ڕووەکی مەلوخیە
مەلوخیە بە ئینگلیزی "Jews mallow"، جۆرە ڕووەکێکی گوڵدارە گوڵی ڕەنگ زەرد دەکات، بەزۆری فیرعەونەکان بەکاریان هێناوە و دواتر بڵاوبۆتەوە بۆ وڵاتانی تری عەرەبی.
خواردنێکی باوی ناو کۆمەڵگەی ئاسیاو وڵاتانی عەرەبیە، لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی وەک چین و ژاپۆن و هیندستان زۆر بەکاردێت، ئەوروپا و ئەمریکا زۆر گرنگیان پێ نەداوەو لایان باو نییە،
![]() |
ڕووەکی مەلوخیە |
لە کۆنەوە زۆربەی گەلەکان ئەو ڕووەکەیان ناسیووە، فیرعەونەکان لەسەر وێنە هەڵکەندراوەکانی دیوارەکان دایانناوە، دەڵێن خەلیفە (الحاكم بأمر الله) بڕیاری دابوو تەنها ببێتە خواردنی پاشاو دارودەستەکەی هەربۆیە ناونرا (الملوكية)، دوایی گۆڕا بە مەلوخیە پاش ئەوەی لەناو خەڵک بڵاوبۆوە.
پێکهاتەکانی
- ئاو ٤٧.٩٨٪
- پرۆتین ٢٩٪
- زەیت ٢.٤٤٪
- ڕەماد ١٦.٤٩٪
- کانزای وەک : ئاسن و کالسیۆم و فۆسفۆڕ و سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنسیۆمی تیایە
- ڤیتامین (ئەی وسی وبی) تیایە
- سیلیلۆز ١٠.٢١٪
- کلۆرۆفیل و گلۆکۆسایدی تیایە
بەکارهێنان و سوودەکانی
- هەرسی ئاسانەو سووکە لەسەر گەدە بۆیە ئارەزووی خواردن زیاد دەکات
- بۆ شەوکوێری باشە چونکە ڤیتامین ئەی تیایە
- چالاکی جینسی زیاد دەکات
- هێمنکەرەوەی دەروونی پەشۆکاوە چونکە مەگنسیۆمی تیایە
- بۆ زیادە هەستیاری سوتانەوەی پێست باشە
- سوودی هەیە بۆ نەخۆشی ڕۆماتیزم و ئازاری جومگەو ماسولکەو سەوەفان و داخوڕانی ئێسقان
- زیادکردنی میزکردن و توانەوەی بەردی گورچیلە
- نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسە
سەرچاوەکان
- سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
- پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان
إرسال تعليق