دار سنۆبەر

دار سنەوبەر بە عەرەبی "شجرة الصنوبر"، دارێکە هەمیشە سەوزە و نزیکەی ٥٠ جۆری هەیە لە جیهاندا، لە بواری پیشەسازی و پزیشکیدا بەکاردەهێنرێت وە لە باخچەکانیشدا دەچێنرێت و سیمایەکی جوان دەبەخشێت بە باخچەکان.
دار سنۆبەر
داری سنەوبەر

پێناسەی

درەختی سنەوبەر لە درەختە گرنگەکانە لە ڕووی بازرگانیەوە، دارەکەی بەکاردێت بۆ دروستکردنی کەلوپەل.
هەروەها ئەو دارە لینجە ماددە دەردەدات و زەیتی (تربنتین - Turpentine) دەردەهێنرێ، کە ڕۆن وسمغ وشەمێ گۆگرد لەناوی دەتوێتەوەو ماددەی وارنیش (Varnish)ی لێ دروست دەکرێت کە بۆ دارتاشی باشە.
لەڕووی پزیشکیەوە بەکاردێت وەک پاککەرەوەیەک، هەروەها لە پزیشکی ئاژەڵاندا بەکاردێت بۆ لەناوبردنی کرم و لە دەرەوەش بەکاردێت بۆ ڕۆماتیزم و پچڕانی ماسولکەو خوێن تێزان و لەناوبردنی کەڕو.
لە سنۆبەر زەیتی (رۆسین - Rosin) دەردەهێنرێ کە بۆ مەرهەم و لەزگەو کەوانی کەمانچەژەن و دروستکردنی مۆرو سابوون بەکاردێت.
هەروەها قەترانیش لەو دارە دەردەهێنرێ، لەگەڵ زەیتی (pine oil) کە بۆنی زۆر خۆشە ئەوەش پاش گوشین و دڵۆپاندنی دەست دەکەوێت، بۆنی ئارەقەی لەش لادەبات.
ئەمجۆرەش لە سنەوبەری کێوی زیاتر هەیە و زۆرجاریش مەرهەمی بێ ڕەونەقی لێ دەردەهێنرێ.
سەرچاوەی: ئاسیاو ئەوروپاو ئەمریکا.
بەشی بەکارهاتوو: توێکڵی وسمغەکەی و دەنکەکەی.
پێکهاتەکەی: ترشی تانیک و لاریکسین و ترپینتین.

بەکارهێنانی پزیشکی

  1. دروستکردنی مەرهەم بۆ نەخۆشیەکانی دەمار
  2. نەخۆشیەکانی گورچیلەو میزڵدان
  3. میزکردن زیاد دەکات و بەرد دەتوێنێتەوە
  4. ئازاری ڕۆماتیزم
  5. تۆوی سنەوبەر چارەسەرێکی باشی شەکرەیە، هەروەها بۆ تەندروستی چاوەکان باشە
  6. شلکەرەوەی بەڵغەم و فڕێدانی، بۆیە بۆ نەخۆشیەکانی سیەکان و بۆری هەوا بەکاردێت
  7. بۆ دروستکردنی پلاستەر بەکاردێت
  8. نەخۆشی زیادە هەستیاری و پولەکە (الصدفية)
  9. چالاکی بۆڕیەکانی خوێن لە مێشک زیاد دەکات بۆیە بەکاردێت لە ئیفلیجی و پارکینسۆنزم
  10. چالاکی جگەر زیاد دەکات
  11. بەری سنەوبەر بۆ هەوکردن و برینداربوون بەسوودە
  12. ئارەزووی خواردن زیاد دەکات
  13. چالاکی جینسی زیاد دەکات لەگەڵ هەنگوین
  14. شەکری خوێن کەمدەکاتەوە

جۆرەکانی سنەوبەر

  1. سنەوبەری حەلەبی
  2. بروتی
  3. چینی (صنوبر صيني)
  4. الثمري
  5. سنۆبەری کێوی (کەژی)