سودەکانی فستق
فستەق بە عەرەبی "فستق" و بە ئینگلیزی "pistachio"، فستەق یەکێکە لە چەرەزاتە بەتام و خۆشەکان، جگەلە تامە خۆشەکەی سودی فستق زۆرە بۆ تەندروستی، هەروەها بە تەڕیش (فستقی تەڕ) سوودی لێوەردەگیرێت.
بەشی بەکارهاتوو: بەرەکەی، توێکڵی ناوەوەی.
سوودەکانی فستەق |
مێژووی و سەرچاوەی
لە کۆنەوە هەیەو سەرچاوەکەی لە ئاسیاوەیە، لە ئێران و سوریاو لوبنان و تورکیا هەیە.
پێکهاتەکەی
- چەوری ٦٢.٥٪
- پرۆتین ٢٤.٤٪
- ئاو ٥.٩٪
- نیشاستە ٣.٥٪
- خۆڵەمێشە ١.٣٪
- ڕیشاڵی سیلیلۆزی ١.٣٪
- زۆر دەوڵەمەندە بە کانزاکان (فۆسفۆڕ و پۆتاسیۆم و سۆدیۆم)
- ڤیتامینی (ئەی وبی) تیایە
بەکارهێنانی پزیشکی
خواردنی فستق سوودێکی زۆری هەیە چونکە فستەق دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان و ڕیشاڵ و پرۆتین و چەوری بەسوود و کاربۆهیدرات.
- چەوری ناتێرو فۆسفۆڕی زۆری تیایە بۆیە بۆ گەشەی دەماخ و زیرەکی و زیادکردنی چری هۆش وبیر و لەبیرچوونەوە باشە
- وزەی لەش زیاد دەکات
- چالاکی سووڕی خوێن زیاد دەکات
- توندوتۆڵ کردنی پووک و ددان
- تینوویەتی زیاد دەکات
- توێکڵەکەی باشە بۆ دڵهەڵچوون و ترشی گەدەو سورێنچک
- شیر لە مەمکی ئافرەت زیاد دەکات، چەوری و کانزاشی زیاد دەکات
- بۆ نەخۆشیەکانی ئافرەتان باشەو چالاکی جینسی زیاد دەکات
- کۆکەو نەخۆشی سییەکان
- شەکرەو چەوری دادەبەزێنێ
سودەکانی فستق عبید
- ئاستی شەکری خوێن ڕێکدەخات
- سەرچاوەیەکی وزەی تەندروستە
- پێست نەرم و جوان دەکات
- مەترسی زیادبوونی کێش کەمدەکاتەوە
- یارمەتی گەشەی مێشک دەدات و ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی مێشک کەمدەکاتەوە و لە بیرچوونەوە دەتپارێزێت
- یارمەتی گەشەی کۆرپەلە دەدات
زیانەکانی فستق
هەموو خواردنێک ئەگەر زیادەڕەوی لێ بکرێت سوودەکەی دەگۆڕێت بۆ زیان و لەجیاتی ئەوەی سودی هەبێت زیان دەگەیەنێت بە تەندروستی.
- بەرزبوونەوەی فشاری خوێن
- زیادبوونی کێش
- ڕیشاڵی زۆری تێدایە کە زۆر خواردنی دەبێتە هۆی ئازاری سک و کێشەکانی قۆڵۆن
- بەردی گورچیلە
- ڕێژەیەکی زۆری کالۆری تیایە
سەرچاوەکان
- سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
- پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان
إرسال تعليق