سڵق
سڵق بە ئینگلیزی "boil"، سلق سەوزەیەکی سوودبەخشە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان، و چارەسەری چەندین نەخۆشی وەکو شێرپەنجە و کەمخوێنی دەکات، سلق سەوزەیەکە بە تۆ (تۆوی سڵق) دەچێنرێ.
![]() |
سوودەکانی سڵق. |
مێژووی
ڕووەکێکی هەمەجینیە (دووڕەگە) لە سلقی دەریایی دروست بووە (Beta maritina)، لەسەر ڕۆخی ڕووبارەکان و دەریاکان دەڕوێت لە ئاسیاو ئەوروپا، لە سوریاو لوبنان و ئوردن و فەڵەستین زۆر بەکاردێت، لە نەقشەی ئاشورییەکان وێنەی سڵق هەیە لەسەر دیوارەکان، ڕۆمانەکانیش بەکاریان هێناوە بۆ ڕەوانی، لە سەدەکانی ناوەڕاست لە ئەوروپا لەگەڵ کەوەر تێکەڵ دەکرا وەک شۆربا بەکاردەهات و تاوەکو ئێستاش هەر بەکاردێت بەناوی (Poire).
پێکهاتەکەی
- ئاوی زۆری تیایە
- کانزای کالیسیۆم و ئاسنی تیایە
- ڤیتامینی کۆمەڵەی (بی) و (سی وکەی) و ترشی فۆلیکی تیایە کەبۆ ئافرەتی سکپڕ (دووگیان) زۆر پێویستە
سودەکانی سڵق و بەکارهێنانی
- سوودی هەیە بۆ ڕەوانی و هەوکردنی کۆڵۆن (كولون القلق) و دەرکردنی باوبژ
- پێست جوان دەکات بەخواردنی یان دانانی لەسەر پێست بۆ ماوەیەک و سوودی هەیە بۆ هەوکردن و برینی پێست
- بۆ کەمخوێنی زۆر بەسوودە چونکە ترشی فۆلیک و ئاسن و ڤیتامینی بی زۆر تیایە
- بۆ تینوویەتی باشە چونکە ئاوی زۆرە
- بۆ بەرگری لە هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ باشە
- بۆ سەرئێشەو شەقەسەر، پشێوی دەروون و ناهاوسەنگی میزاج زۆر باشە
- بۆ نەخۆشیەکانی پێست وەک : هیشکە بیرۆو نەخۆشی (داء الثعلبة)، بە شێوەی خواردن یان دانانی لەسەر شوێنە تووشبووەکە
- سڵقی سور بۆ تەندروستی دڵ و جگەرو چاو باشە
بەکارهێنانی
- شلەی سڵق
- یاپراخی سڵق (دۆڵمەی سڵق)
سەرچاوەکان
- سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
- پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان
إرسال تعليق