سوودەکانی زەعفەران

سودەکانی زەعفەران زۆرن، لەبەرئەوەی زەعفەران سەرچاوەیەکی گرنگی پێکهاتە خۆراکییەکانە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و ماددە دژە ئۆکسانەکان، ڤیتامینی وەکو پۆتاسیۆم و مەنگەنیز، هەروەها ڤیتامین سی وبی٦ ی تیایە کە زۆر گرنگن بۆ تەندروستی مرۆڤ.
سوودەکانی زەعفەران
سودەکانی زەعفەران
زەعفەران بە ئینگلیزی "saffron" و بە عەرەبی "الزعفران".
بەشی بەکارهاتوو: گەڵای گوڵەکەی.

مێژوو و سەرچاوەکەی

لە کیشوەری ئاسیا زۆرە بەتایبەتی لە وڵاتی فارس و هیندستان و لە ئیسپانیاش هەیە.
لەسەدەی دەیەمی کۆچی لە وڵاتی فارس چێنراوە لە ئەسفەهان و دیربینە.
هەندێ جۆری تری لە دیلیشانی و سەنگورو کورستان، هەروەها لە چین و بۆرماش هەیە.
لە کۆنەوەش لە میسرو یۆناندا هەبووە و ناوی هاتووە لە ئیلیادە و پەیمانی کۆن (العهد القديم) بو (کەرکوم) ناوی هاتووە و لە مەزامیرەکانی پێغەمبەر داود (عليه السلام) دا ناوی هاتووە.
لەسەردەمی ئەگریک و ڕۆمەکانیش ناوی هاتووە.
لە ساڵی ١٩٢١ لە شاری لەندەن کۆنگرەیەک بەستراوە دەربارەی بەکارهێنانی گیراوەی زەعفەران لە نەخۆشی سۆریکە (سورێژە).
زەعفەران لەسەدەکانی کۆنەوە لە ڕۆژهەڵاتەوە بردراوە بۆ ئینگلتەرا.
ئێستا باشترین جۆری زەعفەران ئەوەیە کەلە ئیسپانیاوە دەچێنرێت، هەروەک خۆراکێکی نەتەوەیی پێشکەش دەکرێت پاش تێکەڵکردنی لەگەڵ برنج و بەرهەمی دەریایی، یان وەک سەڵاتە.
بۆ کۆکردنەوەی یەک کیلۆگرام لە زەعفەران پێویستمان بە ١٣٠٠٠٠ گوڵ هەیە (گوڵی زەعفەران)، بۆیە زەعفەران لە ڕووەکە بەنرخەکانە.
زانای بەریتانی (John Garard) وتوویەتی: بۆ ئەوانەی گەیشتوونەتە دوا هەناسەیان و نزیک مردن با زەعفەران بەکاربهێنن هەناسەیان دەگەڕێتەوە.

پێکهاتەکەی

  • زەیتی هەڵچوو
  • ئیسیرۆزاید Etherozide
  • کارۆتینەکان Carotenoids

بەکارهێنانی زەعفەران

  1. وەک دەرکەری باوبژو کەمکەرەوەی کێش بەکاردێت
  2. کەم کردنەوەی پلەی گەرمی لەش
  3. بۆ دەستپێکردنی بێ نوێژی
  4. بۆ زیادکردنی چالاکی جینسی و زوو دەرهاویشتنی ئاوی پیاو بەکاردێت
  5. نەخۆشی هەوکردنی سییەکان و کۆکە
  6. چارەسەری ووشکی پێست
  7. چالاکی بیستن و بینین و بۆن کردن زیاد دەکات
  8. چالاکی دڵ زیاد دەکات و لێدانی دڵ کەم دەکاتەوە
  9. هێمنکەرەوەی دەروون و چارەسەری خەمۆکی و ترس و خەوزڕان دەکات
  10. بۆ نەخۆشی پەرکەم (الصرع) بەکاردێت

زیانەکانی زەعفەران

ماکە خراپەکانی: بەکارهێنانی زیاتر لە ٥ میلیگرام دەبێتە هۆی
  1. سووربوونەوەی دەموچاو
  2. خوێنبەربوونی زیاد کاتی بێ نوێژی
  3. لەبارچوون
  4. سەرسووڕەو دابەزینی پەستانی خوێن و لێدانی دڵ و خوێنبەربوون لە لووت
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان