ماکوتە

ماکوتە
ماکوتە.
ماکوتە بە ئینگلیزی "pollens"، و بە عەرەبی "اللقاح"، بریتییە لە باشترین و بە نرخترین خۆراک بگرە لە خۆراکی شاژنیش، چونکە بریتیە لە تێکەڵەیەک لەو ماددانەی کەوا هەنگ کۆی کردۆتەوە لە شیلەی ئەو گوڵانەی مژیوویەتی لە دووری ٣ کیلۆمەترەوە لە شانەکەی کە ژمارەیان لە هەزار تێپەڕ دەکات. هەموو ئەو پرۆتین و ترشی ئەمینی تیایە کە خانەکانی لەش پێویستیەتی.

پێکهاتەکەی

  • پرۆتینی ڕووەکی
  • گلۆکۆسیدات
  • نیشاستە و لاکتۆز ٤٠٪
  • چەوری ٤٪
  • ئاو ٥٪
  • ڤیتامینی (ئەی وبی وسی ودی).
  • هەندێ ماددەی کە ١٥٪ تاکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە لەبەر نەبوونی لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەی ورد.
  • کانزای پۆتاسیۆم و کالیسیۆم و مەگنیسیۆم.
  • هەندێ لە ئەنزیمات

سودەکانی ماکوتە و بەکارهێنانی

  1. کار دەکات وەک دژە بەکتریا.
  2. لەبەر بوونی ئیسترۆجین تیایدا بۆ زیادکردنی چالاکی هێلکەدانی ئافرەت باشە.
  3. لەبەر بوونی ماددەی (ریتین - Rutin) پارێزگاری بۆریەکانی خوێن دەکات لە تێکشکان و بەرگری لە دروستبوونی جەڵتەی دڵ و مێشک دەکات.
  4. تۆڕی چاو بەهێز دەکات.
  5. چالاکی جینسی زیاد دەکات.
  6. ڕێکخەری کاری گەدەو ڕیخۆڵەیە.
  7. بۆ چارەسەری نەخۆشی کۆڵۆن باشە.
  8. ئارەزووی خواردن زیاد دەکات.
  9. ناهاوسەنگی دەروونی و پشێوی چارەسەر دەکات.
  10. نەخۆشی پرۆستات چارەسەر دەکات.
  11. چارەسەری کەم خوێنی منداڵ و ئافرەتی دووگیانە.
  12. بەهێزکەری بیروهۆش و ئەندێشەیە.
  13. لابەری ماندووبوون و شەکەتی یە.
  14. هەڵسانەوە دوای نەشتەرگەری و نەخۆشی خێرا دەکات.
  15. بەرگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات.
  16. بۆ نەخۆشی مەنگۆلی باشە.
  17. چارەسەری هیشکە بیرۆ.

بڕی بەکارهێنراو

٣٠ گرام بۆ گەوران و ١٠-١٥ گرام بۆ منداڵ دەجورێ لەسەر گەدەی بەتاڵ بۆ ماوەی یەک مانگ.