گەنمەشامی

گەنمەشامی بە عەرەبی "الذرة" و بە ئینگلیزی "maize"، گەنمە شامی دانەوێڵەیەکی بەهارانەیە و پێویستی بە شوێنی گەرمە، هەروەها هەر لە کۆنەوە ئەم دانەوێڵەیە چێنراوەو شوێنی سەرەکی ئەمریکایە.
گەنمەشامی
سوودەکانی گەنمەشامی.
بەشی بەکارهاتوو: دەنکەکەی و گەڵای دەوروبەری.

مێژوو و سەرچاوەکەی

مەکسیک وڵاتی سەرەکی گەنمەشامی و پێش هەزارەها ساڵ لە لەوێ ڕواوەو بەکارهاتووە، لەوێوە چۆتە ئەمریکای باشوور و باکوور و ئوسترالیاو هیندستان، ئێستا لە فەڕەنسا و ووڵاتانی دەریای سپی ناوەڕاست دەچێنرێ و گەیشتۆتە گشت جیهان.
لەگەڵ کریستۆفەر کۆڵەمبسەوە هاتۆتە ئیسپانیاو لەوێوە گەیشتۆتە فەڕەنسا.
سودی گەنمەشامی زۆرە بۆ تەندروستی چونکە دەوڵەمەندە بە کانزاکان و پرۆتین و چەوری بەسوود، هەروەها بەیەکێک لەو خۆراکانە دادەنرێت کەلە تەواوی جیهاندا بەکاردێت و دەخورێت، و بەزۆری لە ئەمریکا دەچێنرێت، چاندنی گەنمەشامی پێویستی بە جێگەی گەرمە چونکە هەستیارە بە پلەی نزمی گەرماو سەرما، جگەلە خواردنیشی لە نیشاستەی گەنمەشامی جێگرەوەی قاپی پلاستیکی دروست دەکرێت، هەروەها چەندین جۆری هەیە وەکو گەنمەشامی زەرد و گەنمەشامی شیرین.

پێکهاتەکەی

  • ئاو ١٠٪
  • پرۆتین ١٥٪
  • زەیتی چەوری ٣.٨٪
  • نیشاستەو شەکرە
  • ڕیشاڵی سیلیلۆزی و هەندێ ترشی
  • کانزای وەک فۆسفۆڕ و مەگنسیۆم و سۆدیۆم و پۆتاسیۆمی تیایە

سودەکانی گەنمەشامی و بەکارهێنانی پزیشکی

  1. بۆ کۆئەندامی میزەڕۆ باشە وەک هەوکردن و توانەوەی ووردە بەرد
  2. بۆ نەرم کردنەوەو ڕوونی پێست و بەهێزکردنی باشە بە شێوەی زەیت و کەمادات
  3. بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ڕۆماتیزم و نەخۆشی شاهانە باشە
  4. نانی گەنمەشامی وزەیەکی باش بۆ لەش دابین دەکات
  5. بۆ ڕاگرتنی ڕشانەوە باشە
  6. شلەو گیراوەکەی بۆ ئەوانەی لە نەخۆشی هەڵدەستنەوە
  7. گەنمەشامی کوڵاو ڕێگری لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەکات
  8. چەورییە خراپەکان کەمدەکاتەوە و چەوری بەسوود بەرزدەکاتەوە
  9. شەکری خوێن کەمدەکاتەوە
  10. بۆ نەخۆشی دڵ و بۆڕییەکان بەکاردێت و بەرگری لە خوێنبەربوونیش دەکات
  11. ئاردی گەنمەشامی چاو بەهێز دەکات

گەنمەشامی بۆ ئافرەتی دووگیان

گەنمەشامی برژاو بەسوودە بۆ ئافرەتانی دووگیان چونکە دەوڵەمەندە بە فۆلیک ئەسید

زیانەکانی گەنمەشامی

  • ئاستی شەکر لە خوێندا بەرز دەکاتەوە
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان