سونەتەکانی نوێژ

نوێژ بە ئینگلیزی "pray"، سونەتەکانی پێش نوێژ ئەو نوێژانەن کە لە پاش و پێشی نوێژە فەرزەکان ئەنجام دەدرێت.
سونەتەکانی نوێژ
سونەتی پێش نوێژ
نوێژە سونەتەکانی پاش و پێشی نوێژە فەرزەکان دوو بەشن :
یەکەم : سوننەتی (مؤكد) ئەو نوێژانەن کە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەبەردەوامی کردوویەتی وە ئەو نوێژانەش ئەمانە :

سونەتی پێش نوێژ

  1. دوو ڕکات پێش نوێژی بەیانی
  2. دوو ڕکات پێش نوێژی نیوەڕۆ
  3. دوو ڕکات پاش نوێژی نیوەڕۆ
  4. دوو ڕکات پاش نوێژی ئێوارە
  5. دوو ڕکات پێش نوێژی عەسر
  6. دوو ڕکات پاش نوێژی خەوتنان
دووەم : سوننەتی (غير المؤكد) ئەو نوێژانەن کە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەبەردەوامی نەی کردوون، ئەوانیش ئەمانەن :
  1. دوو ڕکات پێش نوێژی دوو ڕکاتە (مؤكد)ەکەی پێش نوێژی عەسرەوە واتە بەدوو ڕکاتە (مؤكد)ەکەوە ئەبن بە چوار ڕکات
  2. دوو ڕکات پێش نوێژی ئێوارە
  3. دوو ڕکات پێش نوێژی خەوتنان
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی : «بين كل آذانين صلاة، قالها مرتان، ثم قال في الثانية لمن شاء» [رواه الجماعة]
واتە : «لەنێوانی هەردوو بانگێکدا دوو ڕکات نوێژ هەیە دوو جار ئەمەی فەرموو هەتا جاری سێیەم فەرمووی هەرکەسێک ویستی لێیە با ئەنجامی بدات»
ئەم سوننەتانە باشتر وایە لە ماڵەوە بکرێن چونکە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی : «أفضل صلاة المرء في بيته إلا المكتوبة» [رواه الجماعة إلا ابن ماجه]
واتە : «باشترین نوێژی پیاو ئەوەیە لە ماڵەوە بیکات بێجگە لە نوێژە فەرزەکان» هەروەها لە فەرموودەیەکی تردا دەفەرمووێت : «إجعلوا من صلاتكم في بيوتكم ولا تتخذوها قبوراً» [متفق عليه]
واتە : «هەندێک لە نوێژەکانتان لە ماڵەوە بکەن وە ماڵەکانتان وەکو گۆڕستان لێ مەکەن کە نوێژیان تێدا نەکرێت» وە لەم فەرموودەیەشدا بۆمان دەردەکەوێت کە نوێژکردن لەسەر گۆڕستان قەدەغەیە.
سەرچاوەکان

  1.  سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی