کەشک
کەشک بە عەرەبی "أقط"، کەشک بەرهەمێکی شیرە وشک دەکرێتەوە و لە زۆربەی وڵاتاندا بەکاردێت بەتایبەتی وڵاتانی ئاسیا، و گرنگترین سودی کەشک بریتییە لەوەی کە سودی بۆ گەدە هەیە.
![]() |
سودەکانی کەشک |
دروستکردنی کەشک بە دۆی خەست دەبێت، کەشک یەکێک لەو خواردنانەی کەوا لە شیر دروست دەکرێت بە زیادکردنی ساوار بۆ ماست، لە ناوچە شاخاوییەکانی دەریای سپی ناوەڕاست زۆر بەکاردێت.
ئەویش دوو جۆری هەیە : یەکەمیان، کەشکی سەوز، پاش تێکەڵکردنی ساوارو ماست و هەندێک ئاو، دەتوانێ یەکسەر بخورێت یان هەندێ لە گوێزو پیازو زەیتی زەیتونی لەگەڵ تێکەڵ دەکرێت و پاشان لەگەڵ تەماتەو بیبەرو تەڕەتولە (تەڕەتیزە) دەخورێت.
جۆری دووەمیان : کەشکی ووشکە، کە کەشکی سەوزەو وشک دەکرێتەوە لەناو کیسەی تایبەت و دەترشێ بەهۆی بەکتریای تایبەتەوەو ماددەی پرۆتینی زیاتر تیا دروست دەبێت.
پاش وشککردنەوە ورد دەکرێت و دەهاڕدرێت و لەگەڵ ئاو لەسەر ئاگر دادەنرێت و ڕۆن و گۆشت و پیازی تێکەڵ دەکرێت، لە هاوین و پایز دروست دەکرێت لە زستان دەخورێت
کەشک هەمان سودەکانی ماست و ساواری تیایەو دەتوانرێ بدرێتە منداڵی ساوای ٣-٤ مانگ چونکە وزەی زۆری تیایەو کارناکاتە سەر شیرخواردنیش.
سەرچاوەکان
- سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
- پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان
إرسال تعليق