هەنجیری دڕکاوی زەوی

هەنجیری دڕکاوی یەکێکە لە کۆنترین ئەو ڕووەکانەی مرۆڤ ناسیویەتی و چاندوویەتی، وە وەکو سەوزە لەگەڵ خواردندا خوراوە.
هەنجیری دڕکاوی زەوی
هەنجیری دڕکاوی زەوی

مێژووی

بریتییە لە یەکێک لە کۆنترین ئەو ڕووەکانەی کەوا ئادەمیزاد ناسیویەتی و چاندوویەتی، فیرعەونەکان ناسیوویانە و لەسەر دیوارەکان وێنەیان کێشاوەو وبەخەتی هیرۆگلۆفی لەسەریان نووسیوە، هەر لەوانیشەوە عەرەب وەریان گرتووەو چاندوویانە، دوایی ئەغریق و یۆنانییەکانیش چاندوویانە لەو کاتەی وڵاتەکەیان لە پێشەنگدا بووە، ئەم ڕووەکە گەیشتە بەریتانیا لەسەدەی شانزەهەم وە وەکو سەوزە بۆ خواردن و لەگەڵ چێشتیش تێکەڵ کراوە و زۆر جاریش بۆ جوانی ناوماڵ بەکارهێنراوە، بۆ خواردنیش بە هەموو شێوەیەک بەکاردێت : بە خاوی (کاڵی), کوڵاوی, برژاوی, سوورکراوەیی، لەهەندێ وڵاتیش وشک دەکرێتەوەو وەک شۆربا بەکاردێت.

سوودەکانی پزیشکی و بەکارهێنانی

١- بەسەری ئەو ڕکە زەویە دەڵێن (دڵ) گوایە بۆ زیادکردنی ئارەزوو (شەهوە)ی جینسی باشە، بەڵام بە شێوەیەکی زانستی ئەمە نەسەلمێنراوە.
٢- سوودی بۆ دڵ هەیە چونکە ئاستی کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت لەناو خوێن، لەساڵی ١٩٤٠ دەرمانێکی لێ دروست کرا بەناوی (سینارا - cynara) بۆ ئەم مەبەستە.
٣- لە ژاپۆن لێکۆڵینەوە کراوە گوایە ئەم سوودانەی هەیە :
  • دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ لەناو خوێن
  • زیادکردنی دروستکردن و ڕژاندنی شلەی زەرداو لەناو جگەردا
  • وادەکات جگەر کۆلیسترۆڵ کەم دروست بکات
  • وادەکات گورچیلە کۆلیسترۆڵ زیاد دەرهاوێژێتە دەرەوەی لەش
لێکۆڵینەوەیەکی تر کراوە کە تیایدا ٥٥٠ نەخۆش بەشداربوون هەریەکەیان ١.٥ گرام لە دەرمانێک وەرگرت کە لە گەڵای ئەم ڕووەکە دروست کرابوو، بینینیان ئاستی چەورییان بەگشتی زۆر باش دابەزیووە، بەتایبەتی چەوری سیانی (Triglyceride) لە ماوەی ٦ هەفتە.
لە لێکۆڵینەوەیەکی تردا دەرکەوتووە کەوا ئەم ڕووەکە ئاستی چەوری خەستی بەرز (HDL) زیاد دەکات کە چەورییەکی باشەو دژی جەڵتەی دڵە.
٤- چالاکی جگەر زیاد دەکات تاوەکو بەرگەی نەخۆشی زەردوویی بگرێت وهانی زیاد ڕژانی شلەی زەرداو دەدات بۆناو ڕیخۆڵە.
٥- بەکاردێت بۆ نەخۆشی ڕۆماتیزم و جومگەکان و بەرگری لە ڕەقبوونیان دەکات لە بە کالیسیۆم بوون (التكلس - Calcification).
٦- هاوکارە بۆ چارەسەری نەخۆشی میزگیران.
٧- چارەسەری نەخۆشی زیادە هەستیاری پێست.
٨- چارەسەری نەخۆشی ڕەقبوونی بۆڕییەکانی خوێن و پەستانی خوێن و نەخۆشی لەرزە (پارکینسۆنیزم - Parkinson) دەکات.
٩- دەوڵەمەندی ئەم ڕووەکە لە ڤیتامینی (A - B) و کانزاکانی وکو فۆسفۆڕ و مەگنسیۆم وادەکات کارو چالاکی دەماخ و مێشک زیاد بکات و چڕی بیرکردنەوەش قووڵتر بکات و توانای لەبەرکردن زیاد دەکات.
١٠- توانایەکی چاک بە لەش دەبەخشێت لەکاتی ڕێژیم کردن ئەویش بەهۆی جۆرێک لە نیشاستەی (ئینۆلین - Inolyins) کە دەگۆڕێ بۆ شەکری (لیڤیلۆز - Levilose).
١١- هاوکاری هەرس کردن دەدات بە زیادکردنی ترشی گەدە و بژوبا لە ڕیخۆڵە لادەبات.
١٢- هاوکارە بۆ لابردنی بۆنی بن باڵ و بۆنی ئارەقە بەهۆی بەکارهێنانی وەکو کرێم یان بەهۆی خواردنی.
١٣- هاوکارە بۆ چارەسەری نەخۆشی ڕێوی (داء الثعلبة) بە بەکارهێنانی کرێم یان خواردنی.
١٤- دژی شێرپەنجەیە لە ڕێگەی چالاککردنی جگەرو بەرگری لەش.

پێکهاتەی هەنجیری دڕکاوی

سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان