونەتێ (کە هۆکارە بۆ توشبوون بە قرحەی گەدە)، بینییان خواردنی ئەم میوەیە لەگەڵ حەبەکان گەدە دەپارێزێ و برینداربوون
- بەهۆی بوونی ئینزیمی (کایمۆپاپەین - Chymopapain) بۆ نەخۆشی دێسکی کەمەری باشە، بە میکانیزمی توانەوەی ئەو کۆمەڵە خانەی کە دەرچوونەتە دەرەوەی دێسکەکە، بەمەش پەستان لەسەر دەمارەکان کەم دەکاتەوە و ئازارەکەی نامێنێ
- بۆ وەرزشوانەکان باشە کاتی تووشبوونیان بە کەوتن و خوێن تێزانی ماسولکەو خوێنبەربوونی شوێنی
- بۆ کوشتنی کرمەکانی گەدەو ڕیخۆڵە بەتایبەتی کرمی (دەزولەیی و کرمی شریتی بەراز و ڕەشە ووڵاخ)
- بۆ چاکبوونەوەی برین و هاوسانی دوای نەشتەرگەری
- بۆ نەخۆشی برین و هەوکردنی پێست باشە، هەروەها وەک سابون بەکاردێت
- بەهێزکردنی جومگەو ماسولکە
- بەهۆی بوونی (ڤیتامینی ئەی وسی و دژە ئەکسەدە) باشە بۆ بەرگری لە هەوکردن و سەرماو جەڵتەی دڵ و خوێن مەین و شێرپەنجەو نیشتنی چەوری لەناو بۆڕیەکانی خوێن دەکات
- چالاکی زاوزێ زیاد دەکات
- پەستانی خوێن و نەخۆشی دڵ کەم دەکاتەوە بەهۆی بوونی پۆتاسیۆم تیایدا
- بەهۆی بوونی ڕیشاڵ باشە بۆ هەرسی خواردن و چارەسەری قەبزی و بەرگری لە شێرپەنجەی کۆلۆن و ڕێکتە
- بۆ بەرگری لە هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەی جۆری سارس باشە، هەر ئەو سیفەتە بوو وای کرد ئەو میوەیە بێتە پێشەوەی میوەکانی تر
سەرچاوەکان
- سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
- پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان
إرسال تعليق