ئەحمەدی کوڕی حەنبەل

ئەحمەدی کوڕی حەنبەل

پێشەکی

ئیمام ئەحمەدی کوڕی حەنبەل، ناوی : أبو عبد الله أحمد بن محمد بن حنبل الذهلي الشيباني، سێیەم پێشەوای ئەهلی سوننەتەو خاوەنی مەزهەبی حەنبەلیە، بە زانستە زۆرو و حفظ ەکەی ناوبانگی دەرکردووە.

لەدایکبوون و گەورەبوونی

لە ساڵی ١٦٤ ی هیجری لە مانگی ربيع الأول لەدایکبووە، سەبارەت بەشوێنی لەدایکبوونی جیاوازی هەیە، بەڵام قەولی راحح ئەوەیە کە لە بەغداد لەدایکبووە، و بەبێ باوکی گەورە بووە و لە تەمەنێکی کەمەوە ڕووی کردۆتەوە "طلب العلم" و فێربوونی فەرموودە "الحديث" و بۆ ئەم مەبەستە چەندین وڵات و ناوچە گەڕاوە، ئیمامی ئەحمەد تەمەنی بچووک بووە باوکی لەدەست داوە وە ئیمامی ئەحمەد خۆی دەفەرموێت «لم أرَ جدي ولا أبي»، و باوکی پێش ئەوەی ئیمامی ئەحمەد لەدایک ببێت وەفاتی کردووە، و باوکی تەمەنی ٣٠ ساڵ بووە مردووە.

خێزان و منداڵەکانی

ئیمامی ئەحمەد هاوسەرگیری (زواج)ی نەکرد تاکو تەمەنی چل ساڵی ئەمەش بەهۆی سەرقاڵی بە زانست و عیلمەوە وە دایکیشی لەلای بووە و ئەوەی ئیمامی ئەحمەد پێویستی بێت دایکی بۆی ئەنجام داوە لە خواردن و چل شتن ....، پاشان کە تەمەنی دەبێتە چل ساڵ ئیمامی ئەحمەد بیر لە زەواج دەکاتەوە وە یەکەم خێزانی ناوی "العباسة بنت الفضل" کە ئافرەتێکی عەرەب بووە و هەر لە بنەماڵە و هۆزی ئیمامی ئەحمەد خۆی بووە و سی ساڵ لەگەڵ ئیمامی ئەحمەد ژیاوە، و ئیمامی ئەحمەد "ساڵح" لێ بووە، المروذي دەڵێ : «سمعت أبا عبد الله يقول: أقامت معي أم صالح ثلاثين سنة فما اختلفتُ أنا وهي في كلمة»، واتە : گوێم لە ئیمامی ئەحمەد بوو ئەیفەرموو : دایکی ساڵح سی ساڵ لەگەڵم ژیا من و ئەو تەنها لەیەک وشەشدا ناکۆکی و جیاوازیمان نەبوو.

دوای وەفاتی دایکی ساڵح ئیمامی ئەحمەد زەواجی دووەم دەکاتەوە و هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو "ريحانة" دەکات و منداڵی لێ دەبێت کە "عبدالله" یە.

کتێبەکانی

ئیمامی ئەحمەد چەندین کتێبی بەنرخی لەدوای خۆی بەجێهێشت لەوانە :
  1. المسند : کە ئیمامی ئەحمەد بە درێژایی ژیانی خەریکی کۆکردنەوە و نووسینی فەرموودە بووە و نزیکەی ٥٠ هەزار فەرموودەی لەخۆ گرتووە، هەرچەندە ئیمامی ئەحمەد نەگەشتە ئەوەی کە ئەم کتێبە تەواو بکات وەفاتی کرد دوای ئەمە عبدالله ـی کوڕی هەستا بە ئامادەکردن و تەواوکردنی کتێبەکە و زیادکردنی ئەو فەرموودانەی لە دەمی باوکیەوە بیستویەتی و بە سەحیحی داناون.
  2. العقيدة
  3. العلل ومعرفة الرجال
  4. فضائل الصحابة
  5. سؤالات الأثرم لأحمد بن حنبل
  6. الزهد
  7. الرد على الجهمية والزنادقة
  8. الأشربة
  9. الورع
  10. مسائل الإمام أحمد
  11. أصول السنة
  12. الأسامي والكنى
  13. سؤالات أبي داود
  14. أحكام النساء