سودەکانی گازۆ

گازۆ بە ئینگلیزی "Cashew"، گازۆ یەکێکە لە چەرەزاتە بەتام و بە سوودەکان و لە تەواوی جیهاندا بەکاردێت و دەخورێت و دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی خۆراکی گرنگ.
سودەکانی گازۆ
سوودەکانی گازۆ
بەشی بەکارهاتوو: دەنکێکەو شێوەی لە گورچیلە دەچێت.

مێژووی و سەرچاوەکەی

هیندستان و پاکستان و ئێران و ئەفریقاو جامایکا و ڕۆژئاوا لە چیای ئەندیزو ئەمریکای ناوەڕاست شوێنی سەرەکین.
داری گازۆ هەمیشە سەوزە و باڵای مامناوەندە و زۆر گەورە نابێت، و ساڵی یەکجار بەر دەگرێت، و ڕەچەڵەکی بەڕازیلیە و خەڵکی بەڕازیل بە میوەی ساڵ ناوی دەبەن.

پێکهاتەکەی

  • چەوری بەگشتی ٦٣ گرام
  • چەوری تێر ١٣ گرام و چەوری ناتێر ٥٠ گرام  کۆلیسترۆڵی تیا نییە
  • نیشاستە ٥٤ گرام و ڕیشاڵ ٤ گرام و شەکر ٧ گرام
  • پرۆتین ٢١ گرام
  • کانزای سۆدیۆم ٢٢ میلیگرام و ئاسن ٤٦ میلیگرام و کالیسیۆم ٦ میلیگرام، هەروەها فۆسفۆڕو زینک سیلینیۆم و مەگنسیۆم و ترشی ئەنا کەردیلی تیایە
  • ڤیتامینی (ئەی دی و ئی) تیایە

بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی

سودەکانی خواردنی گازۆ

  1. بۆ برین و قورحەی گەدەو ڕیخۆڵە باشە
  2. چالاکی جینسی پیاو زیاد دەکات چونکە زینکی تیایە
  3. سودی گازۆ بۆ دڵ : تەندروستی دڵ دەپارێزێت
  4. شەکرە کەمدەکاتەوە
  5. وەک مەرهەم بەکاردێت بۆ نەخۆشیەکانی پێست وەک بڕین و کەڕو و شێرپەنجە
  6. چارەسەری هەوکردنی بەکتری دەکات بۆیە بۆ نەخۆشی ڕەشبوونی ددان و دەنکۆڵەی گەنجی و گولی باشە
  7. بۆ کەمخوێنی باشە چونکە ئاسنی تیایە
  8. بۆ چالاکی و گەشەی دەماخ و بیروهۆش و بەهێزکردنی ئێسقان باشە چونکە کالیسیۆم وزینک و مەگنسیۆمی تیایە
  9. زیندەچالاکی لەش زیاد دەکات چونکە زینکی تیایە
  10. سوودی گازۆ بۆ قژ و پێست : بۆ ئافرەتی دووگیان بەسوودە پارێزگاری لە قژ و پێستی ئافرەتان دەکات
  11. بەهۆی سیلینیۆم بەرگری لە شێرپەنجە دەکات
  12. سەرچاوەی پرۆتین و وزەیە
  13. چەوری ناتێری تیایەو بۆ گەشەی مێشک و دەمارەخانەو هێنانە خوارەوەی کۆلیسترۆڵ باشە
  14. ڤیتامینی (ئەی ودی وئی) بۆ بەرگری لە شێرپەنجە باشە و بەرگری لەشیش زیاد دەکات
  15. ئارەزووی خواردن زیاد دەکات و بەهێزکەری ماسولکەو دەمارو دەماخە

زیانەکانی گازۆ

هەرچەندە خواردنی گازۆ سوودی زۆری هەیە لەهەمان کاتیشدا گاریگەری لاوەکی هەیە
  1. هەندێک کەس هەستیاریان بە گازۆ هەیە
  2. ئەگەر زۆر بخورێت شەکری خوێن بەرز دەکاتەوە
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان