گۆشتی سوور

گۆشتی سوور
گۆشتی سور.
گۆشتی سوور بریتییە لەو گۆشتەی بەخاوی ڕەنگی سووری کاڵە و بە کوڵان یان برژانیش ڕەنگی تۆخ دەبێت، وەک گۆشتی مەڕوماڵات و بەراز.
گۆشت یەکێکە لەو خواردنانەی دەدرێتە بەهەشتییان، خودای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَأَمْدَدْنَٰهُم بِفَٰكِهَةٍ وَلَحْمٍ مِّمَّا يَشْتَهُونَ﴾[الطور/٢٢].
واتە: «یارمەتیشیان دەدەین لە بەهەشتدا بە میوە و بە هەر گۆشتێک کە ئارەزوویان لێی بێت».
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) حەزی لە باڵی ئاژەڵ بووە، وەک ئەبو هورەیرە (خودا لێی ڕازی بێت) دەگێڕێتەوە: ⸨أُتِيَ النَّبِيُّ يوماً بلحمٍ قال فَرُفِعَ إليه الذراعُ وكانتْ تُعْجِبُهُ، فَنَهَسَ مِنْها نهسةً⸩. [متفق عليه].
واتە:《گۆشت هێنرا بۆ پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) و ڕانەکانی خرایە بەردەمی کە حەزی لێی بوو، ئەویش گازی لێگرت》.
لە سەردەمی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دا بەهۆی ئەوەی کە ساردکەرەوە نەبووە، گۆشت بۆ هەڵگرتن وشک کراوەتەوە، بەو جۆرە گۆشتە وتراوە (القديد). پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ـیش لەو چێشتەی خواردووە، وەک جابری کوڕی عەبدوڵڵا (خوا لێی ڕازی بێت) دەگێڕێتەوە: «أكَلْنا مع رسولِ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ القَدِيدَ بالمدينةِ من قَديدِ الأضْحى». [حديث صحيح/أخرجه أحمد].
واتە: «لەگەڵ پێغەمبەری خودا ر (صلى الله عليه وسلم) قەدیدمان خوارد کە لە گۆشتی قوربانی دروست کرابوو».