گوڵە بەیبون

گوڵە بەیبون بە ئینگلیزی "chamomile"، گوڵە بەیبون زیاتر دوای وشککردنەوەی و کوڵاندنی و خواردنەوەی ئاوەکەی سوودەکانی دەست دەکەوێت، و گرنگترین سودی گوڵە بەیبون دەیان نەخۆشی مەترسیدار لەناودەبات.
گوڵە بەیبون
وێنەی گوڵە بەیبون.
بەشی بەکارهاتوو: گوڵ و ڕووەکەکە.
چەند جۆرێک هەیە لە بەیبون (بابونج) کە لە ئەوروپا و ئەفریقاو ناوچە مامناوەندیەکانی ئاسیا بڵاوە.

مێژوو و سەرچاوەی

میسرییەکان بابونجیان بە پیرۆز داناوە لەبەر سوودەکانی بۆ چارەسەری تا، هەربۆیە پێشکەشی خواوەندەکانیان کردووە.
بابونج کاتێ دەکەوێتە ژێر پێ دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی بۆن، لە ئینگلتەرا لەسەر شۆستەکان دەچێنرا.

پێکهاتەکەی

ئەڵمانی و ڕۆمانی هەیە

پێکهاتەی ڕۆمانی

  • گرنگترین پێکهاتەکەی بریتییە لە زەیتی هەڵچوو
  • ماددەی فلافۆناید کە هێمنکەرەوەی دەماخە
  • ماددەی کۆلین فۆسفۆڕ و ئاسنی تێدایە
  • ترشی تانیک و ئەنسیمیک و ستیرۆل و ئینۆسیتۆل و گلۆکۆساید

سودەکانی گوڵە بەیبون و بەکارهێنانی پزیشکی

  1. بۆ پشێوی و ناهاوسەنگی و خاوکردنەوەی ماسوولکەکان باشە لە ئافرەتان
  2. چای گوڵە بەیبون ئازاری ددان کەمدەکاتەوە و بۆ هەوکردنی پووک باشە
  3. ئازاری بێنوێژی کەم دەکاتەوە
  4. چارەسەری خەوزڕان و کەمخەوی
  5. ئازاری پشت و ڕۆماتیزم
  6. کەم کەرەوەی ئازارەکان بەگشتی
  7. ئازاری سک و ڕیخۆڵەکان
  8. گوڵە بەیبون بۆ قژ : گوڵی بەیبون تاڵەکانی قژ بەهێز دەکات و ڕێگری دەکات لە هەڵوەرینی قژ
  9. بکوژی بەکتریا و کەڕوە
  10. کرێم و مەرهەم بابونجی تیایە بۆ جوانکاری پێست و نەرم کردنەوەو لابردنی پەڵەیە
  11. سووتان و هەوکردنی پێست و زیادە هەستیاریە
  12. وەک غەرغەرە بەکاردێت بۆ ئازاری ددان و چارەسەری هەوکردنی پووک و ناودەم
  13. چارەسەری مایەسیری
  14. بەرگری لە هەڵبەزینی چاو دەکات
  15. بۆ چارەسەری قەبزی باشە
  16. بۆ سەرئێشەو شەقە سەر باشە
  17. چارەسەری ئاوسانی گەروو و هەڵامەت دەکات
  18. چالاکی جینسی زیاد دەکات
  19. چالاکی جگەر زیاد دەکات
  20. میزکردن زیاد دەکات و بەرد دەتوێنێتەوە
  21. بۆ کۆکەو لابردنی بەڵغەم باشە
  22. بۆ نەخۆشی شاهانە باشە

زیانەکانی گوڵە بەیبون

  • خانمانی دووگیان گوڵی بەیبون بەکارنەهێنن
  • زۆر بەکارهێنانی خراپە
  • بەیبوون لەگەڵ گوێز و فستەق و خوێ ناکۆکە پێکەوە مەیخۆن
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان