ڕووەکی خەتمیە

 ڕوەکی خەتمیە بە عەرەبی "الخطمى، ورد الخطمية" و بە ئینگلیزی "Marsh Mallow"، ڕووەکێکە بە چەندین ڕەنگ هەیە و لەگەڵ خواردندا یان وەکو دەرمان بەکاردەهێنرێت.

ڕووەکی خەتمیە
ڕووەکی خەتمیە
بەشی بەکارهاتوو: گوڵەکەی، دەنکەکەی، گەڵاکەی.

سەرچاوەی و مێژووی

لە ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست و زۆربەی وڵاتانی جیهان، لە لوبنان لە چیاکان و دەشتەکان هەیە.
ڕەنگی لە سپیەوە تاوەکو وەنەوشەیی و ڕەنگی زەردو پەمەیشی هەیە.
لە ئەوروپاش بڵاوبۆتەوە و لە دانیمارکیش هەیە، لە زۆنکاوە سوێرەکان و دەوروبەری ڕووبارەکان و دەریاچەکان.
لەسەردەمی ڕۆمەکان بەکاردەهات بۆ خواردن، لە ڕۆژهەڵاتیش وەک لە دێهاتەکانی چین بەکاردێت بۆ خواردن پاش تێکەڵکردنی لەگەڵ سیرو پیازو ڕۆنی زەیت.
مێژوونووس (هۆراس و ماریتال) باسی ئەوەیان کردووە کەوا خەتمی بۆ ڕەوانی بەکاردێت، هەروەها (ڤیرجیل) باس لەوە دەکات کەوا خۆراکی سەرەکی بزنە.
خەتمی لە کۆنەوە بەکارهاتووە وەک دەرمان و زۆرجاریش بۆ ڕازاندنەوەی گۆڕی مردووەکانیش بەکارهاتووە، هەروەک (دیسقۆریدس) باسی دەکات.
زانایانی عەرەبیش بەکاریان هێناوە وەک پاککەرەوە چونکە ماددەی هیلامی تیایە، تاوەکو ئێستاش لە دێهاتەکان بەکاردێت.
هەروەها بەکاریش هاتووە وەک شلکەرەوەی بەڵغەم بۆ چارەسەری هەوکردنی سییەکان.
شیرنەمەنی خەتمی کە دروستکراوە لە تێکەڵەی ماددەیەکی سمغی سپێنەی هێلکە و بنێشت، بەڵام گوڵی خەتمیشی تیا نیە.
لە فەڕەنسا گەڵاکەی بە کاڵی دەخورێت بەبێ کوڵان لەگەڵ سەڵاتە.

پێکهاتەکەی

  • نیشاستە
  • ماددەی هیلامی و پیکتین
  • زەیت و شەکر
  • ڕیشاڵ و جیلاتین

سوودەکانی و بەکارهێنانی

  1. بۆ چارەسەری هەوکردن و زیادکردنی چالاکی گەدەو گورچیلەو هەناسە باشە
  2. بۆ بەرگری لە زیادە هەستیاری باشە
  3. بەرگری لە هەوکردنی گەدەو ڕیخۆڵە دەکات و بۆ سکچوون باشە
  4. چالاکی جگەر زیاد دەکات
  5. بۆ بەرگری لە ئاوسانی سپڵ باشە
  6. بەرگری لە هەناسەتەنگی دەکات
  7. بۆ نەخۆشی بەڵەک باشە بە دانانی گوشراوی خەتمی لەسەر شوێنەکە بۆ ماوەی نیو سەعات
  8. بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ڕۆماتیزم و بڕبڕەکانی پشت باشە
  9. ماسولکەکان خاو دەکاتەوە
  10. میزکردن زیاد دەکات و بەرد دەتوێنێتەوە