گۆشتی بەراز

گۆشتی بەراز
گۆشتی بەراز.
خودای گەورە بە گوزارشتی ڕوون گۆشتی بەرازی حەرام کردووە: ﴿حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ ٱلْمَيْتَةُ وَٱلدَّمُ وَلَحْمُ ٱلْخِنزِيرِ﴾ [المائدة/٣].

زیانەکانی گۆشتی بەراز

هەر چەندە گۆشتی بەراز لە هی هەموو ئاژەڵەکانی تر زیاتر دەخورێت لە جیهاندا، بەڵام ڕەنگە مەترسیدارترینیان بێت، چونکە هەندێک مەترسیی گرینگی هەیە کە وەک پێویست ئاماژەیان پێنادرێت، لەوانە:
١. هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەر جۆری E: لەنێو وڵاتانی پێشکەوتوودا جگەری بەراز لەسەرووی ئەو خۆراکانەوە دێت کە هۆی گواستنەوەی ئەو جۆرە ڤایرۆسەن.
٢. دەبێتە هۆی زیادبوونی تووشبوون بە نەخۆشیی "multiple Sclerosis" کە نەخۆشیەکی خودەبەرگرییە و تووشی ناوەندە کۆدەمار دەبێت و ئاستەنگ دەخاتە بەردەم گەیاندن و بەوەش وردە وردە لە پەلوپۆکەوتنی لێدەکەوێتەوە.
٣. ئەگەری تووشبوون بە بەمۆمبوون و شێرپەنجەی جگەر زیاد دەکات.
٤. بەکتریای Yersinia دەگوازێتەوە، بەوەش دەبێتە هۆی ژاراویبوونی خۆراک و هەوکردنی جومگەکان.
٥. بەتایبەت ئەگەر باش نەکوڵێنرێت، دەبێتە هۆی گواستنەوەی کرمی Taenia Solium، هەربۆیە بەو کرمە دەوترێت (کرمی شریتی گۆشتی بەراز - Pork tapeworm).
گۆشتی بەراز هەرزانترە لە هی ماڵات، ئەمەیە وادەکات موسڵمانان بەگومان بن لە بەرهەمی دەستی ناموسڵمانان بەوەی بەرهەمەکانیان ڕۆنی بەرازی تێکرابێت.