فەرزەکانی دەست نوێژ

١- نیەت : بەدڵ بڵیێت نیەتمە بێ دەستنوێژی لەسەر خۆم لا ئەبەم، وە یان بڵێی فەرزی دەستنوێژ بەجێ ئەهێنم، ئەم نیەتەش بەخەیاڵی دڵ ئەبێ، پێویست ناکات بەدەم بووترێت چونکە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئەفەرموێ : «إنما الأعمال بالنيات، ولكل امرئ ما نوى»
٢- شتنی دەموچاو : کە لە پانیدا بریتییە لە نێوان هەردوو گوێ وە لە درێژیدا نێوان جێگەی ڕووانی مووی سەر هەتا کۆتایی ئێسکی چەناگە، شتنی دەموچاو لەسەرەتای دەست نوێژەوە پێویستە جێبەجێ بکرێت، چونکە خوای گەورە لە قورئاندا فەرمانمان پێ ئەدا ئەفەرموێت ﴿فاغسلوا وجوهكم
٣- شتنی هەردوو دەست لەگەڵ ئانیشکا : شتنی دەست لەگەڵ ئانیشکا فەرمانی قورئانی پیرۆزە و ڕوومان تێ ئەکات و ئەفەرموێت ﴿وأيديكم إلى المرافق﴾ پیتی 'إلى' لەم شوێنەدا بەواتای "مع" هاتووە، واتە دەستەکانتان لەگەڵ ئانیشکا
٤- مەسحی هەندێک سەر : بریتییە لە هێنانی دەستێکی تەڕ بەسەر پێستی یان مووی سەردا، ئەم دەست هێنانە بەسەردا بەشێکە لە پێویستیەکانی دەست نوێژ، دەستنوێژ بەبێ مەسحی سەر دانامەزرێ چونکە فەرمانی خوای گەورەی لەسەرە، واتە فەرزە کە ئەفەرموێت ﴿وامسحوا برؤسكم
٥- شتنی هەردوو پێ لەگەڵ هەردوو قاپی پێدا : چونکە فەرمانی خوای لەسەرە لە قورئاندا فەرمانمان پێ ئەدا بە شتنی هەردوو پێ لەگەڵ هەردوو قاپەکانی پێدا ﴿وأرجلكم إلى الكعبين
ڕوونکردنەوەی وشەی ﴿أرجلكم﴾ لە ئایەتەکەدا، هەندێک بڕوایان وایە لەباتی شتنی قاچەکان هەتا هەردوو قاپەکانیان بەواتای مەسح کردن دێت، بەڵام لە ڕاستیدا وانییە وەک ئەوان لێی تێگەیشتوون، چونکە ووشەی ﴿أرجلكم﴾ لە ئایەتەکەدا بە سەرەی (فتحة)ی پیتی لامەکە ئەخوێنرێتەوە ئەوکاتە بە (مەنصوبی)واتە سەرەپێ دراوەیی ئەچێتەوە سەر ووشەی ﴿أيديكم﴾ لە ئایەتەکەدا، واتە مەعطوفە لەسەر 'أيدي' ئەوکاتە فەرمانەکەی خوا بۆ شتنی قاچەکانە نەک مەسح کردنیان هەروەکو چۆن فەرمان دراو بۆ قۆڵەکان هەتا ئانیشک پێویستە قاچەکانیش بشۆررێت، بەلای ئەوانەی کە مەسحی قاچەکانیان ئەکەن گوایە ژێرە "كسرة" ئەدەن بە ووشەی ﴿أرجلكم﴾ عەطفی ئەکەنەوە سەر ووشەی ﴿رؤسكم
فەرزەکانی دەست نوێژ (پێویستی دەستنوێژ - فرائض الوضوء)
فەرزەکانی دەستنوێژ.

٦- یەکێکی تر لە فەرزەکانی دەست نوێژ دوا بەدوای یەکە "ترتيب" بەوجۆرەی کە باس کرا پاش وپێش نەخرێن بەگوێرەی فەرمانەکانی خوا جێبەجێ بکرێن چونکە خوای گەورە لە ئایەتەکەدا یەکەم فەرمانمان پێ ئەدا بەشتنی دەموچاو ئینجا دەستەکانمان هەروەها ... هەتا کۆتایی دەستنوێژ بەم جۆرە
  1. ﴿فاغسلوا وجوهكم﴾
  2. ﴿وأيديكم﴾
  3. ﴿وامسحوا برؤسكم﴾
  4. ﴿وأرجلكم﴾
ئەگەر بێ دەستنوێژێک غوسڵی کردو خۆی نوقم کرد لە ئاوێکدا ئەوە دەستنوێژیشی پێ هەڵ ئەگرێت با لەناو ئاوەکەشدا ئەوەندە نەمێنێتەوە کە خەیاڵی دەست نوێژ گرتن بکات دوابەدوای یەک "ترتيب" لەوێدا پێویست نییە.