خورمای هیندی
خورمای هیندی یان تەمەر هیندی بە ئینگلیزی "tamarind" و بە عەرەبی "تمر الهندي"، ڕووەکێکی هەمیشە سەوزە و زیاتر لە هیندستان دەچێنرێت، هەروەها لەبەر پێکهاتەکەی سوودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ.
بەشی بەکارهاتوو: بەرەکەی : دەنکەکەی لەناو توێکڵەک دایە.
![]() |
تەمەرهندی |
جۆرەکانی خورمای هیندی
سێ جۆری هەیە:
یەکەم: لە ڕۆژهەڵاتی هیندستان هەیە و قۆچی درێژەو ٦-١١ دەنکی هەیە.
دووەم: لە ڕۆژئاوایی هیندستان هەیەو ٤ دەنکی تیایە.
سێیەم: قۆچەکەی بە ڕەنگی پەمبەیی خۆی نیشان دەدات.
مێژووی و سەرچاوەکەی
هیندستان و ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا، ئێستا لە ئەندیز و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەچێنرێ.
عەرەب یەکەم کەس بوون کەوا خورمای هیندیان بۆ جیهان گواستەوەو هەر ئەوانیش ناویان نا (التمر الهندي).
لە ئاینی هیندۆسەکان ئەو ڕووەکە نیشانەی خوازبێنی خواوەندی (کریشتا) یە، هەربۆیە هەموو ساڵێک ئاهەنگی بۆ دەگێڕن لە مانگی ئەیلول.
لەسەردەمی فەرمانڕەوایی (فیکتۆریا) ئەو ئینگلیندانەی کەوا لە بانی تیبت هاتوچۆیان دەکرد قۆچی خورمای هیندیان لەناو گوێچکەیان دادەنا بۆ پاراستنی خۆیان لە هێرشەکانی خەڵکی سەرەکی ناوچەکە، چونکە خەڵکی ناوچەکە باوەڕیان وابوو کەوا قۆچی خورمای هیندی سەوز شوێنی خۆ حەشاردانی شەیتانی حاقدو حەسودو نەفس پیسە، هەربۆیە خەڵکی ناوچەکە داگیرکەرەکانیان بە (سەری خورمای هیندی ناو دەبرد - Lugimlee)، تاوەکو ئێستا ئەو ناوە بە داگیرکەرانەوە نوساوە لەو ناوچانە.
پێکهاتەکەی
- ژمارەیەک لە ترشی میوە ٢٠٪، وەک: ترشی ستریک و تارتاریک و مالیک
- شەکری ترێ ٣٥٪
- کانزای پۆتاسیۆم
- ڕیشاڵ
- بنێشت و پیکتین و بایترتایت
- کەمێک لە تیربین ئەویش بریتین لە لیمۆنین و جیرالیۆن و ترشی زەیتی
- فینایل پرۆپانۆیت: سافرۆل و ترشی سینامیک و ئیپایلی سینامیک و میپایلی سلاسیلیت و پیرازین و تفتی پایازۆل
بەکارهێنان و سوودەکانی
- تەمەر هند ڕووەکێکی بەردەوام سەوزەو لقەکانی زۆر چڕەو بەری تیشکی خۆر دەگرێت و سێبەری زۆری هەیە
- بۆ خواردن وتام خۆشکردنی چێشت بەکاردێت و تامەکەی بەرەو ترشی دەبات
- لەگەڵ شۆربای نیسک بەکاردێت لە باشووری هیندستان بەناوی (جوجراتی)، زۆر جاریش لەگەڵ سەڵاتەو گۆشتی باڵندەو ماسی بەکاردێت بۆ تام ترش کردنی چونکە ترشیەکەی لە لیمۆ و خەل بەهێزترە
- لەبەر بوونی ماددەی پیکتین بۆ پیشەسازی مورەباو جیلی و گیراوەکان بەکاردێت
- لە ووڵاتانی عەرەبی گیراوەی خورمای هیندی و شەکر و ئاو بۆ خواردنەوە بەکاردێت بەتایبەتی لە مانگی ڕەمەزان
سوودەکانی تەمەرهند
- شکانی تینوویەتی
- تەمەر هندی پلەی گەرمی دادەبەزێنێ بەتایبەتی کاتی هاوینە بۆ بەرگری ڕۆژبردن باشە چونکە ماددەی میسایل سەلیسیلاتی تیایە
- بۆ پاککردنەوەی پوک و گەرو گلاندی لەوزە باشە کاتی هەوکردن
- خۆراک هەرس دەکات
- چالاکی جگەر زیاد دەکات
- بۆ ڕەوانی باشە
- بۆ کۆکەو هەوکردنی سییەکان باشە
- میزکردن زیاد دەکات و بەرد دەتوێنێتەوە
- هێمنکەرەوەی مێشک و لابەری شەقە سەرە
- بۆ زیادکردنی چالاکی جینسی بەکاردێت لە ئافرەتان و خێراکردنی گەیشتنە پلەی تێربوون و ئۆرگازم، هەروەها بۆ هەندێ حاڵەتی نەزۆکی باشە بەتایبەتی پەیوەست بە منداڵدان و هێلکەدان
سەرچاوەکان
- سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
- پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان
إرسال تعليق