کراویە
ڕووەکی کراویە |
سەرچاوەی
لە ناوەڕاست و باکووری ئەوروپا و ئاسیا هەیەو خۆڕسکە.
بریتیە لە ڕووەکێکی بۆندار هەروەک کەمون و یانسۆن و ڕازیانە، سوودیش لە تۆیەکەی وەردەگیرێ بۆ خواردن و شیرینەمەنی و شلەی کحولی لەگەڵ شیر تێکەڵ دەکرێت و دەشکرێتە ناو نان.
مێژووەکەی
لە نووسراوەکاندا هاتووە کەوا قەیسەر یۆلیۆس کراویەی بەکارهێناوەو سەربازەکانی ئیمپراتۆر ڤالیریس خۆراکیان کراویەی تیا بووە.
هەروەها دەنگوباس هەیە گوایە پێش یۆنان و ڕۆمان عەرەبەکان کراویەیان ناسیووە بۆیە هەر بەناوی عەرەبی ماوە (کراویە).
پلینی دەڵێ ئەو ناوە هاتووە لەناوی ئەو شارەی کە یەکەم جار لێوەی هاتووە ئەویش ناوی (کاریە - Caria) و شارێکە لە ئاسیا و لە زمانی ئیسپانی کۆنیش ناوی (الکاراڤیا) بووە.
لە کتێبەکانی پزیشکی یۆنانی دیسقۆریدس هاتووە کەوا وەک کرێم ئافرەتان بەکاریان هێناوە بۆ دەم و چاو، لە سەدەکانی ناوەڕاستیش کاتی شەکسپیر کراویە ڕەواجی زۆر بووە لەناو کۆمەڵگە.
پارکینسۆن دەڵێ : دەنکی کراویە لەگەڵ میوەی کوڵاوو نان و کێک تێکەڵ کراوە، زۆر جاریش لەگەڵ میوەی ووشک کراوە.
ئەمەش بۆ ئەوە بووە کەوا بۆنی ناخۆش لە لەش دەربکات، هەروەها بۆ چارەسەری هەڵامەت و سەرما بەکارهاتووە.
لە ئەڵمانیا وەزیرەکان پەنیرو شۆربەو نانیان بە کراویە بۆن خۆش کردووە.
لە نەرویج و سوید کراویە تێکەڵ بە نانی ڕەش دەکرێت لە دێهاتەکان.
ڕوسیەکان و ئەڵمانەکان شلەیەکیان لە کراویە دروست دەکرد بەناوی (کومیل - kummel).
ئەوروپیەکان وایان گومان دەبرد کەوا کراویە لە هەر ماڵێک هەبێت ئەوا دزی لەو ماڵە ناکرێت و ئەوا خۆشەویستی لەنێوان هەردوو هاوسەر بەردەوام دەبێت و کۆتر و باڵندەکانی خۆماڵی بە ئاسانی بۆ ماڵەوە دەگەڕێنەوە، هەربۆیە هەویری کراویەیان لەژووری ئەو باڵندانەدا دادەنا.
پێکهاتەکانی
- دەنکەکانی: زەیتی هەڵچوو ٤-٧٪ هایدرۆکاربۆن کارڤین
- کارڤۆل (زەیتی ئۆکسجین کراو)
- هەندێ پرۆتین و چەوری تیایە بۆ ئالیکی ئاژەڵ بەکاردێت Mental of Spearmint
بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی
ئەو زەیتەی لە ڕووەکە کێویەکە دەردێت پترە لەوەی خۆماڵی.
- بۆنێکی خۆشی هەیەو هەرس سووک دەکات
- لەش بەهێز دەکات و ئارەزووی خواردن زیاد دەکات و دڵهەڵچوون و سەرسووڕانیش لادەبات
- شیری دایکیش زیاد دەکات
- لەگەڵ هەندێ دەرمان تێکەڵ دەکرێت تاوەکو تامی خۆش بکات وەک ئەوانەی حەبی ڕەوانی
- میزکردن زیاد دەکات
- بۆدرەکەی لەسەر برین دادەنرێت بۆ خێراکردنی چاکبوونەوەی
- بۆ لابردنی باوبژ باشە لە منداڵ و گەورە
- بۆ مایەسیری بەکاردێت
- بۆ نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسە بەکاردێت (هەڵامەت و سەرما و کۆکە)
زیانەکانی
- زۆر خواردنی بۆ چالاکی گورچیلە باش نیە
- زۆر خواردنی بۆ چالاکی جینسی باش نیە
سەرچاوەکان
- سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
- پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان
إرسال تعليق