شێلم

شێلم بە عەرەبی "اللفت" و بە ئینگلیزی "Turnip"، شێلم یەکێکە لەو سەوزانەی کە زیاتر لە وەرزی زستاندا گرنگی پێدەدرێت و خواردنی شێلم زیاتر لە زستاندا دەبێت، سودی شێلم بۆ شێرپەنجە و نەخۆشی دڵ.
شێلم
سوودەکانی شێلم
بەشی بەکارهاتووی: بەرەکەی و گەڵاکەی.

سودەکانی شێلم و بەکارهێنانەکانی

بەرەکەی:
  1. میزکردن و توانەوەی بەردی گورچیلە
  2. چالاکی جگەر زیاد دەکات و بەرگری لە زەردویی دەکات
  3. ئازاری پشت و حەوز
  4. بۆ چاوکزی باشە چونکە ڤیتامین (ئەی) زۆر تیایە
  5. پاککردنەوەی سییەکان لە بەڵغەم کاتی هەوکردنی
  6. چالاکی سووڕی خوێن زیاد دەکات لە گورچیلەو ترشی یوریکیش دەردەهاوێژێت
  7. چالاکی جینسی زیاد دەکات
گیراوەکەی: بۆ بەهێزکردنی پێست و جوانکردنی بەکاردێت
ڕۆنەکەی: بۆ چالاکی لەش و چاو باشە
  • ئاوی شێلم هەرس ئاسان دەکات

چۆنیەتی بەکارهێنانی

دەکرێتە شۆربا لەگەڵ سەوزەی تر یان گۆشت یان برنج، لای خۆمان بۆ تورشی سوورو تەڕەسازی کوردی بەکاردێت.

دروستکردنی شێلم

چۆنیەتی ئامادەکردنی شێلم

  • دوای شوشتنی بەجوانی پارچە پارچەی دەکەین بێئەوەی توێکڵەکەی لێ بکەینەوە
  • بێ ئەوەی دۆشاوی تێبکەین دەیخەینە سەر ئاگر لەناو ئاودا نیمچە کوڵێک بکات
  • پاشان لێ دەڕێژینەوە
  • پاشان دۆشاوەکەی تێ دەکەین
  • دواتر ئاوێکی شلەتێن دەکەینە ناو شێلمەکە تا ئاستی شێلمەکە لەناو مەنجەڵەکە
  • پاشان دەیخەیتە سەر ئاگر، نابێت زۆر زۆر بکوڵێت، ئەمەش چۆنیەتی لێنانی شێلم

دروست کردنی شێلم بە ترش

کەرەستەکان:
  • یەک کیلۆ شێلم
  • ڕوبع کیلۆ چەوەندەر
  • ڕوبع کیلۆ گێزەر
  • سرکەو خوێ

چۆنیەتی دروستکردنی شێلم (شێلم بەترش)

  • شێلم و چەوەندەر و گێزەرەکە جوان بشۆرەو جوان وردیان بکەو تێکەڵیان بکەو بیانکەنە سەتڵێکەوە
  • سرکەی سپی و خوێی تێبکە، با سرکەکە بەتەواوی کەرستەکانی ناو سەتڵەکە داپۆشێت
  • پاشان لە شوێنێکی فێنک دایبنێ و دوای دوو رۆژ ئامادەیە بۆ خواردن

سودەکانی ئاوی شێلم

  1. هەرسکردن ئاسان دەکات
  2. هاوکاری دابەزاندنی کێشی زیادە دەکات
  3. سەرچاوەی ڤیتامین (A)
  4. هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی کۆمەڵەی (B)
  5. سوودێکی زۆری بۆ چاو هەیە
  6. بۆ جگەرو گەدە زۆر بەسوودە
  7. زیپکەی دەموچاو لادەبات

زیانەکانی شێلم

  1. شێلمی کوڵاو بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە خراپە چونکە ڕێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە
  2. ئەو کەسانەی نەخۆشی گەدەو ڕیخۆڵەیان هەیە شێلم نەخۆن یان بەکەمی بیخۆن
  3. زۆر خواردنی شێلم دەبێتە هۆی هەوکردنی گورچیلە
  4. دەبێتە هۆی سکچوون و ئازاری ناوسک
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان