کەمون - زیرە
کەمون بە کوردی "زیرە"، کەموون یاخود زیرە یەکێکە تۆوە بەسوودەکان بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددە خۆراکییە گرنگەکان، هەروەها لە بواری پزیشکی دروستکردنی خواردنیشدا بەکاردەهێنرێت، و ڕۆنەکەشی سوودی لێوەردەگیرێت.
بەشی بەکارهاتوو: بەرەکەی.
سودەکانی کەمون |
سەرچاوەکەی
بێجگە لەوەی کەموون بەکاردەهات وەک دەرمان بەکاریش هاتووە وەک بەهارات (بەهاراتی زیرە).
ڕووەکێکە بەدرێژایی ساڵ دەڕوێت لە سەدەکانی ناوەڕاست لە ئەوروپا هەبووە.
لە کۆنەوە هەبووە لە دوورگەی عەرەبی و هیندستان و چین و ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست.
مێژووەکەی
لە ئینجیل ناوی هاتووە، دیسقۆریدس و ئەبۆکرات ناویان هێناوە، پلینی باس لەوە دەکات کەوا کەمون بەهاراتەو بەکارهاتووە لەگەڵ نان و شەربەت.
کەموون نیشانەی ڕەزیلی و تەماعکاری و دەستبەسەراگرتنە، ئەوەی بەخیلە پێی دەڵێن (باوکی کەمونە - أبو كمونه)، بەهەمان شێوە لەلای ئەگریکەکانیش ئەو نازناوەی هەبووە.
کەمون ئێستا لەڕووی پزیشکیەوە زۆر بەکارنایەت بەڵکو کراویە بەکاردێت چونکە تامی خۆشترە.
ئێستا تەنها لە هیندستان لە ناوچە دواکەوتووەکان بەکاردێت بۆ کاری پزیشکی و پزیشکی ئاژەڵداری بەکاردێت.
لە پیشەسازی بەهاراتیش شارەکانی بۆمبای و کەلکەتاو و صەقیلیەو ماڵتە ناوبانگیان هەیە.
پێکهاتەکەی
تام و بۆنی تاڵە بەهۆی ئەو زەیتەی تیایەتی کە ئەمانەن:
- سایمینۆل و سایمۆل
- ڕۆنی زەیت
- ماددەی سمغی
- ماددەی هیلامی
- بنێشت
- ماددەی پرۆتینی و مالیتی
- توێکڵەکەی ماددەی قەبزی تیایە
- خۆڵەمێش ٨٪
سودەکانی زیرە و بەکارهێنانی پزیشکی
سودی زیرە زۆرە لەوانە:
- چالاکی کۆئەندامی هەرس زیاد دەکات و باوبژو ئازاری ڕیخۆڵە لادەبات، دەرکەوتووە لەو بارەیەوە لە ڕازیانە و کراویە باشترە بەڵام چونکە تاڵە کەمتر بەکاردێت
- ئەو سەرئێشەیەی لە ئەنجامی ئەو خواردنە هەرس نەکراوەوە پەیدا دەبێت لایدەبات
- میزکردن زیاد دەکات و بەرد دەتوێنێتەوە
- شیری دایک زیاد دەکات
- چای زیرە چەوری جەستە دەسوتێنێت
- بێ نوێژی ڕادەگرێت بۆیە باش نیە لەکاتی بێ نوێژی بەکاربهێنرێت
- گۆشت کوڵان خێرا دەکات و تامی خۆش دەکات
- بۆ جوانکردنی پێست باشە پاش کوڵانی
- بۆ ساڕێژکردنی برین و هەوکردن باشە
- بۆ گیرسانەوەی خوێن باشە، چونکە بۆڕییەکانی خوێن تەسک دەکاتەوە
- بۆ بەهێزکردنی چاو باشە
سەرچاوەکان
- سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
- پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان
إرسال تعليق