سودەکانی هلیۆن

گیای هلیۆن بە عەرەبی "هليون" و بە ئینگلیزی "Asparagus"، ڕووەکی هلیۆن ڕووەکێکی بەهارانەیە و یەکێکە لە گیا بەسوودەکان.
سودەکانی هلیۆن
سوودەکانی هلیۆن

مێژووی و سەرچاوەی

سەرچاوەکەی وڵاتی ئینگلتەرایە، لە ڕوسیاو پۆڵەنداو یۆنان زۆرە، لەلای ئەگریک و ڕۆمەکان باو بووە.
مێژوونووس (پلینی) باسی کردووە، (گیرارد)ـیش بوونی هیلیۆنی بۆ ساڵی ١٥٩٧ دەگەڕێنێتەوە.
پلەوپایەی لەزۆر ووڵاتاندا بەرزەو لەلای چینییەکان پیرۆزە گوایە پەیوەندی خۆشەویستی و سۆز زیاتر دەکات بۆیە هەر یەکە لقێکی ئەو ڕووەکەیان لای خۆیان دادەنا.
لە هیندستانیش ڕەگی ئەو ڕووەکەیان بەکاردەهێنا بۆ زیادکردنی زاوزێ و نەوەنانەوە، هەروەها بۆ کەمکردنەوەی ڕەقبوونی ماسولکەو ئازاری بێ نوێژی و زیادکردنی دەردانی شیر لە ئافرەتدا.

پێکهاتەکەی

  • ئاو ٩٤٪
  • پرۆتین
  • شەکر
  • ڤیتامینی (ئەی، بی١، بی٢)
  • کانزای پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمی تیایە

بەکارهێنانی پزیشکی

  1. بۆ زیادکردنی زاوزێ و نەوەنانەوە، هەروەها بۆ کەمکردنەوەی ئازاری بێ نوێژی و زیادکردنی دەردانی شیر لە ئافرەتدا
  2. چالاکی جینسی زیاد دەکات چونکە هۆرمۆنی نێرینەی تیایە
  3. ڕەگەکەی ماددەی (Steroidal Glucoside) تیایە کە بۆ هەست و نەستی ئادەمیزاد باشە
  4. میزکردن زیاد دەکات و هاوکاری توانەوەی بەردە
  5. ڕێژەیەکی زۆر ترشی فۆلیکی تیایە کەواتە بۆ کەمخوێنی باشە بەتایبەتی کاتی دووگیانی
  6. هەروەها بۆ چارەسەری ڕۆماتیزم باشە
  7. بۆ بەهێزکردنی چاو باشە چونکە ڤیتامین (ئەی) تیایە
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان