توور
توور بە ئینگلیزی "Radish" و بە عەرەبی "الفجل"، تور سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە و چارەسەری چەندین نەخۆشیە و دژە ژەهرە، هەروەها تور خواردنێکی سەرەکی هاوڵاتیانی لای خۆمانە.
![]() |
سوودەکانی توور. |
بەشە بەکارهاتووەکانی: بەرەکەی و ڕەگ و تۆوەکەیەتی.
مێژوو و سەرچاوەکەی
ئاسیا شوێنی سەرەکیەتی بەتایبەتی چین و ناوچەی کۆچین تیایدا، هەروەها لە ژاپۆن و ئەوروپا هەیە بەتایبەتی بەڕیتانیا.
نەزانراوە کەوا توری کێوی هەبێت.
لەسەردەمی فیرعەونەکان توور زۆر دەچێنراو بەکاردەهات، پێش ساڵی ١٥٤٨ی زاینی توور لە بەریتانیاو ئەوروپا نەبوو، لە کتابی گیرارد دا ناوی توور هاتووە کە چوار جۆرە، ئەمەش لە ساڵی ١٥٩٧ دا بووە.
وا چاکە لەکاتی بەکارهێنانی جوان بشۆرێتەوە نەوەک پەلکەکەی لابردرێ.
پێکهاتەکەی
- ئاو ٨٥٪، پرۆتین و کانزاکان و نیشاستەو ڤیتامین (سی) تیایدا کەمە، هەندێک ئینزامیشی تیایە وەک : ئەمایلایتیک و فینایل ئیپایل ئیزۆپایۆپسینەیتی تیایە کە ڕۆنی هەڵچووە وبۆنێکی تیژی هەیە
- پەلکەکەی ڤیتامین (ئەی وسی) تیایە
- کانزای کالیسیۆم و ئاسن و کلۆرۆفیلی تیایە
سودەکانی توور
- زیادکردنی میزو توانەوەی بەردی گورچیلەو زەرداو
- بۆ خوێن و پێست و توندکردنی پووک باشە
- نەخۆشیەکانی سەرماو هەڵامەت و هەوکردنی قورقوراگە
- بەرگری لە شێرپەنجە دەکات بەگوێرەی لێکۆڵینەوە نوێیەکان
- چڕی و توندی ئێسقان زیاد دەکات
- بۆ کەمخوێنی باشە
- بۆ بەهێزکردنی پووک و ددان باشە و کەوتنی ددان دوادەخات
- چارەسەری هەناسەتەنگی و کۆکە
- بەرگری لە جەڵتەی دڵ دەکات
- هەرس باش دەکات و ڕژاندنی ترشی گەدە زیاد دەکات
سەرچاوەکان
- سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
- پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان
إرسال تعليق