کەستانە
کەستانە کە ناسراوە بە "أبو فروة" سوودێکی زۆری تەندروستی بۆ جەستە هەیە بەهۆی پێکهاتە خۆراکییەکانیەوە، لەم بابەتەدا سوودەکانی کەستانە بزانە.
سوودە تەندروستیەکانی کەستانە
کەستانە بە ئینگلیزی (Chestnuts) و بە عەرەبی (الكستناء) یاخود "أبو فروة"، ناوی زانستی (Aesculus hippocastunum) کە بە یەکێک لە چەرەزاتە بەسوودەکان دادەنرێت، هەروەها چەندین جۆری هەیە بەپێی شوێنەکان جۆرەکانی جیاوازە.
بەشی بەکارهاتووی
بەرەکەی و توێکڵەکەی، ناوچەی باکوور و ناوەڕاستی ئاسیا، لەوێوە بۆ ئینگلتەراو ئەوروپا بڵاوبۆتەوە لەسەدەی شانزەهەمی زایینی.
وشەی "Aesculus" هاتووە لە وشەی Esca بە واتای خۆراک دێت، جۆرەکانی تری (بەڕوو) هەمان ناویان لێنابوو، لە ئەوروپا ئەو ڕووەکە بۆ ڕازاندنەوەی باخچەکان و شۆستەو شەقامەکان بەکاردێت چونکە بەهاران گوڵی جوان دەردەکات.
پێکهاتەکەی
بەرەکەی ئەم ماددانەی تیایە:
- کاربۆهیدرات و نیشاستە ٧٣.٩٪
- زەیتی پرۆتینی ٥.٣٪
- ئاو ٣٪
بەکارهێنانی پزیشکی
- توێکڵەکەی وەک سڕکەرەوەیەک و دابەزێنەری پلەی گەرماو بەهێز کەرەوەیەک بەکاردێت
- بۆ چارەسەری برین و هەوکردن بەکاردێت
- بەرەکەی بۆ چارەسەری ڕۆماتیزم و ئازاری دەمار بەکاردێت
- بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی کۆم و مایەسیری بەکاردێت
- وەک خۆراکی ئاژەڵی خۆماڵی بەکاردێت تاوەکو کێشیان زیاد بکات وەک (بەرخ و بەرازو مانگا)
سوودی کەستانە
- دابەزاندنی کێش : کەستانە یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش، و دابەزاندنی کێش بە یەکێک لە سوودەکانی کەستانە دادەنرێت، لەبەرئەوەی کەستانە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و هەستی تێربوون بۆ ماوەیەکی درێژ زیاد دەکات.
- دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ : کەستانە یارمەتی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ دەدات کە بەرزبوونەوەی دەبێتە هۆی نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارە خوێنەکان و تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە.
- کەمخوێنی (anemia) : کەستانە ڕێژەیەکی زۆری ئاسنی تێدایە کە ڕۆڵی لە بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکانی خوێندا هەیە بەمەش چارەسەری کەمخوێنی دەکات.
- بەرگری لەش بەهێز دەکات.
- تەندروستی دایک و کۆرپەلەکەی باشتر دەکات.
- بۆ تەندروستی ئێسکەکان باشە.
جۆرەکانی کەستانە
کەستانە چەند جۆرێکی هەیە لەوانە :
- کەستانەی ئەمریکی
- کەستانەی ئەوروپی
- کەستانەی چینی (صيني)
- کەستانەی یابانی
- الكستناء الكاذبة
سەرچاوەکان
- سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
- پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان
إرسال تعليق