مەتی (گیای پاراگوای)

مەتی (گیای پاراگوای)
مەتی (گیای پاراگوای)
بەشی بەکارهاتوو: گەڵاکەی.

ناوەکانی

گیای پاراگوای Paraguay herb، مەتی پاراگوای Paraguay mate، ئیلیکس مەتی Ilex mate، یەربا مەتی Yarba mate، هۆکس مەتی Houx mate، چایەی جەزویت Jesuits tea، چای بەڕازیلی Brazil tea، جۆن کۆها Gon ghouha.

مێژوو و سەرچاوەکەی

بەڕازیل و ئەرجەنتین و پاراگوایە. ناوی (هیربس - herb) بەمانای نایاب دێت، و ناوی (مەتی - mate) بەناوی ئەو قاپەیە کەوا ئەو شلەیە تیایدا دەکوڵێت و دوایی شەکری لەگەڵ تێکەڵ دەکرێت و بە دارێکی وەک قامیش دەخورێتەوە.

گەڵاکەی ووشک دەکرێتەوەو دەکوترێ و لە مانگی کانونی یەکەمەوە تاوەکو مانگی ئاب ئەو کارە دەکرێت و ساڵانە پاراگوای ٥-٦ ملیۆن پاوەند دەنێرێتە دەرەوە.

پێش ٣٠٠ ساڵ ئەوانەی دەردەچوون بۆ بانگەشەی ئاینی مەسیحی خواردنیان تەنها گۆشت بوو بەڵام تووشی کەمی ڤیتامین سی و نەخۆشی ئەسکەربووت نەدەبوون، بەڵام دەریاوانەکانی تری ئەوروپی تووشی ئەو نەخۆشیە دەبوون، دەرکەوت هۆیەکەی ئەوەیە کەوا ئەو بانگەوازە ئەمریکیانە چای دەخۆنەوە لە کوپێک دروست کراوە لە کوڵەکەیەکی تایبەت بەناوی (کالاباش گاردس). هەر ئەو بانگەوازکارانەش بوو ئەو ڕووەکەیان گەیاندە وڵاتانی تری داگیرکراو لە ئاسیا و ئەفەریقیا.

مێژووی هاتنی ئەو ڕووەکە بۆ وڵاتانی عەرەبی وەک سوریاو لوبنان نەزانراوە.

ئەو ڕووەکە لە ساڵی ١٩٧٠ لە ئەمریکا بەکارهات وەک بەدیلێک بۆ قاوە چونکە کۆفاینی تێدا نیە، بەڵام ڤیتامین بی وسی و کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و ئاسن و پۆتاسیۆم و مەنگەنیز و زینکی تیایە.

ئێستا مەتی لە ئەمریکای باشوور زیاتر لە چایەو قاوە بەکاردێت و زیاتر لە ٢٠٠ جۆری هەیەو هەروەها زیاد دەکرێت لەگەڵ نان و خواردنەوەی مەی. ئەوانەی چێل بەخێو دەکەن بۆ ماوەیەکی زۆر دوور دەڕۆن و تەنها مەتی و گۆشت دەخۆن.

سودەکانی مەتی و بەکارهێنانی پزیشکی

  1. وەک چالاککەرەوەی لەش بەکاردێت بۆ کەم کردنەوەی ماندووبوون و شەکەتی.
  2. چونکە ڤیتامینی سی زۆری تیایە بۆیە باشە بۆ نەخۆشیەکانی سەرماو هەڵامەت.
  3. بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی بێ نوێژی بەهۆی زیاد دەردانی میز، هەروەها هاوکارە بۆ توانەوەی بەردی گورچیلە.
  4. لێکۆڵینەوە کراوە کەوا ئەوانەی شلەی مەتی زۆر دەخۆنەوە (٢٢ پاوەند / ساڵ) تووشی شێرپەنجەی سورێنچک دەبن. لەلایەکی تریشەوە چونکە ماددەی تانیک ئەسیدی تیایە بۆ بەرگری لە شێرپەنجە باشە.
  5. خەمۆکی و داڕووخانی دەروونی لادەبات.
  6. بۆ نەخۆشی شەکرە باشە.
  7. پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە.
  8. ئازاری جومگەکان کەم دەکاتەوە.
ئاگاداریەکان
  1. ئەوانەی نەخۆشی شێرپەنجەی سورێنچک و میزڵدان و نەخۆشی جگەریان هەیە نابێت بەکاری بهێنن.
  2. ئافرەتی دووگیان و شیردەر.
  3. ئەوانەی دڵهەڵچوونیان هەیە.
  4. کەمی ئارەزووی خواردن.
  5. تاو گەرمی لەش.
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان