سینەمەکی

سینەمەکی
سینەمەكی
بەشی بەکارهاتوو: گەڵای سەوز و وشککراوە و بەرەکەی (قۆچەکانی)

مێژوو و سەرچاوەی

نیمچە دوورگەی عەرەب و میس و نەوبە.
سینا ناوێکی عەرەبیەو یەکەم جار لەلایەن زانا عەرەبیەکان بەکارهاتووە وەک سرابیۆن و مەسوی، لەدوای ئەوان گەیشتە ئەگریکەکان لە ڕێگەی ئەستاریۆس کە باس لە بەکارهێنانی بەرەکەی دەکات نەوەکەی گەڵاکەی، بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە گەڵاکەی باشترە لە بەرەکەی.
(ئەگناتیۆس بالمی) باس لەوە دەکات کەوا لە ئەفریقیا زۆرە بەتایبەتی لە کوردڤان، ئەم ڕووەکە دووجار بەری هەیە لە مانگی ئەیلول و مانگی نیسان، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٦٤٠ لە ئینگلتەرا چێنرا.
ساڵانە میسر ٨٠٠٠ بالە لە سینەمەکی بۆ دەرەوە دەنێرێت بە نرخێکی زۆر بەرزیش دەیفرۆشێت، کاتی هەڵگرتنی دەبێت بەشێوەی گەڵا بێت و نابێت وورد بکرێت چونکە شێ هەڵدەمژێت و هێزەکەی نامێنێ، بەڵام بەشێوەی گەڵا توانای مانەوەی ٨ ساڵی هەیە.

پێکهاتەکەی

  • گەڵاکەی لەگەڵ ئاوو کحولی ڕوون تێکەڵ دەکرێت بۆ ئەوەی ماددە گرنگەکانی لێدەربهێنێرێ، کاریگەری ڕەوانی هەیە هەروەکو ڕووەکی (صەبار)، سینەمەكی ئەم ماددانەی خوارەوەی تیایە: Antraquinone derivatives, Glucosides, Rhein, Alaemedin, Kaempherol, Isoramamnetin, Myricyl alcohol
  • خۆڵەمێش ٨٪
  • شەکری زۆر شیرینی وەک سەککارین
  • Sennapicrin, sennacrol, Crysophanic
  • Catharic acid کە لە ساڵی ١٨٦٦ دۆزراوەتەوەو هۆکاری ڕەوانیە

سودەکانی سینەمەکی و بەکارهێنانی پزیشکی

  1. کاردەکاتە سەر زیادکردنی جوڵەی ڕیخۆڵەکان و پاڵدانی خۆراک و ڕەوانی کردن
  2. سووتان و تای بەرز
  3. چارەسەری کرمی ڕیخۆڵە
  4. چارەسەری نەخۆشی پولەکەی پێست و ماک
  5. قژ بەهێز دەکات و بەرگری لە وەرینی دەکات
  6. بەرگری لە شێرپەنجەی سووک و ترسناک دەکات
  7. سەرئێشەو شەقە سەر
  8. مایەسیری
  9. ئازاری ڕۆماتیزم و جومگەکان کەم دەکاتەوە
  10. هێمنکەرەوەی دەروون و چارەسەری نەخۆشیە دەروونیەکانە

ماکە خراپەکانی سینەمەكی

  1. سکچوون
  2. ئازاری ڕیخۆڵە و پێچ کردن
  3. دابەزاندنی کێش
  4. ماک دەرچوون لە پێست
  5. هەندێ جاریش دەبێتە ئاوسانی سەری پەنجەکان (Clubbing finger)
  6. واچاکە بەکارنەهێنرێ لەگەڵ دەرمانی (ئیندۆمیساسین) کە بۆ کەمکردنەوەی ئازار بەکاردێت و هەروەها لەگەڵ دەرمانی نەخۆشی دڵ و پەستانی خوێن لە کۆمەڵەی (دژە کالیسیۆمەکان)
سینا بە شێوەی حەب هەیە ١٨٧ میلیگرام، کەپسولی ٤٧٠ میلیگرام، هەروەها لەسەر شێوەی شەراب و چایەو دەنکۆڵە و تەحامیل و گیراوە هەیە.
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان