ڕووەکی عوسفەر

ڕووەکی عوسفەر
ڕوەکی عوسفەر
بەشی بەکارهاتوو: گوڵەکەی.

سەرچاوەو مێژووی

ئەم ڕووەکە بە هیچ شێوەیەک لە خێزانی زەعفەران نیە هەرچەندە گوڵی زەعفەران و عوسفەر هەمان بەکارهێنیان هەیە.
شوێنی سەرەکی هیندستان و چین و هەندێ لە وڵاتانی تری ئاسیایە، لە میسرو لە ئەوروپاش هەیە.
عوسفەر دوو ماددەی سەرەکی ڕەنگاوڕەنگی تیایە کە سوورەکەیان لە زەردەکە زۆر گرنگترە، زیاتر بەکاردێت بۆ دیباغەی ئاوریشم.
ڕەنگە سوورەکەی لەگەڵ بۆدرەی تالکەم (Talcum) تێکەڵ دەکرێت و بەکاردێت بۆ سووراوی لێوی ئافرەتان.
زۆر جار عوسفەر لەگەڵ زەعفەران تێکەڵ دەکرێت چونکە لەیەک دەچن، ئەمەش وەک فێڵ و غەشێکە دەکرێت چونکە زەعفەران نرخی زۆر گرانترە.

بەکارهێنانی پزیشکی

  1. چەوری ناتێری تیایە وەک ئۆمیگا ٦، بۆیە بەکاردێت بۆ نەخۆشی ڕەقبوونی هەمەلایەنە (Multiple Sclerosis) کە توشی دڕکە پەتک دەبێت و شەلەلی دەکات
  2. بۆ چارەسەری قەبزی باشە
  3. چەوری کۆلیسترۆڵ کەم دەکاتەوە
  4. پلەی گەرمی لەش دەتوێنێتەوە
  5. بۆ نەخۆشیەکانی بێ نوێژی باشە
  6. بۆ نەخۆشیەکانی ڤایرۆسی پێست باشە وەک سوریکە، چونکە ماکەکانی لادەبات
  7. بۆ لابردنی پەڵەی پێست باشە کە لە ئەنجامی کۆبوونەوەی ماددەی ڕەنگی میلانین دروست دەبێت
  8. هەوکردنی ناو دەم
  9. چالاکی جگەر زیاد دەکات
  10. بۆ نەخۆشی ڤایرۆسی تامیسکەی لێو باشە
عوسفەر بەشێوەی (چای) و شلەو کەبسول هەیە لە بازاڕەکان.
تێبینی و ئاگاداری
  1. دایکی دووگیان و شیردەر نابێت بەکاری بهێنێ
  2. ئەو منداڵانەی کوتانیان بۆ کراوە
  3. ئەو کەسانەی کە ئەندامێکی لەشیان گۆڕاوەو بەرگریان تەواو نیە
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان