گەلی عاد و شاری ئیرەم و شوێنەواریان

گەلی عاد یەکێکن لەو گەلانەی کە خوای گەورە لەناوی بردن بەهۆی شەریک دانان بۆ خوا و پەرستی بت و پەیکەر، گەلی عاد شارێکیان بنیاتنا بەناوی شاری ئیرەم (إرم).
  گەلی عاد و شاری ئیرەم (إرم ذات العماد)
گەلی عاد و شاری ئیرەم (إرم ذات العماد)

گەلی عاد و ئوبار (دوورگەی لماوی)

﴿ وَأَمَّا عَادٌ فَأُهْلِكُوا۟ بِرِيحٍ صَرْصَرٍ عَاتِيَةٍ ﴾(٦) ﴿ سَخَّرَهَا عَلَيْهِمْ سَبْعَ لَيَالٍ وَثَمَٰنِيَةَ أَيَّامٍ حُسُومًا فَتَرَى ٱلْقَوْمَ فِيهَا صَرْعَىٰ كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ خَاوِيَةٍ ﴾(٧) ﴿ فَهَلْ تَرَىٰ لَهُم مِّنۢ بَاقِيَةٍ ﴾(٨) [الحاقة ٦-٨]، واتە: ﴿گەلی عادیش بە ڕەشەبایەکی ساردی بەهێزی وێرانکەر لەناوبران، حەوت شەوو هەشت ڕۆژ هەڵی کردە سەریان، بەردەوام و بەهێز دەتبینی (ئەگەر لەوێ بویتایە) ئەو خەڵکە هەموو لاڵ و پاڵ لێی دەکەوتن هەروەک قەدی دارخورمای لەڕیشە هەڵکەنراو، چۆن بەئاسانی دەکەوێت و شەق دەبات، جا ئایا دەبینیت کەسیان مابێت و کەسیان ڕزگاری بووبێت؟!﴾، گەلی عادیش گەلێکن لەو گەل و نەتەوانەی تر کە خوای گەورە لەناوی بردن وە لە زۆرێک لە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆزدا باس کراون، لەدوای هۆزو نەتەوەکەی پێغەمبەر نوح (عليه السلام) باسیان هاتووە، خوای پەروەردگار (هود) پێغەمبەری نارد بۆ سەر هۆزو نەتەوەکەی تاوەکو بانگ هێشتیان بکات بۆ بەندایەتی کردنی خوای تاقانەو گوێڕایەڵی کردنی، وە لەگەڵ خوای تاک و تەنهاشدا هاوەڵ و هاوبەشی بۆ بڕیارنەدەن، هۆزو نەتەوەکەشی نەیاریان کرد بەوپەڕی توانایانەوە دژایەتیان دەکرد و تۆمەتی ئەوەشیان دەخستەپاڵ کە درۆزنەو بێ ئەقڵە، دەیەوێت دینی باوباپیرانتان بگۆڕێت، قورئانی پیرۆز لە سوڕەتی (هود) بەدرێژی باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە لەنێوان هود و گەلەکەیدا چی ڕوویداوە: ﴿وَإِلَىٰ عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًا ۚ قَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥٓ ۖ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا مُفْتَرُونَ﴾(٥٠)﴿يَٰقَوْمِ لَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَى ٱلَّذِى فَطَرَنِىٓ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ﴾(٥١)﴿وَيَٰقَوْمِ ٱسْتَغْفِرُوا۟ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوٓا۟ إِلَيْهِ يُرْسِلِ ٱلسَّمَآءَ عَلَيْكُم مِّدْرَارًا وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَىٰ قُوَّتِكُمْ وَلَا تَتَوَلَّوْا۟ مُجْرِمِينَ﴾(٥٢)﴿قَالُوا۟ يَٰهُودُ مَا جِئْتَنَا بِبَيِّنَةٍ وَمَا نَحْنُ بِتَارِكِىٓ ءَالِهَتِنَا عَن قَوْلِكَ وَمَا نَحْنُ لَكَ بِمُؤْمِنِينَ﴾(٥٣)﴿إِن نَّقُولُ إِلَّا ٱعْتَرَىٰكَ بَعْضُ ءَالِهَتِنَا بِسُوٓءٍ ۗ قَالَ إِنِّىٓ أُشْهِدُ ٱللَّهَ وَٱشْهَدُوٓا۟ أَنِّى بَرِىٓءٌ مِّمَّا تُشْرِكُونَ﴾(٥٤)﴿مِن دُونِهِۦ ۖ فَكِيدُونِى جَمِيعًا ثُمَّ لَا تُنظِرُونِ﴾(٥٥)﴿إِنِّى تَوَكَّلْتُ عَلَى ٱللَّهِ رَبِّى وَرَبِّكُم ۚ مَّا مِن دَآبَّةٍ إِلَّا هُوَ ءَاخِذٌۢ بِنَاصِيَتِهَآ ۚ إِنَّ رَبِّى عَلَىٰ صِرَٰطٍ مُّسْتَقِيمٍ﴾(٥٦)﴿فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَقَدْ أَبْلَغْتُكُم مَّآ أُرْسِلْتُ بِهِۦٓ إِلَيْكُمْ ۚ وَيَسْتَخْلِفُ رَبِّى قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلَا تَضُرُّونَهُۥ شَيْـًٔا ۚ إِنَّ رَبِّى عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ حَفِيظٌ﴾(٥٧)﴿وَلَمَّا جَآءَ أَمْرُنَا نَجَّيْنَا هُودًا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ بِرَحْمَةٍ مِّنَّا وَنَجَّيْنَٰهُم مِّنْ عَذَابٍ غَلِيظٍ﴾(٥٨)﴿وَتِلْكَ عَادٌ ۖ جَحَدُوا۟ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمْ وَعَصَوْا۟ رُسُلَهُۥ وَٱتَّبَعُوٓا۟ أَمْرَ كُلِّ جَبَّارٍ عَنِيدٍ﴾(٥٩)﴿وَأُتْبِعُوا۟ فِى هَٰذِهِ ٱلدُّنْيَا لَعْنَةً وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۗ أَلَآ إِنَّ عَادًا كَفَرُوا۟ رَبَّهُمْ ۗ أَلَا بُعْدًا لِّعَادٍ قَوْمِ هُودٍ﴾(٦٠) [هود ٥٠-٦٠]، واتە: ﴿بۆلای هۆزی عادیش، هودی برایانمان نارد وتی: ئەی خزمەکانم خوا بپەرستن و فەرمانبەرداری ئەو بن، هیچ خوایەکی ترتان نییە جگە لەو، ئێوە هیچ ڕاستیەکتان نییە جگەلە درۆ هەڵبەستن، هود وتی: ئەی خزمەکانم من لەسەر ئەم کارو بانگەوازە خواییەی کەبە ئێوەی ڕادەگەیەنم هیچ کرێ و پاداشتێکتان لێ داوا ناکەم، کرێ و پاداشتم تەنها لەسەر ئەو زاتەیە کەبەدی هێناوم، باشە ئەوە بیرناکەنەوە و ژیرنابن؟!، ئەی خزمەکانم داوای لێخۆشبوون لە پەروەردگارتان بکەن، پاشان بگەڕێنەوە بۆلای ئەو، ئەوە لە ئاسمانەوە بارانی زۆری پڕ بەرەکەتتان بۆ دەبارێنێت، هێزو دەسەڵاتتان بۆ زیاد دەکات زیاد لەهێزو دەسەڵاتی ئاسایی خۆتان، ڕوو وەرمەگێڕن لەم باس و ئامۆژگارییانە لەکاتێکدا کە هەمیشە تاوانبارن، وتیان ئەی هود : بەڵگەیەکی زۆر ڕۆشنت بۆ نەهێناوین تا بە تەواوی ئێمە قەناعەت بکەین (کە تۆ پێغەمبەری خوایت) و ئێمەش واز لە خواکانی خۆمان ناهێنین بەقسەی تۆ، ئێمە ئیمان و بڕوامان نییە بەڕاستێتی تۆ، ئێمە هیچ ناڵێین ئەوە نەبێت : وادیارە هەندێ لە خواکانمان بەخراپ دەستیان لێ وەشاندوویت! هود وتی : دەی من بەڕاستی خوا دەکەم بە شایەت و ئێوەش بە شایەت بن کە بێگومان من بەریم لەوەی ئێوە دەیکەنە شەریک و هاوەڵ بۆ خوا، جگەلە خوا خۆتان بە پەرستراوەکانتانەوە فێڵ و پیلانم لێ بکەن هەر هەمووتان، کەوابو وەرن هەمووتان و کۆببنەوە و نەخشە بکێشن بۆ لەناوبردنم، پاشان مۆڵەتیشم مەدەن چونکە بەڕاستی من پشتم بەخوا بەستووە، کە پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەیشە، هیچ گیانلەبەرێک نییە جڵەوی بەدەست خوای گەورەوە نەبێت، بێگومان پەروەردگارم لەسەر بەرنامەو ڕێبازێکی ڕاست ودروستە، جا ئەگەر ئێوە گوێم بۆ نەگرن و پشت بکەنە ئەم بەرنامەیە، ئەوە بێگومان من پێم ڕاگەیاندن ئەو بەرنامە و پەیامە خواییەی بەمندا نێردراوە بۆتان و پەروەردگارم (ئگەر ملکەچ نەبن) ئێوە لەناو دەبات و هۆزێکی تر دەخاتە شوێنی ئێوە، ئێوە ناتوانن هیچ زیانێک بەو بگەیەنن بەڕاستی پەروەردگاری من بەسەر هەموو شتێکدا چاودێرو بەتوانایە، کاتێکیش فەرمانی ئێمە هات (کە بڕیاری تیاچوونی هۆزی عاد بوو) و ئەوە هود و ئەوانەی بڕوایان هێنابوو لەگەڵ ئەودابوون ڕزگاریشمان کردن بەهۆی بەزەیی و لێبوردەیی خۆمانەوە لە سزایەکی زۆر قورس و گران، بەڵێ ! ئەوە هۆزی عاد بوو، بێباوەڕ بوون و ئیمانیان نەهێنا بە فەرمانەکانی پەروەردگاریان، لاشیاندا لەبەرنامەی پێغەمبەرانی خوا و شوێن فەرمانی هەموو زۆردارو سەرسەخت و خوانەناسێک کەوتن، جا هەر لەم جیهانەدا نەفرین لێ کراو بوون و دوور بوون لە بەزەیی خوا، لەڕۆژی قیامەتیشدا (هەر نەفرین لێکراو دەبن) وە ئاگاداربن کە بێگومان هۆزی عاد بێباوەڕ بوون و بێوەفاییان دەربڕی بەرامبەر پەروەردگاریان، ئاگاداربن کە دووری و بێ نرخی بۆ هۆزی عادی قەومی هود﴾
وە لە سوڕەتی (الشعراء) ـیشدا هەندێ لەو تایبەتمەندیانە هەن کە لەسەر هەندێ لەو تایبەتمەندییانە کە ئەو نەتەوەیە ئالوودەیان بوو بوون، لەڕێی وتووێژی پێغەمبەرەکەیان دەخەینە ڕوو وەک دەفەرموێت ﴿أَتَبْنُونَ بِكُلِّ رِيعٍ ءَايَةً تَعْبَثُونَ﴾(١٢٨)﴿وَتَتَّخِذُونَ مَصَانِعَ لَعَلَّكُمْ تَخْلُدُونَ﴾(١٢٩) واتە ﴿ئایا ئێوە لەهەموو شوێنێکی بڵندو سازگاردا کۆشک و تەلار دروست دەکەن و خۆتان سەرگەرمی کەیف و شادی دەکەن؟! (ئایا بۆ ئەوە دروست کراون؟!) هەر خەریکی دروستکردنی کارگەو کارخانەن و بەئومێدی ئەوەن هەمیشە بژین و نەمرن﴾ وە هەڵسوکەوتی ئەو گەل و نەتەوەیە زۆر تووند بوو وە ئازاری خەڵکیشیان دەدا، بەڵام کاتێک پێغەمبەرەکەیان ئاگاداری کردنەوە کەبەم کارانەیان ئایندەیان باش نابێت ووتیان ﴿إِنْ هَٰذَآ إِلَّا خُلُقُ ٱلْأَوَّلِينَ﴾ واتە: ﴿ئەم بیروباوەڕەی ئێمە هەمان ڕەوشتی پێشینانمانەو هیچی تر﴾، زۆر لەوە دڵنیابوون کە تووشی هیچ ناڕەحەتیەک نابن، ئەوەتا قورئانی پیرۆز بەدرێژی لەم ئایەتەدا باسی ئەو ڕووداوە دەکات ﴿كَذَّبَتْ عَادٌ ٱلْمُرْسَلِينَ﴾(١٢٣)﴿إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ هُودٌ أَلَا تَتَّقُونَ﴾(١٢٤)﴿إِنِّى لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ﴾(١٢٥)﴿فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ﴾(١٢٦)﴿وَمَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ﴾(١٢٧)﴿أَتَبْنُونَ بِكُلِّ رِيعٍ ءَايَةً تَعْبَثُونَ﴾(١٢٨)﴿وَتَتَّخِذُونَ مَصَانِعَ لَعَلَّكُمْ تَخْلُدُونَ﴾(١٢٩)﴿وَإِذَا بَطَشْتُم بَطَشْتُمْ جَبَّارِينَ﴾(١٣٠)﴿فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ﴾(١٣١)﴿وَٱتَّقُوا۟ ٱلَّذِىٓ أَمَدَّكُم بِمَا تَعْلَمُونَ﴾(١٣٢)﴿أَمَدَّكُم بِأَنْعَٰمٍ وَبَنِينَ﴾(١٣٣)﴿وَجَنَّٰتٍ وَعُيُونٍ﴾(١٣٤)﴿إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ﴾(١٣٥)﴿قَالُوا۟ سَوَآءٌ عَلَيْنَآ أَوَعَظْتَ أَمْ لَمْ تَكُن مِّنَ ٱلْوَٰعِظِينَ﴾(١٣٦)﴿إِنْ هَٰذَآ إِلَّا خُلُقُ ٱلْأَوَّلِينَ﴾(١٣٧)﴿وَمَا نَحْنُ بِمُعَذَّبِينَ﴾(١٣٨)﴿فَكَذَّبُوهُ فَأَهْلَكْنَٰهُمْ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةً ۖ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ﴾(١٣٩)﴿وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ﴾(١٤٠) [الشعراء ١٢٣-١٤٠]، واتە ﴿قەومی عادیش بەرنامەی هەر هەموو پێغەمبەرانیان بەدرۆ زانی، کاتێک هودی پێغەمبەری برایان پێی وتن : باشە ئەوە ئێوە لەخوا ناترسن، پارێزکار نابن، بەڕاستی دڵنیابن کەمن فرستادەیەکی ئەمین و دڵسۆزم بۆتان، لەخوا بترسن و فەرمانبەردارم بن، من داوای هیچ جۆرە پاداشتێکتان لێ ناکەم لەسەری، من تەنها پاداشتی خۆم لە پەروەردگاری جیهانەکان دەخوازم، ئایا ئێوە لە هەموو شوێنێکی بڵندو سازگاردا کۆشک و تەلار دروست دەکەن و خۆتان سەرگەرمی کەیف و شادی دەکەن؟! (ئایا بۆ ئەوە دروست کراون؟) هەر خەریکی دروستکردنی کارگەو کارخانەن و بەئومێدی ئەوەن هەمیشە بژین و نەمرن، کاتێک پەلامار دەدەن بەشێوەیەکی زۆر دڵڕەق و دڕندانە پەلامار دەدەن و دەست دەوەشێنن، کەواتە لەخوا بترسن و فەرمانبەردارم بن، لەو زاتە بترسن کە خۆتان دەزانن چی پێ بەخشیون، ماڵاتی زۆرو نەوەی زۆری پێ بەخشیون، هەروەها باخچەو باخات و کانی و سەرچاوەی زۆر، بەڕاستی من دەترسم لە ڕۆژێکی زۆر سەختدا بەڵایەکی گەورە یەخەتان پێ بگرێت، (ستەمکاران) وتیان : چون یەکە بەلای ئێمەوە ئامۆژگاریت کردبێت یان نەت کردبێت، ئەم بیروباوەڕەی ئێمە هەمان ڕەوشتی پێشینانمانەو هیچی تر، (ئێمە بڕوا ناکەین کەوەک تۆ دەڵێیت) لە سزادراوان و ئازاردراوان بین، ئەوان بڕوایان پێ نەکرد ئێمەش لەناومان بردن، بەڕاستی لە بەسەرهاتیاندا بەڵگەو نیشانەو عیبرەت هەیە، هەرچەندە زۆربەشیان باوەڕدار نەبوون، بەڕاستی پەروەردگاری تۆ (ئەی محمد، ئەی ئیماندار) باڵادەستە (بەسەر بێباوەڕاندا) و بەسۆزو میهرەبانە (بە ئیمانداران)، لەڕاستیدا هۆزو گەلەکەی عاد تیاچوون، ئەو هۆزو گەلەی کە پێغەمبەرەکەیان بەدرۆخستەوە و وەڕاشیان گەیاند کە گوێڕایەڵی بەدی هێنەرەکەیان ناکەن و سەرپێچی لێ دەکەن، ئەوسا خوای گەورەش لەبەر ئەو سەرپێچی کردنەیان گەردەلوولێکی لماوی بەهێزی بۆ ناردن و لەسەر زەویدا بەیەکجاری لەناوی بردن ﴿كَأَن لَّمْ يَغْنَوْا۟ فِيهَآ ۗ ﴾ [هود ٦٨]، واتە : ﴿وەک ئەوەی کە هەر لەو شوێنەدا نەبووبن و تیایدا نەژیابن﴾.

شوێنەوارە دۆزراوەکانی شاری ئیرەم

لە سەرەتاکانی ساڵی (١٩٩٠) دا چەند ناونیشانێک لەڕۆژنامە بەناوبانگە جیهانیەکاندا دەرکەوتن و ئەوەیان ئاشکرا کرد کە (شارێکی داستانی عەرەبی دۆزراوەتەوە)، وە دۆزینەوەی شارێکی عەرەبی کە داستانەکانی (ئوبار، دوورگەی لماوی) باسیان لێوە کردووە، ئەوەی جێگەی گرنگی پێدانە ئەوەیە کە ئەو شوێنەوارناسانە پەییان پێ بردوون، بەر لە (١٤) دە سەدە زیاترە قورئانی پیرۆز باسی لێوە کردوون، ئەوکەسانە هیچیان پێ نەدەکردا کەوا گومانیان دەبرد چیرۆکی عاد کەلە قورئانی پیرۆزدا باسی کراوە جگەلە داستانێک کەلەناو خەڵکیدا دەگێڕێتەوە و شوێنەواری لەسەر زەوی هەرگیز دەرناکەوێ، لە شاردنەوەی سەرسام بوون و واق وڕمانیان بۆ ئەم دۆزینەوانە پەیدا بوو، ئەم چیرۆکە کە دەکرا بزانرایە لە ڕێگەی گێڕانەوەی خەڵکیەوە نەبێ زۆرێک گرنگی پێدان و بایەخداری بۆ دانەدەنرا، ئێستە دۆزراوەتەوە و پەی پێ براوە وە زۆرێک برەوی بەدەستهێناوە، نیکۆلاس کلاب (Nicholas clapp) ئەو گەنجە شوێنەوارناسە بوو کە شاری داستانەکەی دۆزییەوە کە قورئانی پیرۆز گێڕاویەتیەوە، بەو سیفەتەی کە حەز بە مێژووی عەرەب دەکات و بەرهەمهێنەری فیلمە بەڵگە نامەییەکانیشە، کلاب لەکاتی گەڕان و پشکنیندا لەو ناوچەیەدا کتێبێکی نایابی دەربارەی مێژووی عەرەب دۆزییەوە، وە ئەم کتێبەش "Arabia Felix" لە نووسینی لێکۆڵەرو توێژەری ئینگلیزی (بیرتام تۆماس Bertram Thomas) کەلە ساڵی (١٩٣٢)ی زایینی دا دایناوە، (Arabia Felix) ئەو نازناوەیە کەبۆ بەشی باشووری دوورگەی عەرەبی دەگەڕێتەوە کەئەمڕۆ یەمەن و عەمان لەخۆ دەگرێت، یۆنانیەکان بەم ناوچەیە دەڵێن (Arabia Eudaimon) بەڵام توێژەرە عەرەبەکان لەسەدەی ناوەڕاستدا بەم ناوچەیەیان دەووت (اليمن السعيد) واتە : یەمەنی بەختەوەر.
تێکڕای ئەم ناوانە بەمانای (ناوچەی عەرەبی بەختەوەر) دێت، چونکە خەڵکی ئەو ناوچەیە لەسەردەمێک لە سەردەمەکانی ڕابردوودا خەریکی پەموو کردن بوون، بەختەوەرترینی خەڵکی ئەو سەردەمەی خۆیان بوون، ئەمە باشە، بەڵام بۆ چی ؟ لەڕاستیدا بەشێک لەو بەختەوەرو شادوومانەیان لەو پێگە ستراتیژیەیە کەلەسەر هێڵی بازرگانی (بەهاراتە) کە دەکەوێتە ناوەڕاستی هیندو ناوچەکانی باکووری دوورگەی عەرەبیەوە، جگە لەمەش دانیشتووانی ئەم ناوچەیە بازرگانیان بەبوخوردەوە دەکرد کەلە داری بوخوردی ناوازە بەرهەمیان دەهێنا، وە ئەم ڕووەکەش لەو سەردەمەدا پلەوپایەیەکی گەورەی هەبوو لەلای نەتەوەکانی عەرەب، کەلە کەش و بۆنە ئایینیەکاندا بەکار دەهێنران، کەلە ڕاستیدا هاوشانی نرخ و بەهای زێڕی هەڵگرتبوو

گەلی عاد - ناونیشانی لەسەر نەخشە

گەلی عاد
پاشماوەی شاری ئۆبار دۆزرایەوە کە گەلی عاد لە یەکێک لە ناوچەکانی کەنارەکانی عوماندا ژیاون

توێژەرو لێکۆڵەری ئینگلیزی (تۆماس) لە وەسفێکی دوور و درێژدا وەسفی ئەم هۆزانە بە (بەختەوەر) دەکات وە بانگەشەی ئەوە دەکات کە شوێنەواری شارێکی کۆنی یەکێک لەم هۆزانەی دۆزیوەتەوە کە ئەوان دروستیان کردووە، وە ئەم شارەش لە زمانی دەشتەکیەکاندا بەناوی (ئوبار) ناودەبرا وە لە یەکێک لە گەشتەکانیدا هەندێ لە دەشتەکیەکان کە لەو ناوچەیەدا دەژیان هەستان بە پیشاندانی ئەو شوێنەوارە دیارانە وە پێیان ووت: ئەم شوێنەوارانە بەرەو شاری ئوبارت دەبەن، بەڵام تۆماس کە هەموو هەوڵێکی خستبوویە گەڕ بۆ ئەم بابەتە کۆچی دوایی کرد بەرلەوەی توێژینەوەکانی تەواو بکات، کلاب هیچ کاتێکی بەفیڕۆ نەدا پاش ئەوەی کە کتێبەکەی تۆماسی خوێندەوە، دڵنیابوو لەوەی کە شارێکی وون بوو کەلەو کتێبەدا وەسفی کراوە هەیە، وە سەرلەنوێ دەستی کردەوە بە بەدواداچوونی لەسەر توێژینەوەکەی.
کلاب بەدوو ڕێگادا ڕۆیشت تاوەکو شاری ئوباری بۆ بسەلمێت، سەرەتاش شوێنەواری ئەو شارەی تاووتوێ کرد کە هۆزە دەشتەکیەکان هەواڵیان لەبارەی داوە، پاشان داوای پێشکەش بە بریکاری ناسا کرد لەپێناو گەیشتن بە وێنەی ئەو ناوچەیە ئەویش لەڕێگەی ئاسمانیەوە، وە دوای جەنگێکی دوورودرێژ سەرکەوت لەدەست خستنی ئەوەدا کە بواری بۆ بڕەخسێت چەند وێنەیەکی ئەم ناوچەیە بەدەست بخات.
کلاب هەموو هەوڵەکانی خستەگەڕ وە هەموو ئەو نەخشەو هێڵە کۆنانەشی تاووتوێ کرد کەلە زانکۆی هانتینغتونی کالیفۆڕنیا هێنا بوونی، مەبەستی کلاب لێرەدا ئەوە بوو بگات بە نەخشە کۆنەکانی ئەم ناوچەیە، وە دوای لێکۆڵینەوە و توێژینەوەیەکی کورت توانی نەخشەیەک پەیدا بکات ئەویش نەخشەیەک بوو کە (بتلیموس) جوگرافیاناسی میسڕی ئیغریقی کێشابووی لەساڵی (٢٠٠) زایینیدا، کە لەسەر نەخشەکەدا جێگەو شوێنی شارێک دەردەکەوت لەو ناوچەیەدا وە هەروەها ئەو ڕێگایانەشی کە دەچنەوە سەر ئەم شارە، لەم کاتەشدا هەواڵێکی پێگەیشت کە ئەو وێنانەی کە کلاب لە ناسای داوا کردبوو وێنەکانیان گیراون، وە لە وێنەکەشدا چەند ڕێڕەوێکی داخراو دەردەکەوتن کە ئەستەم بوو بەچاوو لەسەر زەویدا دیاری بکرێن، وە نەدەتوانرا بەشێوەیەکی تەواو ببینرێت مەگەر لە ئاسمانەوە.
گەلی عاد
زۆرێک لە کارە هونەرییەکان و شارستانیە باڵاکان لە ئۆباردا بەپێی ڕیوایەتەکانی قورئانی پیرۆز لەسەر زەویدا سڕاونەتەوە، جگەلە شوێنەوارەکانیان هیچی تر نەماوە

ناوچەی ئۆبار
هەڵکەندنەکان لە ناوچەی ئۆباردا
وە ئەم وێنانە بە بەراورد لەگەڵ نەخشە کۆنەکە کە کلاب پەیدای کردبوو، دەگەیشت بەو ئەنجامەی کە بەدوایدا دەگەڕاو لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرد، لەڕاستیدا ئەو ڕێڕەوە پیادانەی کەلەسەر وێنە ئاسمانیەکاندا دەردەکەوتن هاوڕابوون لەگەڵ وێنەی سەر نەخشە کۆنەکە وە کۆتا وێستگەی ئەم ڕێڕەوانەش ناوچەیەکی فراوان بوو، وە دەبێت ئەوەمان لەلا ڕۆشن بێت کە ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەوە شارێکی کۆن بووە، لە کۆتاییشدا ناوچەکە بەتەواوەتی دۆزرایەوە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان شانۆی لەو چیرۆکانە بووە کە دەشتەکیەکان دەیان گێڕایەوە، دوای ئەوەش بە ماوەیەکی کەم هەڵکۆڵەرە شوێنەواریەکان دەستیان کرد بەکارەکانیان لەسەرخۆو کەم کەم شوێنەواری شارێکی کۆنیان لەژێر زەویدا بۆ دەرکەوت، بەم شێوەیەش ئەم شارە کۆنەیان ناونا (ئوبار، دوورگەی لماوی)، بەڵام کێ ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەم شارە هەمان شاری (عاد)ە کە قورئانی پیرۆز باسی کردووە؟
شاری ئوبار
جێگەو شوێنی گەلی عاد وەک ئەو وێنەی کەلە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە ئاشکرا کراون، ڕەنگە وێنەکە شوێنی دووڕیانی قافڵەکان بێ کە ئاماژە بە ئۆبار دەکات

شاری ئۆبار گەلی عاد
١- ئۆبار پێش پشکنین و هەڵکەندنیان نەدەتوانرا بەبێ مانگی دەستکرد ببینرێت، ٢- دەرکەوتنی شارێک لە قوڵایی ١٢ دوای جێبەجێکردنی هەڵکەندن و پشکنینەکان
لەو کاتەوەی کە شوێنەواری شارەکە دەرکەوتووە ئەوە ڕۆشن بووەتەوە کە ئەم شارە شاری (عاد و ئیرەمی خاوەن پایەیە) کەلە قورئانی پیرۆزدا باسی لێوە کراوە، چونکە لەنێو ئەو شوێنەوارانەی کەلە ژێر زەویدا دەرکەوتوون هەمان (پایەو کۆڵەکە)یە کەلە قورئانی پیرۆزدا باسکراوە لەم جێگایەشدا هەیە، وە یەکێک لە نوێنەری شوێنەوارناسەکان بەناوی (دکتۆر زاینز - Dr, Zarins) دەڵێت : لەڕاستیدا گەورەترین بەڵگە لەسەر ئەم ناوچەیە کە هەڵیانکەندوە ناوچەی (ئیرەم)ە، واتە شاری عاد کەلە قورئانی پیرۆزدا باسکراوە، کە ئەو کۆڵەکەو پایانەیە ناوچەی ئوباری پێ جیادەبێتەوە وەک قورئانی پیرۆز دەفەرموێت : ﴿أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِعَادٍ﴾(٦)﴿إِرَمَ ذَاتِ ٱلْعِمَادِ﴾(٧)﴿ٱلَّتِى لَمْ يُخْلَقْ مِثْلُهَا فِى ٱلْبِلَٰدِ﴾(٨) [الفجر ٦-٨]، واتە : ﴿ئایا نەتزانیووە پەروەردگاری تۆ چی کرد بە هۆزی عاد، کە ئەویش هۆزی (ئیرەم)و خاوەنی پایەی بەرزو کۆڵەکەو نێرگەی درێژبوون (گەلی عاد لەشاری ئیرەم کە باڵابەرزبوون، خانووبەرەو کۆشک و تەلاری گەورەو بەرزیان دروست دەکردن)، لەسەردەمی ئەواندا لەهیچ شارو شوێنێکدا، کۆشک و تەلاری وەک ئەوەی ئەوان دروست نەکراوە﴾.

گەلی عاد

تاکوو ئێستا ئەوە سەلمێندراوە کە شاری ئوبار شاری ئیرەمە کەلە قورئانی پیرۆزدا باسکراوە، وە بەپێی چیرۆکە قورئانیەکە : دانیشتووانی ئەم شارە هود پێغەمبەر (عليه السلام) بەدرۆخستوەتەوە کە ئەم پێغەمبەرە بە پەیامی خواییەوە ڕەوانە کرابوو بۆیان، وە هەروەها لە خەشم و قینی خوای گەورەش بەئاگای دەهێنانەوە، جا لەبەر ئەو هەموو سەرپێچی کردنەیان کە ئەنجامیان دەدا خوای گەورە لەناوی بردن، لەڕاستیدا ئەوەی کە جێگەی سەرسوڕمانە تاکوو ئێستا ناسنامەی ئەم شارە جێگەی مشتومڕ کردنە، تۆمارە مێژووییەکان هیچ باس و خواستێکی ئەم هۆزو نەتەوەی تێدا نییە، کە خاوەنی شارستانیەتێکی هێجگار گەورە بوون، ئەوەی کە جێگەی تێڕامانە تەنانەت ناویشیان لە تۆمارە مێژووییەکاندا نەهاتووە، لەلایەکی دیکەشەوە ڕەنگە شتێکی سروشتی بوو بێت کە ناوی ئەم گەل و نەتەوەیە لە تۆمارە مێژووییە کۆنەکاندا نەهاتبێت، هۆکەشی ئەوە بووە : ئەم گەل و نەتەوەیە لە خوارووی دوورگەی عەرەبیەوە ژیاون کە ناوچەیەکی دووریشە لەناوچەی دۆڵی دوو ڕووبار و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، تەنها چەند پەیوەندیەکی دیاریکراو نەبێت پەیوەندیان پێوە نەکراوە، کەواتە ئاساییە ناوی ناوچەیەک لەبیر بکرێت لەکاتێکدا لە تۆمارە مێژووییەکاندا خەریکە نەناسرێتەوە، وە لەگەڵ ئەوەشدا گەل و نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەک لەدوای یەک هەواڵەکانی (عاد) یان گێڕاوەتەوە، لەگرنگترین هۆکارەکانی نەبوونی ناوی ئەم شارە لە تۆمارە مێژووییە نووسراوەکاندا ئەوەیە : کە ئەو سەردەمە لەم ناوچەیەدا نوسین زۆر بڵاو نەبووە، لەڕاستیدا ئەتوانین ئەوە بڵێین کە هۆزو نەتەوەی عاد دەوڵەتیان پێکەوەنا بەڵام ئەم دەوڵەتەیان لە تۆمارە مێژووییەکاندا تۆمار نەکرا لەگەڵ ئەوەی کە ئەم دەوڵەتە بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بووە، لەبەرئەوە دەکرێ لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا زیاتر لەبارەی ئەم نەتەوەوە بزانین، کەواتە : هیچ تۆمارێکی نوسراو لەبارەی گەلی عادەوە نیە، بەڵام دەتوانین زانیاری گرنگ لە نەوەکانی نەتەوە لەناوچووەکانەوە پەیدا بکەین، کەوا بوو دەتوانین هەر لە نەوەکانی عاد بیروڕایەکمان دەست بکەوێت.

حەضرەمەوت، نەوەکانی عاد

یەکەمین ناوچە کە پێویستە لەسەری بوەستین لەکاتی لێکۆڵینەوە لەبارەی شارستانیەتی عاد و ئەو شارستانیانەی کەلە ناوچوون، ئەویش بریتییە لە ناوچەی باشووری یەمەن، کە (ئوبارو دوورگەی لماوی) لەوێ دۆزرایەوە کەپێی دەوترا (یەمەنی بەختەوەر) لە باشووری یەمەندا چوار نەتەوە و هۆزیان دۆزییەوە پێش ئەم سەردەمەی ئێمە پێیان دەووترا (عەرەبە بەختەوەرەکان یاخود عەرەبە شادومانەکان)، ئەم نەتەوانەش بریتی بوون لە دانیشتوانی حەضرەمەوت، دانیشتووانی سبأ، دانیشتوانی میناع، دانیشتوانی قتباء، ئەم گەل و نەتەوانە لەیەک کاتدا فەرمان ڕەواییان کردووە لە ناوچە نزیکەکانی دەوروبەری خۆیاندا، ژمارەیەک لە زانایانی هاوچەرخ دەڵێن : لەڕاستیدا عاد بۆ قۆناغێکی گۆڕان هات پاشان سەرلەنوێ لەسەر شانۆی مێژوودا دەرکەوتەوە، دکتۆر میخائیل ڕەحمان توێژەر لە زانکۆی (ئوهایو) بڕوای وایە کە گەلی عاد لە باپیرانی حەضرەمەوتەکانن کە یەکێکن لەو گەل و نەتەوانەی کەلە باشووری یەمەندا ژیاون، وە حەضرەمەوتەکان لەساڵی (٥٠٠) پێش زایندا دەرکەوتن، کەمترینی ئەو هۆزانە بوون کە بە (عەرەبە بەختەوەرەکان) ناسرابوون، ئەم هۆزو نەتەوەیە بۆ ماوەیەکی کورت لە یەکێک لە سەردەمەکاندا فەرمانڕەوایی باشووری یەمەنیان کردووە تا دواجار لە ساڵی (٢٤٠) زاینیدا دوای ماوەیەکی کورت هەڵوەشانەوە و کۆتاییان پێ هات.
وشەی حەضرەمەوتی ئەوە پیشان دەدات ڕەنگە ئەم گەل و نەتەوانە لەنەوەو ڕۆڵەکانی (عاد) بن، نوسەری ئیغریقی کەناوی (بلینی)یەو لەسەدەی سێیەمی پێش زاییندا ژیاوە ئاماژە بەوە دەکات کە ووشەی (ئەدرامیتای) بەواتای حەضرەمەوت دێت، کۆتایی ناوە ئیغریقیەکەش کە زیادەی ناوەکەیە، وە بنچینەی ناوەکە (ئەدرامە) کەلە ئێستادا بەهۆش و بیرماندا دێتەوە کە ڕەنگە ناوی (عاد، ئیرەم) کەلە قورئانی پیرۆزدا هاتووە هەمان ناو بێت و ئەوان دەستکاریان کردبێت، بتلیموس جوگرافیناسی ئیغریقی لەساڵانی (١٠٠ - ١٥٠) زایندا ئاشکرای دەکات ئەو شوێنەی کە حەضرەمیەکانی تێدا ژیاوە بەشی باشووری دوورگەی عەرەبیە، وە ئەم ناوچەیەش ئەمڕۆ بە حەضرەمەوت ناسراوە، وە دەکەوێتە پایتەختی (شەبوە)وە، کە لە ڕۆژئاوای دۆڵی حەضرەمەوتەوەیە، وە بەپێی ئەو چیرۆک و داستانانەی کە دەگێڕنەوە گۆڕی پێغەمبەر هود (عليه السلام) کە پەروەردگار ناردی بۆ سەر گەلەکەی عاد لە حەضرەمەوتدایە، وە بەڵگەکانی تریش کە ئاماژە بەوە دەکەن کە حەضرەمەوت درێژکراوەی گەلەکەی (عاد)ە، ئەو سامانەی کەلە دامێنی ئەو گەلەدا بوو، وە ئیغریقیەکان دەیانزانی کە (حەضرەمەوتیەکان) دەوڵەمەندترین و سەرمایەدارترین گەلانی جیهانن، تۆمارە مێژووییەکان دەڵێن : حەضرەمیەکان لە کشتوکاڵی بوخورد دا زۆر پێشکەوتووبوون، کەبە بەهاترین ڕووەکەکانی ئەو سەردەمە بووە، کە لە زۆر شتدا بەکاریان هێناوە، لەڕاستیشدا کشتوکاڵی ئەم ڕووەکە کە لەو سەردەمەدا زیاتر بەرەو پێشچوون و گەشەسەندنی بەخۆیەوە بینیوە لەوەی لە ئەمڕۆدا هەیە، جێی مەبەستە کە ئەو چاڵە شوێنەواریانەی کەلە شاری (شەبو)ەی پایتەختی حەضرەمەوت دا دەرکەوتووە زۆر ئەستەم بوو کە ئەو زەویناسانە هەستن بەم هەڵکەندنانەیان بۆ ئەوەی بگەن بە شوێنەواری شارەکە، ئەویش لەبەر قوڵی ئەو گردوو تەپۆڵکە لماویانەوە بوو، وە سەرەتا لە ساڵی (١٩٧٥) دا دەستیان بەم کارە کرد، لەگەڵ ئەوەدا دواجار دۆزینەوەکان کە پەییان پێ بران لە کۆتایی کاری هەڵکەندندا سەرنجڕاکێش بوون، چونکە لەڕاستیدا دەرکەوتنی شارێکی کۆن کەلەژێر زەویدا داپۆشرابوو لە گەورەترین ئەو شوێنەوارە سەرنجڕاکێشانە بوو کە تاکو ئێستا دۆزرابووبێتەوە، وە ئەو شارە پەرژین کراوەی کە لێکۆڵەران و شوێنەوارناسان ئاشکرایان کرد یەکێکە لە گەورەترین و فراوانترین شارەکانی یەمەن کەئەو ناوچەیە بەخۆیەوە بینیبێتی، لەڕاستیدا کۆشکەکانیشی بەڵگەن لەسەر ئەوەی کە خانووی گەورەی تێدا بووە، گومانی تێدا نییە کە بیرکردنەوەی لۆژیکی ئەوە دەڵێت : کە خەڵکی حەضرەمەوت هونەری بیناسازیان لە باوباپیرانیانەوە بۆ ماوەتەوە کە گەلی عاد بووە، پێغەمبەر هود (عليه السلام) ئامۆژگاری گەلەکەی کردو پێی ووتن : ﴿أَتَبْنُونَ بِكُلِّ رِيعٍ ءَايَةً تَعْبَثُونَ﴾﴿وَتَتَّخِذُونَ مَصَانِعَ لَعَلَّكُمْ تَخْلُدُونَ﴾ [ الشعراء ١٢٨-١٢٩]
واتە : ﴿ئایا ئێوە لەهەموو شوێنێکی بڵندو سازگاردا کۆشک و تەلار دروست دەکەن و خۆتان سەرگەرمی کەیف و شادی دەکەن؟! (ئایا بۆ ئەوە دروست کراون؟!) هەر خەریکی دروستکردنی کارگەو کارخانەن و بەئومێدی ئەوەن هەمیشە بژین و نەمرن﴾، سیفەتێکی سەرنجڕاکێشی جیاکەرەوەی تر ئەو کۆشک و بینایانەیە کەلە (شەبوە) دا دۆزرایەوە کە چەند کۆڵەکەیەکی نەخشێنراو بوون، کە ڕەنگە ئەو کۆڵەکانەی کەلە (شەبوە) دا دۆزرانەوە بەتەواوەتی جیابن لە شوێنەکانی تر ئەویش بەو پێیەی کە شێوازێکی بازنەیی و ڕێکوپێکی هەیە لەچوارچێوەی هەیوانێکی کۆڵەکەیی بازنەییدا، وە ڕەنگە کۆڵەکەی ناوچەکانی تری یەمەن چوارگۆشەیی گەورە بووبن و لەسەر شێوازی کەلووی قووچ دا، وە بێگومان دانیشتووانی (شەبوە) ئەم میراتەیان لە باوباپیرانیانەوە بۆ ماوەتەوە کە گەلی عاد بوون، فۆتیوس (Photius) قەشەو گەورەپیاوی ئیغریقی بێزەنتی و قەشەو گەورەپیاوی ئەستەنبوڵ لەسەدەی نۆیەمی زایینیدا هەستا بە توێژینەوەیەکی بەرفراوان سەبارەت بە عەرەبەکانی باشوور و چالاکیە بازرگانیەکانیان، چونکە توانای گەیشتنی ئەوەی هەبوو بگات بە هێڵە کۆنەکانی ئیغریقی کەلە ئێستادا نەماون، بەتایبەت کتێبی (Agatharacides) کەلە ساڵی (١٣٢) پێش زایندا بووە، کە پەیوەستە بە دەریای سوورەوە.
فۆتیوس لەیەکێک لە بابەتەکانیدا دەڵێت : (دەڵێن : ئەوان لە عەرەبەکانی باشوورن) کە کۆڵەکە و ستوونی زۆریان دروست دەکرد کە داپۆشرابوون بە ئاڵتون یاخود لە زیو دروست کرابوون.
لەڕاستیدا سەلماندنی ئەم کۆڵەکە و ستوونانە شایستەی تێڕامانن، سەرەڕای ئەوەی وتەکەی فۆتیوس Photius ڕاستەوخۆ ئاماژە ناکات بە حەضرەمەوت، بەڵام لەهەمان کاتدا بیروڕایەکت پێ دەدات کەئەم گەلە خاوەنی سەرمایەو دەوڵەمەندی و لێهاتوویی بێ وێنە بووە کە ئەو نەتەوەیە پێیان ناسرابوون و لەو ناوچەیەشدا ژیانیان دەگوزەراند، وە هەروەها هەردوو نووسەری کلاسیکی ئیغریقی پلینی Pliny وە سترابوو Strebo بەم شێوەیە وەسفی ئەم شارە دەکەن کە (ئەم شارە بە پەرستگای گەورە و کۆشکی جوان و قەشەنگ ڕازینرابوویەوە).
کاتێک بیر لەوە دەکەینەوە کە دانیشتوانی ئەم شارە لە وەچەو نەژادی (عاد)ن بەتەواوەتی هەست بەوە دەکەین کە : بۆچی قورئانی پیرۆز نیشتیمان و نشینگەی (عاد)ی بەوە ناساندووە کە ﴿إِرَمَ ذَاتِ ٱلْعِمَادِ﴾[الفجر/٧]، واتە : ﴿خاوەنی پایەی بەرزو کۆڵەکەو نێرگەی درێژبوون، (گەلی عاد لەشاری ئیرەم کە باڵابەرزبوون، خانووبەرەو کۆشک و تەلاری گەورەو بەرزیان دروست دەکردن)﴾.

کانیاو و باخچەکانی عاد

کاتێک گەشتیارێک بە باشووری دوورگەی عەرەبیدا تێپەر دەبێت هەرچوارلای ئەم دوورگەیە بیابانی وشکە، وە زۆربەی ئەم ناوچەش بە لم داپۆشراوە، جگە لەو شارو ناوچانەی کە باسمان لێوە کردن، وە ئەم بیابانانەش لەم ناوچەیەدا سەدان ساڵ بگرە هەزاران ساڵە بوونیان هەیە.
لەڕاستیدا قورئانی پیرۆز لەو ئایەتانەدا کە باسی عاد دەکات زانیاری بەسوودمان سەبارت بەم ناوچەیە پێشکەش دەکات وەک دەفەرموێت ﴿فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ﴾﴿وَٱتَّقُوا۟ ٱلَّذِىٓ أَمَدَّكُم بِمَا تَعْلَمُونَ﴾﴿أَمَدَّكُم بِأَنْعَٰمٍ وَبَنِينَ﴾﴿وَجَنَّٰتٍ وَعُيُونٍ﴾﴿إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ﴾[الشعراء/١٣١-١٣٥]، واتە : ﴿کەواتە لەخوا بترسن و فەرمانبەردارم بن، لەو زاتە بترسن کە خۆتان دەزانن چی پێ بەخشیوون، ماڵاتی زۆرو نەوەی زۆری پێ بەخشیون، هەروەها باخچە و باخات و کانی و سەرچاوەی زۆر، بەڕاستی من دەترسم لە ڕۆژێکی زۆر سەختدا بەڵایەکی گەورە یەخەتان پێ بگرێت﴾.
بەڵام لە ئەمڕۆ ئەگەر سەرنجی ئەوە بدەین (ئوبار) کە وەک نیشتیمانی عاد پشتی پێ دەبەسترێت بریتییە لەشاری (ئیرەم) وە هەروەها ناوچەکانی تریش کە ڕەنگە بەهەمان شێوە نیشتیمانی (عاد) بن، بەتەواوەتی بە لم داپۆشراون، کەواتە بۆچی هود لەکاتی ئامۆژگاری گەلەکەیدا ئەم دەستەواژانەی بەکار هێناوە ؟ وەڵامێک لەناو تۆماری گۆڕانکارییەکانی ژینگەدا خۆی حەشارداوە، کە تۆمارە مێژووییەکان حەقیقەت و ڕاستێتی ئەم ناوچەیە ئاشکرا دەکات : ئەویش ئەوەیە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەم بیابانە فراوانە باخچەیەکی بەپیت و بەرەکەت بووە، وە زەویەکەشی زۆر بەپیت و بەرەکەت بووە، وە باخ و بێستانە سەوزەکان و کانیاوە شیرینەکانیشی ڕووبەرێکی بەرفراوانی ئەم ناوچەیان داگیرکردبوو، هەروەک چۆن قورئانی پیرۆز ئەمەمان بۆ دەگێڕێتەوە کەپێش کەمتر لەچەند هەزار ساڵێک بووە، وە دانیشتووانی ئەم ناوچەیەش لەناو نازو نیعمەتی خواییدا دەژیان، وە دارستانەکانیش دڵڕەقی و بێ بەزەیی کەش و هەوایان کەم کردبوویەوە، لەڕاستیدا لەو ناوچەیەشدا بیابان هەبووە بەڵام بەم شێوە بەرفراوانە نەبووە، باشووری دوورگەکەش بەڵگەی گرنگمان سەبارەت بە گەلەکەی (عاد) لەو ناوچەیەدا پێشکەش دەکات وە ئەوەی کە دەتوانێت هەندێ تیشک بخاتە سەر ئەم بابەته ئەوەیە کە ئەم بەڵگانە ئەوەمان پێ دەڵێن : دانیشتووانی ئەم ناوچەیە هەندێ ئامێری ئاودێریان بەکارهێناوە کە زۆر پێشکەوتوو بوون، وە ئەم ئامێرانەش تەنها بۆ تەنها بۆ مەبەستێک بەکاریان هێناوە ئەویش کشتوکاڵ کردن بووە، وە دانیشتووانی ئەم ناوچەیە لەکاتێکدا بەکاریان هێناوە کە لەژیانی ئەمڕۆماندا بۆ بەکارهێنان ناشێن.
هەروەها مانگە دەستکردەکان یاسایەکی ئاودێریان لەشارە کۆنەکەدا دۆزییەوە کەپێکهاتبوو لە بۆری و بەنداوی کۆن کە بۆ مەبەستی ئاودێریکردن بەکارهێنراوە کەلە توانایدا هەبووە زیاتر لە (٢٠٠٠٠٠) هەزار مرۆڤی ئەم ناوچەیە بگرێتە خۆ، یەکێک لە توێژەرەکانی ئەم ناوچەیە کەناوی (دو) Doe وە دەڵێت : ئەم ناوچەیە شوێنێکی زۆر بەپیت بوو بە چواردەوری (مأرب)دا، بەئەندازەیەک کە دەتوانی بڕوا بەوە بکەیت کە تێکڕای ئەم ناوچە کە درێژ دەبێتەوە لەنێوانی (مأرب) و حەضرەمەوتدا کەلە ڕابردوودا نشینگەی شارستانیەتێکی گەشاوە بووە، نووسەری ئیغریقی وەسفی ئەم ناوچە دەکات کە بەو پیت و بەرەکەتە زۆرەی و ئەو شاخ و کێوە پڕ لە دارو درەخت و تەم و مژانەی، وە بەو ڕووبارو دارستانانەی کە پەیوەستن بەیەکەوە، هەندێ هێڵ کەلە هەندێ پەرستگا کۆنەکاندا دۆزراونەتەوە لە نزیک (شەبوە)ی پایتەختی حەضرەمەوتەوە زامنی ئەوە دەکەن کە چەند کتێبێک ئاماژە بە ڕاوی ئاژەڵان دەکات لەم ناوچەیەدا وە هەندێکیشیان وەک قوربانی پێشکەش دەکران، لەکۆی باسەکەشدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم ناوچەیە بریتی بووە لە زەوی بەپیت و بەرەکەت لەپاڵ ئەوەدا کە بە لمی بیابانیش داپۆشراوە، دەتوانین شارەزا ببین لەو خێراییەی کە کشانی بیابانەکان بەخۆیانەوە دەبینن بەهۆی هەندێ توێژینەوە کە پەیمانگای سمیثسونیان (Smithsonian) لە پاکستاندا پێی هەستاوە بە شێوازێک کە ناوچەیەکی بەپیت و بەرەکەتی بەناوبانگ بووە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا گۆڕا بۆ بیابانێکی لماوی ئەویش بەهۆی گردە لماویەکانەوە بوو کە بەرزاییەکەی دەگەیشتە نزیکەی (٦) مەتر، وە لەڕاستیدا ئەوە دۆزراوەتەوە کە بیابانەکان ڕۆژانە (١٥) سم درێژ دەبنەوە، بەتێکڕای ئەم خێراییەش لم خانووە بڵندو بەرزەکانی هەڵووشیوە بەشێوازێک هەروەک چۆن لەبنەڕەتدا نەبووبن، نموونەی ئەو هەڵکۆڵینانەی کە لە (تیمنە)ی وڵاتی یەمەندا لەساڵی (١٩٥٠) دا ئەنجام درا ئەو ماڵ و خانووانە دەرکەوتن کە بە تەواوەتی بووبوون بەژێر خاکەوە، هەروەها ئەهرامەکانی میسریش ڕۆژێک لە ڕۆژان بەتەواوەتی لەژێر لمدا داپۆشرا بوون، وە نەکەوتبوونە بەر ڕووناکی تا دوای ئەوەی کە هەڵکەندران و پشکنینیان بۆ کرا، کە ئەمەش کاتێکی زۆری خایاند.
بەکورتی : ئەوەی دیارو ئاشکرایە زەویەکانی ئەم بیابانە سەردەمێک بەر لەئێستا دیمەنێکی جیاوازیان هەبووە وەک لەوەی ئێستا هەیە.

چۆن گەلەکەی عاد تیاچوو

قورئانی پیرۆز بۆمان باس دەکات کە هۆزو نەتەوەکەی عاد بە بایەکی تووندو سەخت و سارد لەناوچوون کە حەوت شەوو هەشت ڕۆژ بەردەوام بوو.
خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرمووێت : ﴿كَذَّبَتْ عَادٌ فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِى وَنُذُرِ﴾﴿إِنَّآ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًا صَرْصَرًا فِى يَوْمِ نَحْسٍ مُّسْتَمِرٍّ﴾﴿تَنزِعُ ٱلنَّاسَ كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ مُّنقَعِرٍ﴾[القمر/١٨-٢٠]، واتە : ﴿قەومی عادیش بڕوایان بە پێغەمبەرەکەیان نەکرد، جا سەرنج بدەو بزانە سزاو تۆڵەی ئێمە لەو یاخیبووانە چۆن بوو؟ بێگومان ئێمە بایەکی بەردەوامی توندو سەخت و ساردمان هەڵکردە سەریان لە ڕۆژگارێکی شومدا (یەک هەفتەی خایاند). خەڵکی هەمووی لەبێخ دەرهێناو لەپێی خستن ودانی بەزەویدا، هەروەکو قەدی دارخورمای کلۆر و هەڵکەنراو﴾، لە ئایەتێکی تریشدا دەفەرموێت : ﴿وَأَمَّا عَادٌ فَأُهْلِكُوا۟ بِرِيحٍ صَرْصَرٍ عَاتِيَةٍ﴾﴿سَخَّرَهَا عَلَيْهِمْ سَبْعَ لَيَالٍ وَثَمَٰنِيَةَ أَيَّامٍ حُسُومًا فَتَرَى ٱلْقَوْمَ فِيهَا صَرْعَىٰ كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ خَاوِيَةٍ﴾[الحاقة/٦-٧]، واتە : ﴿گەلی عادیش بە ڕەشەبایەکی ساردی بەهێزی وێرانکەر لەناوبران، حەوت شەوو هەشت ڕۆژ هەڵی کردە سەریان، بەردەوام و بەهێز دەتبینی (ئەگەر لەوێ بویتایە) ئەو خەڵکە هەموو لاڵ و پاڵ لێی دەکەوتن هەروەک قەدی دارخورمای لە ڕیشە هەڵکەنراو، چۆن بەئاسانی دەکەوێت و شەق دەبات﴾، سەرەڕای ئەو هەموو ئاگادار کردنەوە و ترساندنانە، ئەم گەلە گوێیان نەگرت و بەردەوام نکۆڵیان لە پێغەمبەرایەتی پێغەمبەرەکەیان دەکردو بە درۆیان دەخستەوە، وە لەناو گومڕایدا تەواو ڕۆچووبوون، تەنانەت هەستیان بەوە نەدەکرد چی ڕوودەدات لەکاتێکدا سزاکەیان دەبینی کە لێیانەوە نزیک دەبێتەوە و بەردەوامیش بوون لەبەدرۆخستنەوەی پێغەمبەرەکەیاندا ئەوەتا خوای گەورە دەفەرموێت : ﴿فَلَمَّا رَأَوْهُ عَارِضًا مُّسْتَقْبِلَ أَوْدِيَتِهِمْ قَالُوا۟ هَٰذَا عَارِضٌ مُّمْطِرُنَا ۚ بَلْ هُوَ مَا ٱسْتَعْجَلْتُم بِهِۦ ۖ رِيحٌ فِيهَا عَذَابٌ أَلِيمٌ﴾[الأحقاف/٢٤]، واتە : ﴿جا کاتێک پەڵە هەورێکیان بینی ڕووی کردووەتە دۆڵ و ناوچەکەیان دڵیان خۆش بوو وتیان : ئەمە بارانی پێیە بۆمان، نەخێر وانییە بەڵکو ئەوە ئەو کارەساتەیە پەلەتانە پێش بێت، ڕەشەبایەکی توندە، کە سزایەکی بەئازارو بە ئێشی پێیە﴾.
ئەو ناوچەی کە گەلی عادی تێدا ژیاوە ئەمڕۆ پڕبووە لە گردی لماوی
ئەو ناوچەی کە گەلی عادی تێدا ژیاوە ئەمڕۆ پڕبووە لە گردی لماوی
کاتێک ئەم گەلە پەڵە هەوری سزایان بینی کە لێیانەوە نزیک دەبێتەوە، ئەوان تێنەدەگەیشتن کە ئەمە چی پێیە بەڵکو گومانیان وابوو کە بارانی پێیە بۆیان، ئەمەش بەڵگەیەکی تەواوە کە چۆن ئەم کارەساتە نزیک بووەتەوە لەم قەومە، چونکە ڕەشەباو گێژەڵووکە لماویەکە لوول و پێچی دەخوارد بەشێوەیەک هەرچی لمی بیابانەکە هەبوو لەگەڵ خۆیدا لوولی دەدا و لە دوورەوە وادەزانرا کە هەورێکی باراناویە، کەواتە ڕەنگە گەلەکەی عاد بە دیمەنی ئەم پەڵە هەورانە خەڵەتابن و لە حەقیقەت و ڕاستی ئەم کارەساتە سەرنجیان نەدا بێت و بێ ئاگا بوون.
یەکێک لە توێژەرەکان بەناوی (دوو - Doe) بەم شێوەیە وەسفی ئەم ڕەشەبا لماویەمان بۆ دەکات (کە ڕەنگە وەک ئەزموونی کەسێتی خۆی وەسفی کردبێت) : دەڵێت : یەکەم نیشانەی ئەم گێژەڵووکە لماویە ئەوەیە نزیک بوویەوە لە دیواری هەوایی کە لمی لەگەڵ هەڵگرتبوو، کە بەرزاییەکەی دەگەیشتە هەزار پێ، بەرز دەبوویەوە و دەجوڵا بەهۆی تەوژمی زۆر بەهێزەوە.
لە (ئوبار) دا کەوا گومان دەبرێت پاشماوەی (دوورگەی لماوی) بێت چەند مەترێک لم لەدوای قوڵ بوونەوەی دۆزرایەوە، ڕەنگە ئەو ڕەشەباو گێژەڵووکە سەختەی کە حەوت شەوو هەشت ڕۆژی خایاند چەندین تەن لمی بەسەر ئەو شارەدا هەڵدابێتەوە و خەڵکیشی بەزیندوویی لەژێر لمدا شاردبێتەوە، وە ئەو هەڵکۆڵینانەش کەلە شاری ئوباردا ئەنجامدرا ئاماژە بەهەمان ئەگەر دەکەن، هەروەها لە گۆڤاری فەڕەنسی (Camlnteresse) دا هاتووە کە شاری ئوبار بەهەر ڕەشەبا لماویەکەوە بوو بەژێر ١٢ مەتر لمەوە، زۆربەی بەڵگە گرنگەکانیش پێیانوایە کە گەلی بووە بەژێر لمەوە، ووشەی (الأحقاف) ـیش کەلە قورئانی پیرۆزدا باسکراوە سەبارەت بە دیاریکردنی شوێن و جێگای گەلی (عاد) ە وەیە وەک دەفەرموێت : ﴿وَٱذْكُرْ أَخَا عَادٍ إِذْ أَنذَرَ قَوْمَهُۥ بِٱلْأَحْقَافِ وَقَدْ خَلَتِ ٱلنُّذُرُ مِنۢ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِۦٓ أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّا ٱللَّهَ إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ﴾[الأحقاف/٢١]، واتە : ﴿ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) یادی براکەی قەومی عاد -هود پێغەمبەر- بکە، کاتێک قەومەکەی بێدار کردنەوە لە دۆڵ و بیابانەکاندا (مەبەست ناوچەی حەضرەمەوتە) بێگومان بێدارخەرەوەی زۆر لەپێش ئەوو دوای ئەویش تێپەڕیان کرد، هەر هەموویان ئەوەیان بەخەڵکی ڕاگەیاندووە کە جگە لە خوا کەسی تر نەپەرستن، بەڕاستی من دەترسم سزایەکی زۆر گەورەو بێسنورتان لە ڕۆژێکی سامناکدا بۆ پێش بێت﴾.
ووشەی (الأحقاف) لە عەرەبیدا بەمانای (الكثبان الرملية) دێت واتە : گردی لماوی، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە گەل و نەتەوەکەی عاد لەناوچەیەکدا نیشتەجێ بوون کە پڕبووە لە گردی لماوی، ئەمەش ئەو بەڵگە ژیریەمان پێشکەش دەکات کە بە پێی هەندێ تەفسیر گەلەکەی عاد بوون بەژێر لمەوە بەهۆی گێژەڵووکە لماویەوە، لەڕاستیدا ووشەی (الأحقاف) ئەو مانای کە دەوترا بە (گردی لماوی) لەدەست دا، ئێستا بەناوچەیەک دەوترێت کەلە باشووری یەمەندایە و گەلەکەی (عاد)ی تێدا ژیاوە، وە ئەمەش ڕاستی ئەو مانایە ناگۆڕێت کە ئەو وشەیە هەڵیگرتووە، بەڵام پێدەچێت ئەم مانایە (الكثبان الرملية) گردی لماوی تایبەت بێت بەو گەلەی کە ئەم ناوچەیە لەو کاتەدا پڕبوو بێت لە خەڵک، ڕەنگە ئەم ڕەشەباو گەردەلوولە کە ﴿تَنزِعُ ٱلنَّاسَ كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ مُّنقَعِرٍ﴾(القمر/٢٠]، واتە : ﴿خەڵکی هەمووی لەبێخ دەرهێناو لەپێی خستن و دانی بەزەویدا، هەروەکوو قەدی دارخورمای کلۆر و هەڵکەنراو﴾، ئەم نەتەوەی (عاد)ەی لەماوەیەکی زۆر کورتدا لەناوبردبێت، ئەو گەلەی کە تاکوو ئەوساتەش لەناو نازو نیعمەتدا دەژیان بە ژیانێکی خۆش گوزەرانانەی چێژدار، کۆشک و خانوو و هەروەها بەنداوو بۆرییان پێکەوە دەناو وە زەویشیان دەکێڵا بۆ کشتوکاڵ، سەرجەم ئەمانە هەمووی بوون بەژێر لمەوە وەک چۆن شارەکە و دانیشتوانەکەی بە زیندویەتی کران بەژێر لمەوە دوابەدوای تیاچوونی گەلەکەی عاد تەواوی شوێنەوارەکانیان داپۆشران و بیابانیش درێژ بوویەوە وە هەموو شوێنێک لە شوێنەوارەکانیان داپۆشرا، لەئەنجامدا زەویناس و مێژوونووسەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گەلی عاد و ئیرەم بوونیان هەیەو خوای گەورە لەناوی بردوون وەک چۆن قورئانی پیرۆز باسی لێوە کردووە، وە دوای گەڕان و بەدواداچوونێکی زۆر توانرا شوێنەواری ئەم شارە لەژێر لمەکاندا بگێڕێتەوە.
پێویستە لەسەر ئادەمیزاد کاتێک ئەم شوێنەوارانە دەبینێت پەندو ئامۆژگارییان لێوەربگیرێت کە قورئانی پیرۆزیش جەخت لەسەر ئەمە دەکاتەوە، جا قەومەکەی عاد ئەوندە گومڕا بوون دەیان ووت : ﴿مَنْ أَشَدُّ مِنَّا قُوَّةً﴾ واتە : (کێ هەیە بەئەندازەی ئێمە هێز و دەسەڵاتی هەبێت؟)، بەڵام ﴿أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّ ٱللَّهَ ٱلَّذِى خَلَقَهُمْ هُوَ أَشَدُّ مِنْهُمْ قُوَّةً ۖ وَكَانُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا يَجْحَدُونَ﴾[فصلت/١٥]، واتە : ﴿بەڵام ئایا ئەوە نەیانزانی بەڕاستی ئەو خوایەی کە دروستی کردوون، ئەو لەوان هێزی زۆر زیاترە و ئەوانە هەر ئینکاری ئایەت و موعجیزەکانی ئێمەیان دەکرد﴾.
پێویستە لەسەر ئادەمیزاد ئەم ڕاستیە نەگۆڕانە لەهۆش و بیریدا هەمیشە پارێزراو بێت، وە هەمیشە هەست بەوە بکات کە خوای گەورە بەهێزترین و بەتواناترینە، وە هەرگیز ئادەمیزاد ناتوانێ بگات بەهیچ مەرام و سەرکەوتنێک ئەگەر بەندایەتی و خواپەرستی لەگەڵدا نەبێت.