دارچینی (ڕووەکی قرفة)

دار چینی هەر لە کۆنەوە وەکو ڕووەکێکی بەسوود بەکارهێنراوە، و لەسەردەمی ئەمڕۆشماندا بۆ چەندین مەبەست بەکاردەهێنرێت، هەروەها دارچینی هاڕاو یەکێکە لە بەهاراتە بە تام و بە سوودەکان.
دارچینی (ڕووەکی قرفة)
دارچینی (ڕوەکی قرفة)
دارچینی بە عەرەبی "القرفة" و بە ئینگلیزی "Cinnamon".
بەشی بەکارهاتوو: توێکڵەکەی.

سەرچاوەی

کیشوەری ئاسیا، بەتایبەتی سیلان و مالابارو کۆشین لە چین و سۆمەترە لە ئەندەنوسیا، هەروەها لە بەڕازیل و هندو جامایکاش هەیە.
لە شوێنی باراناوی و پلەی گەرمی بەرز و لماوی دەڕوێت.
لە ساڵانی ١٧٧٦ لە هۆڵەندا هەیە، لەسەرەتاوە زۆر گرنگیان پێنەدا، دوایی بازرگانی ئەو ڕووەکەیان بۆ خۆیان داگیرکرد.
ئەو ڕووەکە دارێکی باڵا بەرزەو دەگاتە ٢٠ - ٣٠ پێ لە بەرزی.
ئەو دارە بۆنێکی خۆش و بەتامی هەیە دوای دڵۆپاندنی و کردنی بە زەیت.

پێکهاتەی دارچینی

  • زەیتی هەڵچوو ١٠٪
  • ماددەی قەبزی
  • هیلام و شەکر

سودەکانی دارچینی

  1. بۆ چارەسەری قەبزی
  2. چالاکی لەش بە گشتی زیاد دەکات
  3. پاککەرەوەیە
  4. چونکە بەربەستەکانی ناو لەش دەبڕێت بەئاسانی بۆیە چالاکی دەرمانەکان زیاد دەکات
  5. بۆ چارەسەری دڵهەڵچوون و ڕشانەوەو لابردنی باوبژ باشە
  6. چارەسەری سکچوون
  7. وەستانی خوێنبەربوون دەکات
  8. شەکری خوێن کەم دەکاتەوە
  9. چالاکی خوێنی ناو گورچیلە زیاد دەکات، بۆ ئەوانەی شوشتنی گورچیلەیان هەیە باشە
  10. بەکاردێت بۆ نەخۆشی ڕەقبوونی هەمەلایەنە (Multiple Sclerosis) کە توشی دڕکە پەتک دەبێت و شەلەلی دەکات، ئەمەش پاش تێکەڵکردنی لەگەڵ زەیتی گوڵەبەڕۆژە و عوسفەر
  11. بۆ نەخۆشی دڵەکوتێ باشە
  12. بۆ نەخۆشیەکانی دەروونی وەک پشێوی و وەسوەسەو ناهاوسەنگی باشە
  13. چالاکی گەدەو ڕیخۆڵە زیاد دەکات
  14. چالاکی جگەر و زەرداو زیاد دەکات
  15. چالاکی هاتوچۆی خوێنی دەماخ دەکات بۆ بەرگری لە شەلەل و لەرزەک باشە
  16. بەرگری لە دروستبوونی مایەسیری دەکات
  17. چالاکی جینسی لە پیاو زیاد دەکات و ڕەقبوونی ئەندامی نێرینە دەکات
  18. لابەری ماکی سەر پێست
  19. بۆ چارەسەری نەخۆشی تامیسکەی سەر لێو باشە
  20. بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی هەڵامەت و سەرمابوون باشە
  21. بەهێزکردنی چاو بەهۆی بەکارهێنانی وەک کل و شەراب
  22. نەخۆشیەکانی بۆری هەواو سییەکان
  23. میزکردن زیاد دەکات و بەردیش دەتوێنێتەوە
  24. بۆ بێ نوێژی کچان باشە

سودەکانی چای دارچینی

هەرچەندە چای دارچینی سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی جەستە بەگشتی، لەهەمان کاتدا دارچینی بۆ دووگیان سوودێکی زۆری هەیە بەتایبەتی ئەگەر لە سەرەتای مانگەکانی سکپڕیدا بخورێت.

زیانەکانی دارچینی

  1. زۆر خواردنی دارچینی شەکری خوێن زیاد لە پێویست دادەبەزێنێت
  2. هەندێ جار دەبێتە هۆی تەنگەنەفەسی
  3. ئەوانەی کێشەی دڵیان هەیە زیادەڕەوی نەکەن لە خواردنی