سودەکانی پونگە

پونگە بە عەرەبی "نعناع" و بە ئینگلیزی "mint"، پوونگە ڕووەکێکی بۆن خۆشە و ئاوی و دێمی (کێوی) ـیشی هەیە و چەندین جۆری هەیە کە لە بۆن و تامدا جیاوازن.
سودەکانی پونگە
سوودەکانی پونگە
بەشی بەکارهاتوو: گەڵاکەی

سەرچاوەو مێژووی

لە زۆر وڵاتانی جیهان هەیە، بەتایبەتی ئاسیاو ئەوروپا.
مێژوونووس پلینی دەڵێ ئەگریک و ڕۆمەکان بەکاریان هێناوە بۆ شلەی جۆراوجۆر وەک خواردن و لەکاتی ئاهەنگیشدا لەسەر سەری خۆیان دایانناوە، زۆر جاریش لەگەڵ ئارەق تێکەڵاویان کردووە تاوەکو بۆنی خۆش بێت.
پزیشکەکانیش بەکاریان هێناوە وەک دەرمان بەڵام دیار نییە هەر هەمان جۆرە کە لای خۆمان بەکاردێت یان جۆرێکی تر بووە.
میسریە کۆنەکانیش چاندوویانەو بەکاریان هێناوە، لەسەدەی هەژدەیەمی زاینیش لە ئەوروپا زۆر بەکارهاتووە لەلایەن پزیشکەکانەوە.
ناوی (Mintha) هاتووە لە ناوی یەکێک لە حۆریەکان کە لە جوانیدا بێ وێنە بووە.
لەلایەن ئەگریکەکانەوە نابێت بوونەوەر لە خواکان جوانتر بێت، بەڵام کاتێ یەکێک لە خواکان کە ناوی نەمر (الخالدة) بووە گوایە زانیویەتی ئەو حۆریە لەو جوانترە بۆیە شێوەکەی گۆڕیوە بۆ ڕووەک.

پێکهاتەکەی

  • یەکێکە لە ڕووەکە پێشەنگەکان کە ڕۆنیان لێ دەرهێناوە کە ڕەنگی سەوزی زەردباوە و پاشان دەگۆڕێ بۆ ڕەنگی سوور، گرنگترین پێکهاتەکانی ئەو ڕۆنە زەیتە ئەمانەن : Methylacetate, Isovalerate, Methone, Cineol, Inactive pinene, Limonene
  • هەندێ پێکهاتەی تری تیایە کە زۆر گرنگ نییە

بەکارهێنانی پزیشکی

سودی پونگە

  1. زیاتر بەکاردێت لە زەیتەکانی تر
  2. ئارەزووی خواردن دەکاتەوەو ژانی پێچەکانی ڕیخۆڵە لادەدات و باوبژ کەمدەکاتەوەو هەرس زیاد دەکات
  3. بۆ سکچوون و کۆلێرا بەکاردێت
  4. دڵهەڵچوون و سەرسووڕە کەمدەکاتەوە
  5. پلەی گەرمی لەش و ئارەقە کردن زیاد دەکات
  6. بەکاردێت وەک چای بۆ کەمکردنەوەی دڵە کوتە (خفقان القلب)
  7. هێمنکەرەوەی کۆکەی توندە
  8. بەرگری سەرئێشەو شەقەسەر دەکات
  9. خەو خۆش دەکات و خەوزڕان لادەدات
  10. بۆ لابردنی بەڵەکی پێست باشە
  11. میزکردن زیاد دەکات و بەردیش دەتوێنێتەوە
  12. وزەی جینسی کەمدەکاتەوە
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
  2. پەرتووکی تەندروستی و ژیان، چۆن وا بکەین خۆراکمان ببێتە خواردن و دەرمان