سودەکانی جۆ

جۆ بە عەرەبی "الشعير" و بە ئینگلیزی "Barley"، جۆ لە یەکێک لە گرنگترین لە دانەوێڵەکان کە ڕۆژانە بەکاردەهێنرێت و سوودێکی زۆری هەیە، لەم بابەتەدا سودی جۆ بزانە.
سودەکانی جۆ
سوودەکانی جۆ
بەشی بەکارهاتوو: دەنکەکەی.

سەرچاوەو مێژووی

سەرچاوەکەی ئاسیایەو پێش ٧٠٠٠ ساڵ بەکارهاتووە وەک خۆراک و پاش کوتانی و لابردنی توێکڵەکەشی بەکارهاتووەو زۆر جاریش بۆگەن کراوەو کراوەتە شلەی هۆشبەر.
جۆ ماددەیەکی تیایە بەناوی (الملت - Malt) کە ئینزیمی (دایتایز)ی تیایە بۆ دروستکردنی ئارەق بەکاردێت.

پێکهاتەکانی

  • ئاو ١٤٪
  • پرۆتین ١١٪
  • زەیت ١.٥٪
  • نیشاستە ٦٦.٥٪
  • ڕیشاڵی سیلیلۆزی ٤.٥٪، و کانزاکان ١٪

بەکارهێنان و سوودەکانی پزیشکی

  1. جۆ دەکوڵێنرێ و بۆ زیادکردنی میزکردن و توانەوەی وردەبەردو هەوکردنی گورچیلە باشە
  2. بۆ نەخۆشی شەکرە باشە چونکە گەنم شەکری زۆری تیایە، بۆیە جۆ باشترە بەکاربێت بۆ نان دروستکردن
  3. بۆ ئەوانەی دەیانەوێت خۆیان لاواز بکەن باشە، بەوەی بکرێتە نان لەگەڵ دانەوێڵەکانی تر
  4. وەک گیراوە بەکاردێت بۆ جوانکاری پێست و ڕوونی و لابردنی لەکە
  5. پلەی گەرمی دادەبەزێنێ و تینوێتی دەشکێنێ و بۆ هەوکردن و نەخۆشییەکانی سەرما باشە
  6. ئاوە کوڵاوەکەی بەکاردێت بۆ سکچوون و برینەکانی گەدەو ڕیخۆڵە
  7. سوپی جۆ (سوبی جۆ) کاربۆهیدرات و وزەی باشی تێدایە
  8. ماسولکەی دڵ بەهێز دەکات و چالاکی دڵ زیاد دەکات
  9. تۆستی جۆ دابەزاندنی کێش باشە
  10. چالاکی گلاندی شیر زیاد دەکات و بەرگری ئەوە دەکات هەندێ دەرمانی زیانبەخش بچێتە ناو شیری دایک و زیان بە منداڵی شیرەخۆر بگات
  11. سەمونی جۆ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە کەمدەکاتەوە
  12. بۆ چارەسەری شەقەسەر باشە
  13. نانی جۆ کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت و ئاستی شەکر لە خوێندا جێگیر دەکات
  14. بۆ نەخۆشیەکانی زیادە هەستیاری باشە
  15. شۆربای جۆ چارەسەری کەمخوێنی دەکات
  16. بۆ هەوکردنی سییەکان و بۆڕییەکانی هەوا باشەو بەڵغەم فڕێ دەدات
  17. بۆ چارەسەری نەخۆشی شاهانە و ئازاری جومگەکان باشە

سودەکانی نانی جۆ

  1. ئێسک و جومگەکان بەهێز دەکات
  2. سیستەمی هەرس دەپارێزێت و بەهێزی دەکات
  3. تەندروستی دڵ دەپارێزێت
  4. مرۆڤ لە چەندین جۆری شێرپەنجە دەپارێزێت
  5. ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە
  6. ئێسکەکان پتەو دەکات
  7. بەرگری لەش بەهێز دەکات

زیانەکانی نانی جۆ

ئەو کەسانەی نابێت نانی جۆ بخۆن
  1. ئەو کەسانەی نەخۆشی گەنم یان هەیە
  2. ئەو کەسانەی حەساسیەتیان بە دانەوێڵەکان هەیە
  3. نەخۆشی قۆڵۆن
  4. ئافرەتی دووگیان و شیردەر
  5. نەخۆشی هەناسەتەنگی
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان