مەعدەنوس

مەعدەنوس یەکێکە لە باشترین جۆری سەوزەکان کە لەگەڵ خواردن و چێشتدا بەکاردێت و سەوزەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان.
سودەکانی مەعدەنوس
سوودەکانی مەعدەنوس.

البقدونس - مەعدەنوس
بەشەکانی بەکاردێت: ڕەگی، پەلکەکانی، تۆیەکەی.

شوێن و مێژووی

جۆری لینایۆس (Linnaeus) سەرەتا لە (سەردینیا) بەخۆرسکی هەبووە، پاشان هاتۆتە ناو ئەوروپاو ئینگلتەرا لە ساڵانی ١٥٨٤ دەست کراوە بە چاندنی.
جۆری (بینثام - Bentham) شوێنی سەرەکی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست بووە، وەک تورکیا و لوبنان و جەزائیر، یەکەم کەس ناوی زانستی لێنا دکتۆر دیسقۆریدس بوو، سەرەتا لە سەردەمی ئەگریکەکان مەعدەنوس نیشانەی مردن و دیاری پرسەو ناخۆشییەکان بوو، چونکە وایان دەزانی کەوا مەعدەنوس لە خوێنی ئەو پاڵەوانەوە هاتووەتە دەرەوە کە ململانێی لەگەڵ مردن کردووە، ئەو پاڵەوانە ناوی (ئارهیمۆرس - Arehemorus) بوو، هەر بەهۆی ئەو ئەفسانەوە بوو چاندنی مەعدەنوس لە ئینگلتەراو ئەوروپا قەدەغەکرا.
هەر لەناو ئەگریکەکان پاش ماوەیەک مەعدەنوس پەسەندکراو دەیان کردە دەسک و لەسەر سەری ئەو پاڵەوانانەیان دادەنا کە لە یاری (ئیسسیمان - Isthmian)ی دەبردەوە.
هۆمیرۆس لە کیتابەکەیدا دەڵێت ئەو ئەسپانەی گالیسکەی پاڵەوانەکانی شەڕیان ڕادەکێشا مەعدەنوسیان پێدەدان، لە زۆربەی باخچەکانیش مەعدەنوس لە هەر چوار دەوری دەڕوێنرا.
زانا تیرنر (Turner) لە کیتابەکەی دەڵێت: ئەگەر مەعدەنوس فڕێ بدرێتە ناو حەوزی ماسی ئەوا ماسییە نەخۆشەکان چاک دەبنەوە، مەڕو کەروێشک حەز لە مەعدەنوس دەکەن، بەڵام زیانی هەیە بۆ بەبەغاو چۆلەکەو هەندێ باڵندەی تر و دەبێتە هۆی مردنیان.
تاوەکو ئێستا ٣٧ جۆر مەعدەنوس هەیە لە جیهاندا و لە کۆنەوە بەکارهاتووە، ئێستا مەعدەنوس لەگەڵ زۆربەی شۆرباکان بەکاردێت.

پێکهاتە کیمیاویەکەی

ڕەگەکەی: نیشاستەی تیایە و کەمێک شیرینەو بۆندارە، شەکری و ڕۆنی هەڵچووی تیایە (Trepense, Apiol)، لەگەڵ ماددەی (Myristicine, Apioside, Apiin)
پەلکەکەی: ڕۆنی هەڵچووی تیایە ( Apiol Trepense) زیاتر لە ڕەگەکەی، هەروەها ماددەی کانزایی کالیسیۆم و فۆسفۆڕ و ڤیتامین A و C تیایە.

سودەکانی مەعدەنوس و بەکارهێنانی لەبواری پزیشکییەوە

بەداخەوە تاوەکو ئێستا لێکۆڵینەوەی تەواو لەسەر مەعدەنوس نەکراوەو هەقی خۆی نەدراوەتێ
  1. Apiol: ماددەیەکی چەورەو بۆ نەخۆشی مەلاریا باشەو لەگەڵ دەرمانەکانی مەلاریا تێکەڵ دەکرێت
  2. هەمان ماددەی سەرەوە باشە بۆ نەخۆشیەکانی گەدەو ڕیخۆڵە وەک زیادکردنی هەرس و لابردنی باو بژو
  3. زیادکردنی میزکردن و چالاکی گورچیلەکان، و توانەوەی ووردە بەرد
  4. بەسوودە بۆ نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسە وەک: کۆکەو هەناسەتەنگی و هەڵامەت
  5. بۆنی هەناسەو ئارەقەی لەش خۆش دەکات، لابەری بۆنی سیر و پیازە
  6. بەرگری دژی شێرپەنجە دەکات چونکە لە کلاسی (Umbellifrous)ە
  7. بەکاردێت بۆ ڕێکخستنی بێنوێژی و لەباربردنی پزیشکی
  8. ڕۆنەکەی بەکاردێت بۆ بەرگری لە هەڵوەرینی قژ و بەهێزکردنی
  9. بۆ سکچوون و نەخۆشی تای پچڕپچڕ باشە
  10. بۆ کەمخوێنی باشە چونکە ئاسن و ترشی فۆلیکی تیایە
  11. هێمنکەرەوەی مێشکە
  12. ڕێژەی شەکر لە خوێندا کەم دەکاتەوە
  13. پەستانی خوێن دادەبەزێنێت

پێکهاتەکانی مەعدەنوس

  • ڤیتامین A
  • ڤیتامین B
  • ڤیتامین ج: یارمەتی هەرس دەدات
  • ڤیتامین هـ: ڕێگری دەکات لە زوو پیربوونی خانەکان
  • ڤیتامین ک
  • ئاسن
  • مەنگەنیز
  • پۆتاسیۆم
  • زنک: بەرگری لەش بەهێز دەکات و ڕێگری دەکات لە دەنکۆلەی گەنجی (حب الشباب)
  • کالیسیۆم: ئێسک و ددانەکان و قژ بەهێز دەکات
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان