مەرجەکانی نوێژ
مەرجەکانی نوێژ بریتیین لە ٩ مەرج کە پێویستە ئەم ٩ مەرجە بێتە جێ ئەوکات نوێژەکە دروستە و ئەنجامدانی نوێژ بەبێ ئەم نۆ مەرجە دروست نییە.
![]() |
مەرجەکانی نوێژ |
مەرجەکانی نوێژ
- موسڵمانێتی، نوێژی کافرو بێباوەڕ دروست نییە تاکو دەبێتە موسڵمان
- ئاقڵ بوون
- تێگەیشتن و جیاکردنەوەی شتەکان (خراپە لە چاکە، پاک لە پیس)
- داپۆشینی عەورەت
- کاتی نوێژ هاتبێت
- ڕووکردنە قیبلە
- نییەت هێنان (بەدڵ)
- پاککردنەوەی جلوبەرگ و جەستە و شوێنی نوێژ
- هەبوونی دەستنوێژ
پایەکانی نوێژ
روکنەکانی نوێژ ١٣ ڕوکنە کە ئەمانەن :
- بەپێوە وەستان ئەگەر کەسەکە توانای هەبوو
- تەکبیری دەستپێکردنی (دابەستنی) نوێژ
- خوێندنی سوڕەتی فاتیحە
- ڕکوع بردن
- هەستانەوە لەپاش ڕکوع
- سوجدە بردن
- هەستانەوە لە سوجدە
- دانیشتنی نێوان هەر دوو سوجدە
- پەلەنەکردن و جووڵە نەکردن
- ڕێزبەندی لە هەموو پایەکاندا
- تەحیاتی کۆتایی
- سەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم
- سەلام دانەوە
واجبەکانی نوێژ
واجباتەکانی نوێژ ٧ دانەن :
- هەموو تەکبیرەکان جگەلە تەکبیری ئیحرام نەبێت
- وتنی (سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَه، رَبَّنَا وَلَكَ الْحَمْد) لەکاتی هەستانەوە لە ڕکوع
- وتنی (سُبْحَانَ رَبِّـيَ الْعَظِيم) لە ڕکوعدا
- وتنی (سُبْحَانَ رَبِّـيَ الأَعْلَى) لە سوجدەدا
- وتنی (رَبِّ اغْفِرْ لِـي) لەنێوان هەردوو سوجدەکەدا
- تەحیاتی یەکەم
- سەلامدانەوە
سونەتەکانی نوێژ
- خوێندنی دوعای استفتاح (دەستپێکردنی نوێژ) لەدوای تەکبیری ئیحرام
- دانانی دەستی ڕاست لەسەر دەستی چەپ
- بەرزکردنەوەی دەست تا ئاستی شانەکان یان تاکو ئاستی نەرمی گوێچکە لەکاتی تەکبیری ئیحرام و چوونە ڕکوع و هەستانەوە لە ڕکوع وە کاتی هەستانەوە لە تەحیاتی یەکەم بۆ ڕکعەتی سێیەم
- وتنی (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) پێش خوێندنی سوڕەتی فاتیحە
- وتنی ئامین لەدوای تەواوبوونی سوڕەتی فاتیحە
- خوێندنەوەی قورئان لەدوای سوڕەتی فاتیحە لە ڕکاتی یەکەم و دووەم
- جووڵاندنی پەنجە لەکاتی خوێندنی تەحیاتدا
- سەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە کۆتایی تەحیاتی یەکەم
سەرچاوەکان
- سەرپەرشتیارانی ماڵپەڕی زانیاری گشتی
إرسال تعليق