کەوەر
کەوەر بە ئینگلیزی "Leek" وە بە عەرەبی "الكراث" سەوزەی کەوەر لە کۆمەڵەی سیرو پیازە وە پێکهاتەشیان لێکەوە نزیکە وە جگەلە سوودە تەندروستییەکانی لە دروستکردنی کەرەستەی جوانکاری بەکاردەهێنرێت.
سوودەکانی کەوەر. |
کەوەر لە کۆمەڵەی سیرو پیازو هلیۆنەو پێکهاتەکەیان لێکەوە نزیکەو شوێنی بوونی هەموویان ناوەڕاستی ئاسیایە.
پێکهاتەکانی کەوەر
- کلۆرۆفیل
- ڕیشاڵی سیلیلۆز
- لینجە ماددەی میوسیلاگ
- پرۆتینی سەلفۆئازۆت
- ڤیتامینی بی و سی
- کانزای ئاسن و مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و گۆگرد و مەنگەنیز
سودەکانی کەوەر
هەروەک سیر وایە لە بەکارهێنان و سوودەکانی لەگەڵ جیاوازی لە هێز
- لە سیر بەهێزترە لە کاریگەری لەسەر گورچیلەو توانەوەی بەردو زیاد میزکردن
- دژی هەوکردنە چونکە ڤیتامین سی و گۆگردی تیایە
- ئارەزووی خواردن زیاد دەکات و باوبژی ڕیخۆڵە کەم دەکاتەوە
- بۆنی لەش و ئارەقەی پێست خۆش دەکات بەهۆی کلۆرۆفیلەوە
- خوێن زیاد دەکات چونکە ڤیتامین (بی) و ئاسنی تێدایە
- ئێسقان و ددان بەهێز دەکات چونکە کالیسیۆمی زۆری تیایە
- سوودی هەیە بۆ پێست و نینۆک و قژی سەر
- کاریگەری هێمنکەرەوەو هاوسەنگی میزاجی هەیە، بەهۆی بوونی مەگنسیۆم
- چالاکی بۆڕییەکانی خوێن و سوڕی خوێن زیاد دەکات ئەمەش بۆ بەرگری لە جەڵتە باشە، هەروەها کارەبای دڵیش بەهێز دەکات
- بۆ ڕۆماتیزم و نەخۆشیەکانی دەمار باشە
- چالاکی لەش بە گشتی زیاد دەکات و ماندووبوون دەڕەوێنێتەوە
- بۆ فراوانکردنی بۆڕییەکانی هەوا و دەرکردنی بەڵغەم بەسوودە
- چالاکی جینسی زیاد دەکات و پیری دوور دەخاتەوە
- بەرگری لە مایەسیری و کۆبوونەوەی خوێن دەکات
- بۆ نەخۆشیەکانی پێست وەک ڕەقبوون و وشکبوونەوەو ڕەنگ زیادی بەکاردێت
سەرچاوەکان
- سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
- پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان
إرسال تعليق